کاتەکانی گیرابوونی دوعا و ئەو کەسانەی كه دوعاکانیان گیرا دەبێت: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کاتەکانی گیرابوونی دوعا و ئەو کەسانەی كه دوعاکانیان گیرا دەبێت
پرسیار:

چ کاتێک دوعا بگەین گیرا دەبێ واتە کاتەکانی گیرابوونی دوعا کامانەن ؟ وە دوعاى چ کەسێک گیرا دەبێ ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

١_ دوعای موسڵمان بۆ برا موسڵمانەکەی لەو کاتەی برا موسڵمانەکەی ئاگای لێ نیە کاتێک دوعای بۆ دەکات :

پێغەمبەری خوا فەرمویەتی : دَعْوَةُ المرْءِ المسْلِمِ لِأَخِيهِ بِظَهْرِ الْغَيْبِ مُسْتَجَابَةٌ . صحيح: رواه مسلم (2733). واتە : دوعای موسلمان بۆ براکەی بەنهێنی گیرایە و وەڵامدراوەیە .
٢_ دوعای کەسی ستەملێکراو :
٣_ دوعای گەشتیار :
٤_ دوعای دایک یان باوک بۆ منداڵەکەی :

پێغەمبەری خوا فەرمویەتی : «ثَلَاثُ دَعَوَاتٍ مُسْتَجَابَاتٌ لَا شَكَّ فِيهِنَّ: دَعْوَةُ المَظْلُومِ، وَدَعْوَةُ المُسَافِرِ، وَدَعْوَةُ الوَالِدِ عَلَى وَلَدِهِ» . حسَّنه الألباني. واتە : سێ دوعا وەڵامدراوەن بەبێ گومان : دوعای کەسی ستەملێکراو ؛ وە دوعای کەسی گەشتیار ؛ وە دوعای باوک یان دایک بۆ منداڵەکەی .
٥_ دوعای کەسی ڕۆژوەوان :
٦_ دوعای پێشەوای دادپەروەر :
٧_ دوعای ئەوکەسانەی زۆر زیکر و یادی خوا دەکەن :

پێغەمبەری خوا فەرمویەتی : «ثَلَاثَةٌ لَا تُرَدُّ دَعْوَتُهُمْ : الصَّائِمُ حَتَّى يُفْطِرَ، وَالإِمَامُ العَادِلُ، وَدَعْوَةُ المَظْلُومِ» . صحَّحه الألباني. واتە : سێ کەس دوعاکەیان رەت ناکرێتەوە : کەسی رۆژوەوان هەتا ئەوکاتەی فتاردەکاتەوە ؛ وە پێشەوای دادپەروەر ؛ وە دوعای کەسی ستەملێکراو .
وە لەفەرمودەیەکی تردا فەرمویەتی : « ثَلَاثَةٌ لَا يَرُدُّ اللهُ دُعَاءهُمُ : الذَّاكِرُون اللهَ كَثِيرًا، وَدَعْوَةُ المظْلُومِ، وَالْإِمَامُ المقْسِطُ » حسنه الألباني . واتە : سێ کەس دوعاکەیان رەت ناکرێتەوە : ئەوانەی زۆر زیکر و یادی خوا دەکەن ؛ وە دوعای کەسی ستەملێکراو ؛ وە دوعای پێشەوای دادپەروەر .

٨_ دوعای منداڵی ساڵح بۆ باوکی یان دایکی :

پێغەمبەری خوا فەرمویەتی : «إِنَّ الرَّجُلَ لَتُرْفَعُ دَرَجَتُهُ فِي الجنَّةِ فَيَقُولُ: أَنَّى هَذَا؟ فَيُقَالُ: بِاسْتِغْفَارِ وَلَدِكَ لَكَ» صححه الألباني في صحيح الجامع (1617). واتە : کەسی واهەیە لەبەهەشتدا پەلەی بەرز دەبێتەوە و ئەڵێت ئایە ئەمە بەهۆی چیەوەیە ؟ پێی دەوترێت : بەهۆی دوای لێخۆشبوون کردنی منداڵەکەت بۆت .

