پاڕانەوەى مەلائیکەتەکان بۆ موسڵمانان: ماڵپەڕی وەڵامەکان
پاڕانەوەى مەلائیکەتەکان بۆ موسڵمانان
پرسیار:

ئایات هیچ بەڵگەیەک هەیە کە باسی ئەوە بکات کە مەلائیکەتەکان دوعا بکەن بۆ موسڵمانان؟ ئەگەر هەیە لە چ کاتێکدا دوعامان بۆ دەکەن؟ وە چ کار وکردەوەیەک بکەین بۆ ئەوەى بەر دوعا و پاڕانەوەى مەلائیکەتەکان بکەوین؟

بە پێى بەڵگە صەحیحەکان لە کۆمەڵە حاڵەتێکدا مەلائیکەتەکان دەپاڕینەوە و دوعاى خێرت بۆ دەکەن بۆ ئەوەى خواى گەورە لێت خۆش بێ لەم وەڵامەدا ئەوەندەى کە بیزانین و بە بیرمان هاتبێ هەشت حاڵەت باس دەکەین لەوانە :

یەکەم : لەکاتی وەستاندا لەڕیزی پێشەوەی نوێژ ، هەر وەک پێغەمبەری خوا فەرموویەتی : «إن الله وملائكته يصلون على الصف الأول» صحيح الجامع .

واتە : خوا و مەلائیکەکان سەڵاوات دەدەن لەسەر ئەو کەسانەی کە لە ڕیزی پێشەوەی نوێژدا نوێژ دەکەن .
وە مەعلومە کەسەڵاواتی مەلائیکە بریتی یە لەپاڕانەوە .

دووەم : لەکاتی دانیشتن لەمزگەوتدا دوای تەواو بوونی نوێژ ، هەروەک پێغەمبەری خوا فەرموویەتی : «إن الملائكة تصلي على أحدكم ما دام في مجلسه تقول : اللهمّ اغفر له اللهم ارحمه ما لم يحدث» صحيح مسلم
واتە : مەلائیکە سەڵاوات دەدات لەسەر یەکێک لەئێوە مادام لەجێگەی نوێژەکەیدایە ودەڵێت : خودایە لێی خۆش بەو وخودایە ڕەحمی پێ بکە بەمەرجێ دەس نوێژەکەی نەشکابێ .

سێ یەم : لەکاتی سەردانی کردنی نەخۆشدا ، هەر وەک پێغەمبەری خوا فەرموویەتی : «ما من رجل يعود مريضاً ممسياً، إلا خرج معه سبعون ألف ملك يستغفرون له حتى يصبح، وكان له خريف في الجنّة، ومن أتاه مصبحاً خرج معه سبعون ألف ملك، يستغفرون له حتى يمسي، وكان له خريف في الجنة» صحيح الجامع

واتە : هیچ کەسێک نی یە کە لە ئێواراندا سەردانی نەخۆش بکات ئیلا حەفتا هەزار مەلائیکە لەگەڵیدا دەردەچن و بۆی دەپاڕێنەوە تاوەکو بەیانی لێ دەبێتەوە ، وە دار خورمایەکی بۆ هەیە لەبەهەشتدا ، وەهیچ کەسێک نی یە کە لەبەیانیدا سەردانی نەخۆش بکات ئیلا حەفتا هەزار مەلائیکە لەگەڵیدا دەردەچن و بۆی دەپاڕێنەوە تاوەکو ئێوارەی بەسەردا دێت ، وە دار خورمایەکی پێ دەدرێت لەبەهەشتدا .

