چۆنیەتی پارێزگاری کردنی پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم لە تەندروستی خۆی: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆنیەتی پارێزگاری کردنی پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم لە تەندروستی خۆی
پرسیار:

ئایا پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم چۆن پارێزگارى لە تەندروستى خۆی کردووە ؟ وە چ ڕێنماییەکی پێمان داوە؟

یەکەم : خوای پەروەردگار پێغەمبەر موحەمەدی صلى الله عليه وسلم ناردووە بەڵکو ببێتە موژدە دەر و ترسێنەر ؛ بۆ ئەوەی خەڵک لەتاریکی کوفرەوە دەربێنێت بۆ ڕوناکی ئیمان ، وڕێنوێنیان بکات بۆ ڕێگای ڕاست ، و هانی خەڵکی داوە پەنا بەرنە بەر چارەسەرە قورئانییەکان کە چارەسەری دەردی دڵەکان دەکات و دەبێتە هۆکاری باوەڕ هێنان دوای ئەوەی کە کافر بوون ،و دەبێتە هۆکاری گوێڕایەڵی فەرمانەکانی خودا دوای ئەوەی کەبێفەرمانیان دەکرد ، جا قورئان بۆ ئەوە دانەبەزیوە باسی نەخۆشیەکان و چارەسەرەکانی بکات ، هەر چەند قورئان چارەسەری دەروون و لاشەشی تێدایە ؛ هەروەک خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( قل هو للذين آمنوا هدى وشفاء ) فصلت/44 ، 
واتە: ئه‌ی محمد صلى الله عليه وسلم بڵێ: ئه‌م قورئانه‌ هیدایه‌ت و شیفایه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ باوه‌ڕدارن.

وەهەروەها فەرموویەتی: ( وننزل من القرآن ما هو شفاء ورحمة للمؤمنين ) الإسراء/82 .
واتە: وه‌ ئێمه‌ ئایه‌ته‌كانی قورئانى پیرۆز داده‌به‌زێنین كه‌ شیفاو ڕه‌حمه‌ته‌ بۆ باوه‌ڕداران شیفای ده‌روونی و جه‌سته‌یی،  وه‌ شیفای دڵه‌ له‌ گومان و نیفاق و شیرك .

ئیمامی شەوکانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت:
" اختلف أهل العلم في معنى كونه شفاء على قولين : الأول : أنه شفاء للقلوب بزوال الجهل عنها وذهاب الريب وكشف الغطاء عن الأمور الدالة على الله سبحانه ، القول الثاني : أنه شفاء من الأمراض الظاهرة بالرقى والتعوذ ونحو ذلك ، ولا مانع من حمل الشفاء على المعنيين " انتهى من "فتح القدير" (3 / 362).
واتە: زانایان ناکۆکن لەبارەی ئەوەی کەئایا قورئان شیفایە و دوو بۆچوونیان لەم بارەیەوە هەیە:
یەکەم:پێی وایە بەڵێ شیفایە بۆ دڵان ئەوەش بەنەهێشتنی نەزانین وگومان لەسەر بوونی خودا .
دووەم: پێیان وایە شیفایە بۆ نەخۆشیە جەستەییەکانیش ئەوەش بەخوێندنی ئەو ئایەتانەی کەوەک ڕوقیە بەکار دێن وەک سوڕەتی (الإخلاص ، والناس ، والفلق) وەهیچ ڕێگریەک نی یە وا لێک بدرێتەوە کەقورئان شیفایە بۆ هەردوو دەردەکە ، دەردی دەروونی و جەستەیی .