٩_ لەکاتی هەستان لەخەو لەشەودا :

پێغەمبەری خوا فەرمویەتی : هەرکەسێک بەشەو لەخەو هەستا و بڵێت : لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ ، لَهُ المُلْكُ وَلَهُ الحَمْدُ ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ، الحَمْدُ لِلهِ ، وَسُبْحَانَ اللهِ ، وَلَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ، وَاللهُ أَكْبَرُ ، وَلَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللهِ ؛ پاشان بڵێت : اللهم اغفر لي . واتە : خوایە لێم خۆشبە ؛ یان دوعا بکات ؛ وەڵامی دەدرێـتەوە ؛ وە ئەگەر دەست نوێژ بگرێت و نوێژ بکات نوێژەکەی قەبول دەبێت . رواه البخاري (1154).

١٠_ دوعای ئەوکەسەی بە دەست نوێژ و بەدەم زیکرەوە دەخەوێت پاشان هەڵدەستێت و دوعا دەکات :

پێغەمبەری خوا فەرمویەتی : «مَا مِنْ مُسْلِمٍ يَبِيتُ عَلَى ذِكْرٍ طَاهِرًا، فَيَتَعَارُّ مِنَ الليْلِ، فَيَسْأَلُ اللهَ خَيْرًا مِنَ الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ إِلَّا أَعْطَاهُ إِيَّاهُ» . صححه الألباني. واتە : هیچ موسڵمانێک نیە بە دەست نوێژ و بەدەم زیکرەوە بخەوێت ؛ پاشان بخەبەری بێتەوە و داوای خێری دونیا و دوارۆژ لەخوا بکات ئیلا خوای گەورە پێی دەبەخشێت .
١١_ پارانەوە بە دوعای پێغەمبەر یونس علیه السلام :

پێغەمبەری خوا صلى اللە علیه وسلم فەرمویەتی : دوعای پێغەمبەر یونس کاتێک لەناو زگی حوتدا فەرمووی : لا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظَّالِمِينَ . هیچ موسلمانێک نیە بەم دوعایە لەخوا بپارێتەوە ئیلا خوای گەورە وەلامی دەداتەوە . صححه الألباني.

١٢_ پاڕانەوە بە اسم الله الاعظم :

جارێکیان پێغەمبەری خوا گوێی لەپیاوێک بوو لەکاتی پاڕانەوەدا ئەیوت : «اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ بِأَنِّي أَشْهَدُ أَنَّكَ أَنْتَ اللهُ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ الأَحَدُ الصَّمَدُ، الَّذِي لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ» .
پێغەمبەری خوا فەرمووی : سوێند بەوخوایەی گیانی منی بەدەستە پارانەوەی ئەوکەسە بەناوە هەرەگەورەکەی خوا بوو ؛ ئەو ناوەی کە هەرکەسێک پێی لەخوا بپارێتەوە وەڵام دەدرێتەوە ؛ وە ئەگەر داوای پێ بکرێت پێی دەبەخشرێت . صححه الألباني.
١٣_ دوعای ئەو کەسەی حەج دەکات .
١٤_ وە دوعای کەسی عومرەکار .
١٥_ وە دوعای کەسی موجاهید لەپێناو خوا .

پێغەمبەری خوا فەرمویەتی : «الْغَازِي فِي سَبِيلِ اللهِ، وَالحاجُّ وَالمعْتَمِرُ، وَفْدُ اللهِ، دَعَاهُمْ، فَأَجَابُوهُ، وَسَأَلُوهُ، فَأَعْطَاهُمْ» .  حسن: رواه ابن ماجه (2893)، وحسنه الألباني. واتە : ئەوکەسەی جیهاد دەکات لەپێناو خوا ؛ وە ئەوکەسەی حەج و عومرە دەکات ؛ وەفدی خوایە ؛ خوا بانگی کردوون ئەوانیش وەڵامیان داوەتەوە ؛ وە لەخوا پاراونەتەوە و خوا وەڵامی داونەتەوە و پێی بەخشیون .

