حوكمى دەركردنى زەكاتى سەرفیترە لە دە رۆژى یەكەمى مانگى رەمەزان: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى دەركردنى زەكاتى سەرفیترە لە دە رۆژى یەكەمى مانگى رەمەزان
پرسیار:

حوكمى دەركردنى زەكاتى سەرفیترە لە دە رۆژى یەكەمى مانگى رەمەزان چییە؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

ئەم جۆرە زەكاتە دراوەتە پاڵ وشەى (فیتر) واتە رۆژوشكاندن، چونكە رۆژو شكاندن هۆكارەكەیەتى جا بۆیە مادام رۆژوشكاندنى رەمەزان هۆكارى ئەم كەفارەتەیە ئەوا پێى وابەستە دەبێت و لە پێش ئەو كاتەوە دەرناكرێت، هەربۆیە باشترین كات بۆ دەركردنى زەكاتى سەرفیترە بریتیە لە پێش نوێژى جەژن، بەڵام دروستە لە پێش جەژنیشەوە بە رۆژێك یان دوو رۆژ، لەبەر كات فراوانى بۆ ئەو كەسەى زەكاتەكە دەدات و ئەو كەسەشی كە وەرى دەگرێت

ئەم جۆرە زەكاتە دراوەتە پاڵ وشەى (فیتر) واتە رۆژوشكاندن، چونكە رۆژو شكاندن هۆكارەكەیەتى جا بۆیە مادام رۆژوشكاندنى رەمەزان هۆكارى ئەم كەفارەتەیە ئەوا پێى وابەستە دەبێت و لە پێش ئەو كاتەوە دەرناكرێت، هەربۆیە باشترین كات بۆ دەركردنى زەكاتى سەرفیترە بریتیە لە پێش نوێژى جەژن، بەڵام دروستە لە پێش جەژنیشەوە بە رۆژێك یان دوو رۆژ، لەبەر كات فراوانى بۆ ئەو كەسەى زەكاتەكە دەدات و ئەو كەسەشی كە وەرى دەگرێت، بەڵام پێش ئەم كاتە لەسەر وتەى پەسەندى زانایان دروست نییە ونابێت.

جا بۆیە دوو كاتى بۆ هەیە:

یەکەم : كاتى دروستێتى كە بریتیە لە پێش جەژن بەرۆژێك یان دوو رۆژ.

دووەم : کە باشترین كاتە ئەویش بریتیە لە پێش نوێژى جەژن، بۆیە دواخستنى بۆ دواى نوێژى جەژن ئەوا حەرامە و زەكاتى لەسەر ناكەوێ، لەبەر فەرموودەكەى ابن عباس  ـ رضي الله عنه ـ  كە دەڵێت: (( من أداها قبل الصلاة فهي زكاة مقبولة، ومن أداها بعد الصلاة فهي صدقة من الصدقات))(1) واتە: ئەوەى پێش نوێژى جەژن زەكاتى سەرفیترەى دەركرد ئەوا وەرگیراوە و ئەوەشی دواى نوێژ دەرى كرد ئەوا خێر وصەدەقەیەكە لە خێر وصەدەقەكان و جێگەى سەرفیترە ناگرێتەوە.

مەگەر كەسێك نەزانێت رۆژى جەژنە وەكو ئەوەى لە دەشت و دێ بێت و درەنگ بزانێت و حاڵەتى لەو شێوەیە ئەوا هیچی تێدا نییە كە دواى نوێژیش دەرى بكات و جێگەى سەرفیترەى بۆ دەگرێتەوە.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله - 

 

(1) أخرجه أبو داود : كتاب الزكـاة/ باب زكاة الفطـر(1609). وابن ماجة: كتاب الزكاة/ باب صدقـة الفطر (1827).

سەردان: ٣,٢٢٠ بەش: زەکاتى سەرفیترە