ئایا مەرجە ئەو کەسەی حەجەکەی بۆ دەکات ناوی ئەو کەسە بزانێت کەحەجی بۆ دەکات؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا مەرجە ئەو کەسەی حەجەکەی بۆ دەکات ناوی ئەو کەسە بزانێت کەحەجی بۆ دەکات؟

مەرج نی یە ئەو کەسەی حەجەکەی بۆ دەکات ناوی ئەو کەسە بزانێت کەحەجی بۆ دەکات ، تەنها ئەوەندە بەسە بزانێت کەلەبری ئەو کەسە حەج دەکات .
پرسیار کراوە لە ( علماء اللجنة الدائمة ) :
چوار کەسی نزیکم هەیە مردوون لەپیاوان ئافرەتان وەک مام وباپیر... وناوی هەندێکیان نازانم ، ودەمەوێت لەسەر حسابی خۆم بۆ هەریەکێکیان کەسێک بنێرم حەجیان بۆ بکات ؟ .
لەوڵامدا گوتویانە :
گەر بەو شێوەیەیە کەئاماژەت پێ داوە : ئەوەی ناویان دەزانی ئەوا هیچ کێشەیەکی تێ دا نی یە ، وەبەنیسبەت ئەوانەشەوە کەناویان نازانیت ئەوا ئەوەندە بەسە نیەتی حەج کردنیان بۆ بێنیت .
" فتاوى اللجنة الدائمة " (11/172) .

سەردان: ١,٢٢٧ بەش: حوکم و ئادابەکانى بەدەل حەج