پێویستە ئەو کەسەى حەجەکەمان بۆ دەکات چ مەرجێکى تێدابێ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
پێویستە ئەو کەسەى حەجەکەمان بۆ دەکات چ مەرجێکى تێدابێ؟

پێویستە بۆ جێبەجێ کردنی بەدەل حەج کەسانی چاک و ڕاستگۆ و ئەمین و زانا هەڵ ببژێردرێن .

زانایانى ( اللجنة الدائمة ) دەڵێن :
پێویستە کاتێ کەسێک دەیەوێ کەسێکی تر لەبری خۆی بنێرێت بۆ حەج هەوڵ بدات کەسێکی خاوەن دین وئەمین هەڵبژێرێت تاوەکو دڵنیا بێت کە ئەو کەسە وەک خۆی حەجەکەی بۆ کردووە .
" فتاوى اللجنة الدائمة " (11/53) .
والله أعلم

سەردان: ٢,٠٢١ بەش: حوکم و ئادابەکانى بەدەل حەج