١٦_ دوعا کردن لەسێیەکی کۆتایی شەودا :

پێغەمبەری خوا فەرمویەتی : «يَنْزِلُ رَبُّنَا تَبَارَكَ وَتَعَالَى كُلَّ لَيْلَةٍ إِلَى السَّمَاءِ الدُّنْيَا حِينَ يَبْقَى ثُلُثُ الليْلِ الآخِرُ يَقُولُ: مَنْ يَدْعُونِي، فَأَسْتَجِيبَ لَهُ مَنْ يَسْأَلُنِي فَأُعْطِيَهُ، مَنْ يَسْتَغْفِرُنِي فَأَغْفِرَ لَهُ» . متفق عليه . واتە : پەروەردگارمان هەموو شەوێک دادەبەزێتە ئاسمانی دونیا کاتێک سێیەکی کۆتایی شەو دەمێنێت و ئەفەرموێت : کێ لێم دەپارێتەوە بۆ ئەوەی وەڵامی بدەمەوە ؛ وە کێ داوام لێ دەکات بۆ ئەوەی پێی ببەخشم ؛ وە کێ داوای لێخۆشبوونم لێ دەکات بۆ ئەوەی لێی خۆشبم .

١٧_ دوعا کردن لەکاتی سوجدەدا :

پێغەمبەری خوا فەرمویەتی : «أَقْرَبُ مَا يَكُونُ الْعَبْدُ مِنْ رَبِّهِ، وَهُوَ سَاجِدٌ، فَأَكْثِرُوا الدُّعَاء» . رواه مسلم (482). واتە : نزیکترین کات کە بەندە لەپەروەردگاری نزیک بێت ئەوکاتەیە کە لەسوجدە دایە ؛ دوعای زۆری تیادا بکەن .

١٨_ دوعا کردن لەرۆژی جومعەدا لەکۆتایی عەسر :

پێغەمبەری خوا فەرمویەتی : «يَوْمُ الجمُعَةِ ثِنْتَا عَشْرَةَ سَاعَةً، لَا يُوجَدُ مُسْلِمٌ يَسْأَلُ اللهَ عز وجل شَيْئًا، إِلَّا أَتَاهُ اللهُ عز وجل، فَالْتَمِسُوهَا آخِرَ سَاعَةٍ بَعْدَ الْعَصْرِ» . صححه الألباني. واتە : رۆژی جومعە دوازدە سعاتە ؛ هیچ موسلمانێک نیە لەورۆژەدا داوای شتێک لەخوا بکات ئیلا خوای عز وجل پێی دەبەخشێت ؛ لەکۆتایی عەسر ئەمکاتی گیرابوونی دوعایە بەدەست بێنن و لەخوا بپارێنەوە .

١٩_ دوعا کردن لەکۆتایی تەحیات پێش سەلامدانەوە :

پرسیار لە پێغەمبەری خوا کرا : ئایە کامە دوعا گیرابوترینیانە ؟ فەرمووی : «جَوْفَ الليْلِ الآخِرِ، وَدُبُرَ الصَّلَوَاتِ المَكْتُوبَاتِ» . حسنه الألباني. واتە : گیرابوترین دوعا ئەو دوعایەیە لەکۆتایی شەودا دەکرێت ؛ وە ئەودوعایەی لەکۆتایی نوێژە فەرزەکان پێش سەلامدانەوە دەکرێت .

٢٠_ دوعا کردن لەنێوان بانگ و قامەت :

پێغەمبەری خوا فەرمویەتی : «لَا يُرَدُّ الدُّعَاء بَيْنَ الْأَذَانِ وَالْإِقَامَةِ» . صححه الألباني. واتە : دوعا لەنێوان بانگ و قامەت ڕەتناکرێتەوە .
٢١_ دوعاکردن لەکاتی بانگ .
٢٢_ دوعاکردن لەکاتی گەییشتن بەدوژمن لەجیهادا .