دووەم : بێگومان ئەمەش بەرەکەتی قورئانە ویەکێکی ترە لەفەزڵ وڕێزەکانی ، پێغەمبەری ئازیز صلى الله عليه وسلم بەقورئان خۆی چارەسەر دەکرد ، وڕقیەی دەخوێند ، وفەرمانی دەکرد کاتێ کەسێک ئازاری هەبوو بەکاری بێنێت  .
ئیمامی بوخاری (5016) وموسلیم (2192) لەعائیشەوە خودا لێی ڕازی بێت گێڕاویانەتەوە ودەڵێت : " أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ إِذَا اشْتَكَى يَقْرَأُ عَلَى نَفْسِهِ بِالْمُعَوِّذَاتِ وَيَنْفُثُ ، فَلَمَّا اشْتَدَّ وَجَعُهُ كُنْتُ أَقْرَأُ عَلَيْهِ وَأَمْسَحُ بِيَدِهِ رَجَاءَ بَرَكَتِهَا " .
واتە: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم کاتێ کەتوشی ئازار و ناڕەحەتیەک بوایە هەریەک لەسورەتەکانی(الإخلاص ، والناس ، والفلق) بەسەر خۆیدا دەخوێند وفووی بەدەستی دا دەکرد دەیهێنا بەلاشەی دا ، بەڵام کاتێ کەئازار زۆری بۆ هێنا من بەسەری دا دەمخوێند ودەستم دەهێنا بەدەستی دا بەئومێدی بەرەکەتەکەی .

وەئیمامی بوخاری (3371) لەعبداللەی کوڕی عەباسەەوە خودا لێیان ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە و دەڵێت: (پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ڕوقیەی بۆ حەسەن وحوسەین دەکرد ودەیفەرموو : ( إِنَّ أَبَاكُمَا كَانَ يُعَوِّذُ بِهَا إِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ : أَعُوذُ بِكَلِمَاتِ اللَّهِ التَّامَّةِ مِنْ كُلِّ شَيْطَانٍ وَهَامَّةٍ وَمِنْ كُلِّ عَيْنٍ لَامَّةٍ ) .
واتە: باوکی ئێوە (مەبەستی پێغەمبەر ئیبراهیمە علیە السلام) بەمانە پەنای ئیسماعیل وئیسحاقی دەدا و دەیفەرموو: (أَعُوذُ بِكَلِمَاتِ اللَّهِ التَّامَّةِ مِنْ كُلِّ شَيْطَانٍ وَهَامَّةٍ وَمِنْ كُلِّ عَيْنٍ لَامَّةٍ)
پەنا دەگرم بەکەلیمە تەواوەکانی خودا لەهەموو شەیتان ودەرد و هەموو چاوێکی پیس ولۆمە کراو .

سێیەم : وە عادەتی وابوو زۆر داوای لەش ساغی دەکرد لەدونیا ودواڕۆژدا  .
عبدالرحمن ی کوڕی ئەبو بەکرە بەباوکی گوت: "ئەی باوکە من گوێم لێیە هەموو بەیانیەک ئەم دوعایە دەکەیت : ( اللَّهُمَّ عَافِنِي فِي بَدَنِي اللَّهُمَّ عَافِنِي فِي سَمْعِي اللَّهُمَّ عَافِنِي فِي بَصَرِي لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ) وەهەروەها هەموو ئێواران و بەیانانێک سێ جار دووبارەی دەکەیتەوە ، ودەڵێیت: (اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ الْكُفْرِ وَالْفَقْرِ اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنت) ئا ئەمانە ئێواران و بەیانیان سێ جار دووبارەی دەکەیتەوە , گوتی: بەڵێ ئەی کوڕی خۆم من گوێم لەپێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بووە ئەم دوعایانەی دەکرد ومنیش پێم خۆشە شوێن سوننەتی ئەو بکەوم ".
رواه أحمد (19917) وأبو داود (5090) وحسنه الألباني في "صحيح أبي داود" .

چوارەم : وە هەندێ جار پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم جگە لە قورئانیش وەسفی چارەسەر ودەوای کردووە وفەرمانی کردووە شتە بەسوودەکان بەکار بهێندرێن ودوور کەونەوە لەشتە زیان بەخشەکان  ؛ ئیمامی  موسلیم (1204) لەعوسمانەوە خودا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پیاوێک کاتێ کە لە ئیحرام دا بوو توشی چاو ئێشە بوو ، پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ( ضَمَّدَهُمَا بِالصَّبِرِ ) .
واتە: چارەسەری کرد بە دارێکی تاڵ .

