سەرپەرشتیار (قوامة‌)ی پیاو بەسەر ئافرەت : ماڵپەڕی وەڵامەکان
سەرپەرشتیار (قوامة‌)ی پیاو بەسەر ئافرەت
پرسیار:

ئایا سەرپەرشتیار (قوامة‌)ی پیاو بەسەر ئافرەت یانی چی؟ ئایا (قوامة‌) واتاى زاڵ بوونى پیاوە بەسەر ئافرەتدا ؟ وە بۆچی ئیسلام سەرپەرشتیاری خێزان دەداتە پیاو ؟

خواى گەورە دەفەرموێت:
[الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاء بِمَا فَضَّلَ اللّهُ بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ وَبِمَا أَنفَقُواْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ ] النساء:34.
واتە: پیاوان بەسەر ژناندا دەسەڵاتیان هەیە و سەرپەرشتیارن بە سەریاندا، كە خوا هێندێكى لە هێندێ هێژاتر بەدى هێناوە، دیارە پیاوان ئەركى بەڕێ چونى ماڵیان لەسەر شانە.
وا بە باش زانرا لە هەندێ شتی دیاری كراو دا باسی سەرپەرشتیاریەتی پیاو بەسەر ئافرەت بكرێ. چونكە شارەزا بون و پێزانینی سەرپەرشتیارى دان بە پیاو زۆربەی زۆری گیر و گرفتی نێوان پیاو و ژن چارەسەر دەكات، هەندێ پیاو ئەو سەرپەرشتیارىیە (القوامة‌) بەوە تێگەیشتوە كە دەبێ پیاو سالاری و كوێخایی و دەسەڵات نواندن و بەڕای خۆ كردن و چاو سور كردنەوە و خۆ بەگەورە زانی بەسەر ژنەكەی دا بسەپێنێ وە بەم جۆرە تێگەیشتنە هەڵە و خراپە رەفتار دەكەن.
بە هەمان شێوە هەندێك ژنیش بێ ئاگا و ناشارەزایانە سەبارەت بە مافی سەرپەرشتیاریەتی پیاو هیچ حسابێك بۆ مێردەكەی دانانێ. ئەوەش دەبێتە هۆی نانەوەی ئاژاوە و ناكۆكی و دژایەتی و لێك جیابونەوە...
گەر هەر یەكێك لە پیاو و ژن سنور و ماف و ئەركەكانی یەكتری بزانن ئەو كاتە بەبەختیاری و ئاسودەیی و بەبێ ئاژاوە و ناكۆكی ژیان دەبەنە سەر.
خوای گەورە دەفەرموێ: [الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاءِ بِمَا فَضَّلَ اللَّهُ بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ وَبِمَا أَنفَقُوا مِنْ أَمْوَالِهِمْ] النساء:34.
واتە: پیاوان سەرپەرشتیار ترن بەسەر ئافرەتان بۆ بەڕێوەبردنی كاروباری خێزان، بەوەی كە خوای گەورە بە چەند شتێك بەسەر یەكتری دا فەزڵ و چاكەی پێ بەخشیون كە پیاو توانای ئامادەیی جێ بە جێ كردنی كاروباری قوڕس و گرنگیان هەیە. هەروەها پیاو سەرپەرشتیارە بەسەر ئافرەت چونكە نەفەقە و پارە پەیدا كردن و منداڵ بەخێو كردن لەسەر پیاوە لەو ماڵەی كە هەیەتى.
ئەم ئایەتە پیرۆزە ئاماژە بۆ یاسایەك لە یاسا نەگۆڕەكانی خوای گەورە دەكات كە سەرپەرشتیاری پیاوە بەسەر ژن. خوای پەخشندە كە بەم جۆرە باسی پیاودەكات لەبەر دو هۆی رون و دیارە:
یەكەمیان: ئەوەیە خوای باڵا سروشتی پیاوی وا دروست كردوە كە جیاوازی لەگەڵ سروشتی ئافرەت هەبێ. ئافرەت فەزڵ و چاكە و گەورەیی هەیە بەرامبەر بە پیاو لە بەڕێوەبردنی كاروباری ناو ماڵەوە و پەروەردە كردنی منداڵان و هەڵسان بەكارە پێویستىیەكانیان كە لەسەر ئەو سۆز و نەرم و نیانە دروست بوە. جەستەی ئافرەت بە شێوەیەكی لاواز دروست بوە لە ڕوی ئەندامەكانی جەستەیدا وەك ڵاوازی كۆئەندامی دەمارەكان كە بە هۆی ئازارەكانی سك پڕی و منداڵ بونەوە (هەست كردنی بە شت) كەم دەبێتەوە و وای لێ دەكات لە هەمان كات دالەوانەیە دوچاری نەخۆشی ببێ و زو هەڵچێ و توڕە ببێ كە كار دەكاتە سەر سەلامەتی تەقدیر و دروستی تێگەیشتن.
ئافرەت توانایی لە پیاو كەمترە لەسەر ڕو بە ڕوبونەوەی نەبونی و نەداری و خۆگرتن لەبەردەم كۆسپ و تەگەرەكانی ژیان. بەڵام پیاو فەزڵ و چاكەی بەسەر ئافرەتەوە هەیەكە لە پێشەوە باس كرا.
پیاو هێز و جەستەی لەشی پتەوتر و بیر و فیكری تیژ ترە و تەقدیر كردنی شتی لە لا باشترە، لەبەر ئەوە پیاو دادەنرێ بۆ هەوڵ و تێكۆشان و چارەسەر كردنی جیاوازی و دژایەتی كردن و هەوڵ دان بۆ نان پەیدا كردن بۆ گوزەرانی خێزانی. هەروەها توانای پاراستنی قەوارەی خێزان و دور خستنەوەیان لە مەترسىداهەیە.
هۆی دوەم: كاتێك ئەم سەرپەرشتیارىیە دراوەتە پیاو بەوەی كە دەبێ پیاو نان پەیدا بكات و خێزانەكەی بەخێو بكات، ئەمە ئەوە ناگەیەنێ لە بوارەكانی دین و دنیادا پیاو باشترە لە ژن. بەڵكو خوای گەورە هەردوكیانی لە كردەوەی چاك دا وەك یەك داناون وەك دەفەرموێ: [ فَاسْتَجَابَ لَهُمْ رَبُّهُمْ أَنِّي لاَ أُضِيعُ عَمَلَ عَامِلٍ مِنْكُمْ مِنْ ذَكَرٍ أَوْ أُنْثَى بَعْضُكُمْ مِنْ بَعْضٍ ] آل عمران:195
واتە: پەروەردگار وەڵامی دانەوە كەوا من كردەوەی هیچ كامێكتان لە نێر یان لە مێ ون ناكەم هەندێكتان لە هەندێك. هەروەها خوای باڵا دەفەرموێ: [ وَلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِي عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ وَلِلرِّجَالِ عَلَيْهِنَّ دَرَجَةٌ وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ] البقرة:228
واتە: ئافرەت چیان لەسەرە كە مافی پیاو بە جێ بهێنن بە هەمان شێوە ئەوانیش مافیان هەیە و بەشیان هەیە بە سەر پیاو لە چاكەدا. پیاویش پلەیەكی بەسەر ئافرەتانەوە هەیە لەبەر ئەوەی زیاتر ماندو ترو هەوڵ و كۆشش ترە و نان پەیدا دەكات.
ئەم سەرپەرشتیاری (قوامة‌) یە قاعیدەیەكی رێكخستنە كە پێویستی بە ئەندازیاری كۆمەڵگە و جێگیری بارودۆخە لە ژیانی دنیادا، ژیانیش بێ زیان نابێ گەر پێیەوە پابەند نەبێت. كە بە قیوامەی سەردارەكان و ئەمیرەكان دەچێت.

