حوکمی زەکات دان بە کەسێک کە ئیمانی لاوازە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی زەکات دان بە کەسێک کە ئیمانی لاوازە
پرسیار:

ئایا زەكات دەدرێت بەكەسێكى ئیمان لاواز بۆ بەهێزبونى ئیمانەكەى هەرچەندە گەورە و قسە ڕۆیشتوى ناو بنەماڵەكەى نییە؟

ئەم بابەتە جێگەى ڕاجیاوازى نێوان زانایانە و ئەوەى بەلاى منەوە تەواو وپەسەندە ئەوەیە كە هیچی تێدا نییە ئەگەر پێى بدرێت لە پێناو بەهێزكردنى ئیمانەكەى و زیاتر ڕاكێشانى بۆ ئیسلامەتى، هەرچەندە بە سیفەتى كەسێتى پێى دەدرێت نەوەك گەورە وگوێ بۆگیراوى نێوبنەماڵەكەشی بێت لەبەر ئایەتى: (وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ) واتە: بەشێك لە زەكات دەدرێت بە كەسانێك بۆ دڵ ڕاگرتنیان لەسەر ئیسڵامەتى.

چونكە ئەگەر ئێمە زەكات بدەین بە كەسێكى هەژار لەبەر پێویستى گیانى و جەستەیی و زەكات پێ دانمان بە كەسێكى باوەڕ لاواز بۆ بەهێزكردنى باوەڕەكەى لە پێشترە، چونكە ئیمان بەهێزكردن بۆ كەسێك زۆر گرنگترە لە خۆراكى جەستەیی.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله - 

سەردان: ٣,٣٩٦ بەش: پێناسە و حوکمى زەکات