پێغەمبەری خوا فەرمویەتی : «ثِنْتَانِ لَا تُرَدَّانِ، أَوْ قَلَّمَا تُرَدَّانِ الدُّعَاء عِنْدَ النِّدَاءِ، وَعِنْدَ الْبَأْسِ حِينَ يُلْحِمُ بَعْضُهُمْ بَعْضًا» . صحَّحه الألباني. واتە : دوو دوعا رەتناکرێنەوە ؛ یان کەمجاروایە رەتبکرێنەوە ؛ دوعاکردن لەکاتی بانگدان ؛ وە لەکاتی جەنگدا و کەوتنە ناو دوژمن لەجیهادا .

٢٣_ دوعاکردن لە شەوی قەدر :

دایکە عائیشە بەپێغەمبەری خوای فەرموو : ئەگەر زانیم کامە شەوە شەوی قەدرە ئایە لەم شەوەدا چی بڵێم ؟ پێغەمبەر فەرمووی : بڵێ : " اللهم إنك عفو تحب العفو فاعف عني ". واتە : خوایە تۆ لێبوردەیت و لێ بوردنت پێ خۆشە ؛ لێم ببورە و لەتاوانەکانم خۆشبە .

٢٤_ دوعاکردن لەکاتی باران باریندا :

پێغەمبەری خوا فەرمویەتی : ثنتان ما تردان : ( الدعاء عند النداء وتحت المطر ) رواه أبو داود وصححه الألباني في صحيح الجامع (3078 ). واتە : دوو دوعا ڕەتناکرێنەوە ؛ دوعاکردن لەکاتی بانگ وە لەکاتی باران بارین .

٢٥_ دوعاکردن لەکاتێکی نادیار لەهەموو شەوێکدا :

پێغەمبەری خوا فەرمویەتی :  " إن في الليل ساعة لا يوافقها مسلم يسأل خيراً من أمر الدنيا والآخرة إلا أعطاه إياه وذلك كل ليلة" رواه مسلم ( 757). واتە : بەڕاستی لەشەودا کاتێک هەیە هیچ موسلمانێک نیە داوای خێری دونیا و قیامەتی تیادا بکات ئیلا خوا پێی دەبەخشێت ئەم کاتە لەهەموو شەوێکدا هەیە .

٢٦_ دوعاکردن لەکاتی خواردنەوەی ئاوی زەمزەم :

پێغەمبەری خوا فەرمویەتی :" ماء زمزم لما شرب له " رواه أحمد وصححه الألباني في صحيح الجامع " (5502) . واتە : ئاوی زەمزەم بۆ ئەوەیە کە بۆی دەخورێتەوە - واتە بەنیەتی هەرشتێکی باش بیخۆیتەوە إن شاء الله خوای گەورە پێت دەبەخشێت .

٢٧_ دوعاکردن لەکاتی بیستنی دەنگی کەڵەشێر :

پێغەمبەری خوا فەرمویەتی : " إذا سمعتم صياح الديكة فاسألوا الله من فضله ، فإنها رأت ملكاً " رواه البخاري (2304) ومسلم (2729). واتە : ئەگەر گوێتان لەدەنگی کەڵەشێر بوو ئەو داوای فەزڵ و پاداشت لەخوا بکەن ؛ چونکە لەوکاتدا فریشتەی بینیوە .
لەکۆتاییدا داواکارم لەخوای پەروەردگار دوعاکانمان قەبول بکات و لێمان رازی بێت .
وصلى الله علی نبینا محمد و على آله وصحبه وسلم .
مامۆستا هەڵگورد مصطفى گەڵاڵەیی .

سەردان: ١٣,١٦٦ بەش: دوعا و پاڕانه‌وه‌