حوکمى ئەو کەسەى کە بیرى چووە سەرفترە دەربکات : ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمى ئەو کەسەى کە بیرى چووە سەرفترە دەربکات
پرسیار:

حوکمی ئەو کەسە چی یە کە لەبیری چووە سەرفترە دەر بکات ، و دوای نوێژی جەژن بیرى کەوتۆتەوە؟ ئایا تاوانبار دەبێ؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

هیچ تاوانێکی لەسەر نی یە ؛ چونکە عوزری هەیە ، بەڵام پێویستە هەر کات کەوتە بیری دەری بکات .

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

هیچ تاوانێکی لەسەر نی یە ؛ چونکە عوزری هەیە ، بەڵام پێویستە هەرکات کەوتە بیری دەری کات .

وە لەم بارەیەوە پرسیار کراوە لە الشيخ عبد العزيز بن باز - رحمه الله - لەبارەی کەسێکەوە کەلەبیری چووە لەکاتی خۆیدا زەکاتی سەرفترە دەربکات ، ئەویش بەم شێوەیە وەڵامی داوەتەوە :
بێگومان سوننەت لەدەرکردنی زەکاتی سەرفترەدا ئەوەیە پێش نوێژی جەژن دەربکرێت ، هەروەک پێغەمبەری ئازیز   فەرمانی پێ کردووە ، بەڵام هیچت لەسەر نی یە ، ودەرکردنی دوای نوێژی جەژن لەسەرت دەکەوێت ،هەر چەند لەفەرموودەدا هاتووە کە وەک خێرێک لەخێرەکانی ئەژمار دەکرێت ، بەڵام ئەوە مانای ئەوە ناگەیەنێت قەبوڵ نەبێت ولەسەرت نەکەوێت ، بۆیە ئومێدمان وایە قەبوڵ بێت ، وبەتەواوی ئەژمار بکرێت ؛ چونکە تۆ بەئەنقەست دوات نەخستووە ، بەڵکو بەهۆی لەبیرچوونەوەوە دوات خستووە ، خوای پەروەردگار لەکتابە پیرۆزەکەیدا فەرموویەتی : (رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَا إِنْ نَسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا) ، واتە:ئه‌ی په‌روه‌ردگار هه‌ر شتێك كه‌ له‌بیرمان كرد یان به‌هه‌ڵه‌ كردمان تۆ لێمان مه‌گره‌ وه‌ سزامان مه‌ده‌ له‌سه‌ری.
وه له‌ صحیح موسلیم دا هاتووه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: (قَدْ فَعَلْتُ) ((مسلم) 200 - (126)) واته‌: به‌ڵێ ئه‌وه‌ وام كرد هه‌ر شتێك به‌ له‌بیرچوون بێت یان به‌هه‌ڵه‌بێت موحاسه‌به‌تان ناكه‌م و لۆمه‌تان ناكه‌م له‌سه‌ری و سزاتان ناده‌م

خوای پەروەردگار وەڵامی بەندەکانی دایەوە بەوەی بەهۆی لەبیر چوونەوە وهەڵەوە سزایان نەدات "مجموع فتاوى الشيخ ابن باز " (14/217).

وە الشيخ ابن عثيمين رحمه الله دەڵێت : "(من أداها قبل الصلاة فهي زكاة مقبولة ومن أداها بعد الصلاة فهي صدقة من الصدقات).
واتە: هەر کەسێک پێش نوێژی جەژن دەری بکات ئەوا زەکاتێکی وەرگیراوە ، وهەر کەسێک دوای نوێژی جەژن دەری بکات ئەوا خێر وسەدەقەیەکە لەخێر وسەدەقەکان.

ئەمە گەر عوزری نەبێت ، بەڵام گەر عوزری هەبوو ، وەک ئەوەی کەسێک لەبیری بچێت دەری بکات و تا دوای نوێژ نەیەتە بیری ، یاخود پشتی بەکەسێک بەستبێت عادەتەن لەپێش نوێژ دەری کات بەڵام دواتر بۆی دەرکەوێت دەری نەکردووە لەم حاڵەتەشدا دەری دەکات ، وەهەروەها وەک ئەو کەسەی  کە لەناکاو هەواڵی جەژنی پێ دەگات و ناپەرژێت سەرفترە دەر کات ، لەهەموو ئەم حاڵەتانەدا زەکاتی سەرفترەکەی دروستە ؛چونکە پێغەمبەر صلى الله لەبارەی نوێژەوە فەرموویەتی : (من نام عن صلاة أو نسيها فليصلها إذا ذكرها) ، 
واتە: هەرکەسێک نوستبوو لەکاتی نوێژدا وە یاخود لەبیری چوو نوێژ بکات ئەوا با ئەو کاتە بیکات کەبیری دەکەوێتەوە .

جا گەر ئەمە بۆ نوێژ وا بێت لەکاتێکدا یەکێکه لەگەورەترین واجبەکان ئەوا بۆ شتانێک کەوەک نوێژ نین ئەولا تر ولەپێش ترە .

"نور على الدرب" .
والله أعلم

سەردان: ٢,٣٩٩ بەش: زەکاتى سەرفیترە