چۆنیەتی نوێژ کردن لەسەر مردوویەک کە بەشێکی جەستەی وون بووە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆنیەتی نوێژ کردن لەسەر مردوویەک کە بەشێکی جەستەی وون بووە
پرسیار:

زۆرجار لەحاڵەتى رووداوى هاتوچۆ و سووتان و بەسەردا ڕووخان چەند بەشێك لە جەستەى مردووەكە وون دەبێت و پارچەى بچووك و كەم نەبێت لەدەست یان سەر نادۆزرێتەوە جا ئایا دروستە نوێژ لەسەر ئەو بەشانە بكرێت؟ وە دەشۆررێن؟

ئەو پارچە وبەشانە ئەگەر دۆزرانەوە و پێشتر نوێژ لەسەر خاوەنەكەى كرابوو ئەوا دوبارە نوێژیان لەسەر ناكرێت، بۆنمونە: ئەگەر نوێژمان لەسەر كەسێك کرد و ناشتمان بەڵام بەبێ قاچ، پاشان قاچەكەى دۆزرایەوە ئەوا ئەویش دەنێژرێت و نوێژى لەسەر ناكرێت چونكە نوێژ لەسەر مردووەكە كراوە.

بەڵام ئەگەر بەشی زۆرى لاشەى مردووەكە نەمابوو وە نەدۆزرایەوە تەنها ئەندامێكى نەبێت وەكو سەرى یان قاچی یان دەستێكى و باقى لاشەى نەبوو، ئەوا نوێژ لەسەر ئەوەى لەبەردەستایە دەكرێت دواى ئەوەى دەشۆررێت و كفن دەكرێت و پاشان دەنێژرێت. 

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

سەردان: ١,٥٦٦ بەش: نوێژى جەنازە