زەکات لە خانویەک کە درابێ بە کرێ: ماڵپەڕی وەڵامەکان
زەکات لە خانویەک کە درابێ بە کرێ
پرسیار:

حوكمى زەكاتى خانوى كرێ چییە؟

خانوو ئەگەر بۆ كرێ دانرا ئەوا نرخى خانوەكە زەكاتى نییە بەڵكو زەكات لە كرێكەیدایە ئەگەر ساڵێك تێپەڕى بەسەر گرێبەستەكەدا، وە ئەگەریش ساڵ تێنەپەڕی بەسەر گرێبەستەكەدا ئەوا دیسان زەكاتى نییە .

بۆ نمونە ئەم خانووە بەكرێ دەدرێ بە دە هەزار و لەكاتى گرێبەستەكەدا پێنج هەزارى وەردەگرێت و سەرفی دەكات و پاشان لە نیوەى ساڵدا پێنج هەزارەكەى تر وەردەگرێت و ئەویش سەرف دەكات پێش تەواوبونى ساڵ ئەوا لەم كاتەدا زەكاتى نییە، چونكە ساڵى بەسەردا نەچووە، بەڵام ئەگەر هاتوو خانویەك دانرا بۆ بازرگانى وبۆ فرۆشتن واتە بۆ قازانج بەڵام لەبەر ئەوەى جارێك قیمەت ناكات دەڵێت دەیدەم بە كرێ، ئەوا لەم حاڵەتەدا زەكات لە نرخى خانوەكەدا هەیە، بەهەمان شێوە لە كرێكەیدا ئەگەر ساڵى بەسەردا رۆیشتبوو وەكو پێشتر باسی كرا، ئەوەش لەبەر ئەوەى دایناوە بۆ فرۆشتن و دەستكەوتنى قازانج نەوەك بیهێڵێتەوە بۆ كرێ، وە هەموو شتێك ویستى بازرگانى و مامەڵەپێكردنى هەبێت ئەوا زەكاتى تێدایە، لەبەر فەرموودەى:  (( إنما الأعمال بالنيات، وإنما لكل أمرىء ما نوى))(1). واتە: كردەوەكان بەپێى نیەتەكانن و هەموو كەسێكیش بەپێى نیەتەكەى پاداشتى بۆ هەیە.

جا ئەو كەسەى كە ماڵى هەیە بۆ قازانج و كەسابەت دایناوە ئەوا خودى پارەكەى ناوێ بەڵكو قازانجەكەى دەوێ، وە نرخەكەشی بریتیە لە پارەو بۆیە زەكاتى تێدایە جا لەسەر ئەمە ئەو كەسەى نیەتى لەم ماڵە بریتیە لە بازرگانى ئەوا زەكاتى هەیە و لەكرێكەشی ئەگەر ساڵى بەسەردا رۆیشتبێت.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله - 


(1) أخرجه البخاري: كتاب بدء الوحي / باب كيف كان بدء الوحي إلى رسول الله صلى الله عليه وسلم ومسلم: كتاب الإمارة/ باب قوله صلى الله عليه وسلم :"إنما الأعمال بالنية" (1907).

سەردان: ١٦٣ بەش: زەکات و سەرفیترە