چوارەم : لەکاتی سەردانی کردنی برایەکتدا کە لەپێناوی خودادا سەردانی بکەیت ، هەر وەک پێغەمبەری خوا فەرموویەتی : «أَنَّ رَجُلًا زَارَ أَخًا لَهُ فِي قَرْيَةٍ أُخْرَى، فَأَرْصَدَ اللَّهُ لَهُ عَلَى مَدْرَجَتِهِ مَلَكًا، فَلَمَّا أَتَى عَلَيْهِ قَالَ : أَيْنَ تُرِيدُ ؟ قَالَ : أُرِيدُ أَخًا لِي فِي هَذِهِ الْقَرْيَةِ. قَالَ : هَلْ لَكَ عَلَيْهِ مِنْ نِعْمَةٍ تَرُبُّهَا ؟ قَالَ : لَا، غَيْرَ أَنِّي أَحْبَبْتُهُ فِي اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ. قَالَ : فَإِنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكَ بِأَنَّ اللَّهَ قَدْ أَحَبَّكَ كَمَا أَحْبَبْتَهُ فِيهِ» صحيح مسلم .
واتە : پیاوێک سەردانی برایەکی کرد لەگوندێک ، خودا لەڕێگەکەی دا مەلائیکەیەکی بۆ دانا ، کاتێ کە پێی گەیشت مەلائیکەکە پێی گوت : دەتەوێ بچی بۆ کوێ ؟
پیاوەکە گوتی : برایەکەم کە لەم گوندەیە .
مەلائیکەکە گوتی : ئایا هیچ چاکەیەکت بەسەریەوە هەیە کەبەهۆیەوە پلەت بەرز بێتەوە لەلای ؟
پیاوەکە گوتی : نەخێر ، تەنها ئەوە نەبێ لەبەر خودا خۆشم ویستووە .
مەلائیکەکە گوتی : دەی من نێردراوی خوام بۆ لای تۆ بەوەی کەخودا تۆی خۆش دەوێت هەروەک چۆن تۆ ئەوت لەبەر خودا خۆشویستووە .

پێنجەم : لەکاتی دوعا کردن بۆ براکەت ، هەر وەک پێغەمبەری خوا فەرموویەتی «دعوة المرء المسلم لأخيه بظهر الغيب مستجابة، عند رأسه ملك كلما دعا له بخير قال الملك الموكل به آمين ولك بمثل» صحيح مسلم
واتە : پاڕانەوە برا بۆ برا موسوڵمانەکەی وەڵام دەدرێتەوە کاتێ کەلەپاش ملە وبێ ئاگاداری خۆی بۆی دەپاڕێتەوە ، لەلای سەریەوە فریشتەیەک ڕاوەستاوە وهەرکات بەخێر بۆی بپاڕێتەوە ئەوا مەلائیکە ڕاسپێردراوەکە دەڵێت : بۆ تۆش بەهەمان شێوە .

شەشەم : لەکاتێکدا کە کاری خێر فێری خەڵک دەکەیت، هەر وەک پێغەمبەری خوا فەرموویەتی «إن الله وملائكته وأهل السموات والأرض حتى النملة في جحرها وحتى الحوت ليصلون على معلم الناس الخير» صحيح الجامع .
واتە : خودا ومەلائیکەکان تەنانەت مێشەنگیش لەهێلانەکەیدا وەهەروەها حوتیش دەپاڕێنەوە بۆ ئەو کەسانی کەکاری خێر پیشانی خەڵک دەدەن .

حەوتەم : لەکاتی نوستندا بەدەس نوێژەوە ، هەر وەک پێغەمبەری خوا فەرموویەتی : «من بات طاهرًا، بات في شعاره ملك فلا يستيقظ إلا قال الملك اللهم اغفر لعبدك فلان فإنه بات طاهرًا» صحيح ابن حبان .
واتە: هەركەسێك بە دەستنوێژەوە بخەوێت مەلائیكەیەك لەو جێگایە دەبێت كە ئەو كەسە لێی نوستووە ، ئەگەر بۆ شەونوێژیش هەڵنەستێت ئیلا ئەو ملائیكەیە پێی دەڵێت : خودایە لە فڵانە بەندەی خۆت خۆش بە ، چونكە ئەو بە دەستنوێژەوە نوستووە.

هەشتەم : لەکاتی پاشێو کردندا ، هەر وەک پێغەمبەری خوا فەرموویەتی : «إن الله تعالى وملائكته يصلون على المتسحرين» صحيح ابن حبان والسلسلة الصحيحة .
واتە : خواى په‌روه‌ردگار و فریشته‌كانى صه‌ڵاوات ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى پارشێو ده‌كه‌ن .

ستافى وەڵامەکان

سەردان: ٣,٢٦٨ بەش: دوعا و پاڕانه‌وه‌