وەئیمامی حاکم (7438) لەئەنەسی کوڕی مالیکەوە خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت:پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرمووی: ( إذا حم أحدكم فليشن عليه الماء البارد ثلاث ليال من السحر ) وصححه الألباني في "الصحيحة" (1310) .
واتە: گەر یەکێک لەئێوە بەهۆی سیحرەوە توشی تا بوو ئەوا سێ شەو ئاوی سارد بکەن بەسەری دا.

وەئیمامی بوخاری (5680) لەعبداللەی کوڕی عەباسەوە خودا لێیان ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت:پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرمووی: ( الشِّفَاءُ فِي ثَلَاثَةٍ : شَرْبَةِ عَسَلٍ وَشَرْطَةِ مِحْجَمٍ وَكَيَّةِ نَارٍ ، وَأَنْهَى أُمَّتِي عَنْ الْكَيِّ ) .

واتە : شیفا لەسێ شت دایە :
خواردنه‌وه‌ی هه‌نگوین، که‌ڵه‌شاخ گرتن، داخ کردن، به‌ڵام من ئومه‌تم قه‌ده‌غه‌ ده‌که‌م له‌داخ کردن .

پێنجەم : وەیەکێک تر لەچارەسەرەکان کەپێویستە ئاگاداری بین : دوور کەوتنەوەیە لەزۆر خۆری ، وئیسراف کردن ؛ ئیمامی تورموزی (2380) لەمیقدادی کوڕی مەعدیەوە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: گوێم لەپێغەمبەری خودا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بوو دەیفەرموو : ( مَا مَلَأَ آدَمِيٌّ وِعَاءً شَرًّا مِنْ بَطْنٍ ، بِحَسْبِ ابْنِ آدَمَ أُكُلَاتٌ يُقِمْنَ صُلْبَهُ ، فَإِنْ كَانَ لَا مَحَالَةَ فَثُلُثٌ لِطَعَامِهِ وَثُلُثٌ لِشَرَابِهِ وَثُلُثٌ لِنَفَسِهِ ). وصححه الألباني في "صحيح الترمذي" .
واتە: مرۆڤ هیچ شتێکی پڕنەکردووە خراپتر بێت لەسک ، ئەوەندەی بەسە کەپشتی ڕاگیر بکات ،خۆ ئەگەر ویستی زۆر بخوات وخۆی پێ نەگیرا با سکی بکاتە سێ بەشەوە: بەشێکی بۆخواردن وبەشێکی بۆ خورادنەوە وبەشەکەی تری بۆ هەناسە.

ئیبن قەیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت:  
" وَهَذَا مِنْ أَنْفَعِ مَا لِلْبَدَنِ وَالْقَلْبِ ، فَإِنَّ الْبَطْنَ إِذَا امْتَلَأَ مِنَ الطَّعَامِ ضَاقَ عَنِ الشَّرَابِ ، فَإِذَا وَرَدَ عَلَيْهِ الشَّرَابُ ضَاقَ عَنِ النَّفَسِ ، وَعَرَضَ لَهُ الْكَرْبُ وَالتَّعَبُ بِحَمْلِهِ بِمَنْزِلَةِ حَامِلِ الْحِمْلِ الثَّقِيلِ، هَذَا إِلَى مَا يَلْزَمُ ذَلِكَ مِنْ فَسَادِ الْقَلْبِ ، وَكَسَلِ الْجَوَارِحِ عَنِ الطَّاعَاتِ ، وَتَحَرُّكِهَا فِي الشَّهَوَاتِ الَّتِي يَسْتَلْزِمُهَا الشِّبَعُ ، فَامْتِلَاءُ الْبَطْنِ مِنَ الطَّعَامِ مُضِرٌّ لِلْقَلْبِ وَالْبَدَنِ " .
انتهى من "زاد المعاد" (4/ 17) .
واتە: ئا ئەمە باشترین چارەسەرە بۆ لاشە و دڵ، سک کاتێ کە پڕ بێت جێی خواردنەوە تەسک دەبێتەوە ، و کاتێ ئاو دەکرێت بەسەری دا جێگای هەناسە دان کەم دەبێتەوە ، ودەبێتە هۆکاری هیلاکی وبێزاری وماندووی و وەک ئەوە وایە بارێکی قورسی هەڵگرتبێت ، ئەمەش دەبێتە هۆکاری تێکدانی دڵ ، و تەمبەڵی ئەندامەکان لاشە لەئەنجام دانی عیبادەتدا ، ودەبێتە هۆکاری جوڵاندنی ئارەزووەکان ، جا بۆیە زۆر خۆری وپڕ کردنی سک دەبێتە هۆکاری تێکدانی دڵ وجەستە.