بۆچی ئیسلام سەرپەرشتیاری خێزان دەداتە پیاو، لەو كاتەی قورئان دەفەرموێ: [ الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاءِ بِمَا فَضَّلَ اللَّهُ بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ وَبِمَا أَنفَقُوا مِنْ أَمْوَالِهِمْ ] .. وەڵامەكەی ئەوەیە: ئیسلام لەم بابەتەدا شتێكی نوێی فەرز نەكردوە و شتێكی هۆگری نەگۆڕیوە.
سروشتی ئافرەت هەر لە سەرەتای مێژوە ئەوە بوە كە لە تەنیشت پیاو نەبێ هەست بە هێمنی و ئاسایش ناكات، هەردەم پاراستنی خۆی و پاراستنی منداڵەكان دەخاتە سەر ئەستۆی پیاو، هەوڵی تێكۆشان و كۆشش و هەڵگرتنی بارگرانایی بۆ پیاو بەجێ دێڵێ، هەتاكو ئێستاش ئافرەت هەر ئەمەی لە پیاو دەوێت، چونكە سروشتی شتەكان بەم شێوەیە... پیاو بە جەستە بە هێز و ماسولكە بە هێزیی دروست كراوە، تاوەكو زاڵ بێ بەسەر هەمو كارە زەحمەت و ناخۆشەكان، ئافرەتیش بە جەستە لاوازو هەست ناسك وخۆنەگرى دروست كراوە. كەواتە ئیسلام گوناهی چى یە لەو كاتەی دان بە واقیع دا بنێ و حەقیقەت بێنێتە كایەوە و وا دابنێت كە پیاوان سەرپەرشتیار ترن بەسەر ئافرەتانەوە؟
ئایا لەم سەردەمەی ئێستادا ئافرەت دەیەوێ ئەو ببێتە سەرپەرشتیار..!
سەرپەرشتیاری (القوامة‌) مانای بەرپرسىیەتىیە، ماناكەی زاڵ بونە بەسەر هەڵگرتنی زەحمەت وە هەستان بە ئەركی بارگرانی، بەڕاستی ئەمە تەكلیفە نەك بەرز دانان و گەورایەتی.
سەماكەرانی ئافرەت دەڵێن سەرپەرشتیاری پیاو بەسەر ئافرەت كاتێك بو كە پیاو لەبەرهەم هێنان دا دەسەڵات دار بوە كە بە كەسابەتەكەیەوە ستەمی دەكرد، بەڵام ئێستا ئافرەت خۆی شت بە دەست دێنێ و وەك پیاو بەرهەم دێنێ، هیچ مانایەكی نىیە پیاو سەرپەرشتیاری بێت.
بەڵام واقیعی جیهانی رۆژئاوا ئەم گومانەی بە درۆ خستەوە، ئافرەت لەوێ كاری كرد و شتی بەرهەم هێنا و سەربەخۆ بو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێویستی بە زاتی پیاو و سەرپەرشتیارىیەتەكەى هەیە، كار دەكات لەسەر ئەوەی كە بێتەوە ژێر ئەم سەرپەرشتیارىیە، لە ژێر سێبەری پیاو نەبێت هەست بە دڵنیایی و ئاسایش ناكات.. بەراستی خوای گەورە راستی فەرمو و درۆزنان درۆیان كرد.
(الأسلام و المشكلة الجنسية 196-198)

بۆ ئەم وەڵامە سود وەرگیراوە لە کتێبی : ژن و مێردی ئیسلامى بەختەوەر

سەردان: ٣,٠٣١ بەش: وه‌ڵامى گومانه‌كان