لێرەدا مەبەستەکە ئەوەیە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم پارێزگاری لەتەندروستی ودڵی دەکرد بەچوار شت :
یەکەم : ڕوقیە بە قورئان و زیکرە شەرعیەکان .
دووەم : دوعا و پاڕانەوە وداوا کردنی لەش ساغی .
سێیەم : خۆپاراستن ، ئەمەیان باشترین چارەسەرە .
چوارەم : بەو شتانەی کەخودا پێی پیشان داوە لە چارەسەر و عیلاج .

شەشەم : وەهەرەها گرنگی بەپرچی دەدا ئەوەش بە شوشتن وچەور کردن وکردنە شانە ودەیفەرموو : ( مَنْ كَانَ لَهُ شَعْرٌ فَلْيُكْرِمْهُ ) رواه أبو داود (4163) ، وصححه الألباني .
واتە: هەرکەسێک پرچی هەیە با ڕێزی لێ بگرێت و خزمەتی بکات .

ئیمامی تورموزی (1851) لەعومەری کوڕی خەتابەوە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەری خودا  صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی : ( كُلُوا الزَّيْتَ وَادَّهِنُوا بِهِ فَإِنَّهُ مِنْ شَجَرَةٍ مُبَارَكَةٍ ) وصححه الألباني في "صحيح الترمذي" .
واتە: زەیتی زیتوون بخون وخۆتانی پێ چەور بکەن چونکە لەدارێکی موبارەکە .

حەوتەم : وەهەروەها گرنگی بەچاویشی دەدا ، لێوەی سابت بووە کە  ( كان يَكْتَحِلُ فِي عَيْنِهِ الْيُمْنَى ثَلاثَ مَرَّاتٍ وَالْيُسْرَى مَرَّتَيْنِ ) رواه ابن سعد في "الطبقات الكبرى" (1/ 376) وصححه الألباني في "الصحيحة" (633) .
واتە: چاوی ڕاستی سێ جار دەڕەشت وچاوی چەپی دوو جار.

 ئیمامی تورموزی (1757) لەعبداللەی کوڕی عەباسەوە خودا لێیان ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت:پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرمووی : ( اكْتَحِلُوا بِالْإِثْمِدِ فَإِنَّهُ يَجْلُو الْبَصَرَ وَيُنْبِتُ الشَّعْرَ ) . وصححه الألباني في "صحيح الترمذي" .
واتە: بەکل چار بڕەشن چونکە چاو بەهێز دەکات و توک دەڕوێنێت .

وەبۆ زیاتر ئاگادار بوون لەئاکاری پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لەم بارەیەوە ، پێمان باشە بگەڕێنەوە بۆ کتێبی : "زاد المعاد في هدي خير العباد" ی ئیبن قەیم چونکە باشترین کتابە و بەتایبەت بەرگى چوار ، کەتایبەتە بە طوبی نەبەوی ، وەهەروەها بگەڕێنەوە بۆ کتابی " الآداب الشرعية والمنح المرعية " ابن مفلح الحنبلي .

سەردان: ٥٤٢ بەش: پێغەمبەری خودا