وتنى (إن شاء الله) لە کۆتایی دوعا کردندا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
وتنى (إن شاء الله) لە کۆتایی دوعا کردندا
پرسیار:

حوکمی دوعای ئەو کەسە چی یە کە لە کاتی دوعا کردندا دەڵێت: "إن شاء الله"؟

باش نی یە مرۆڤ کاتێ دوعا دەکات و لە خودا دەپاڕێتەوە بڵێت: "إن شاء الله" ، بەڵکو پێویستە عەزمی هەبێت ، وزۆر دڵی بەدوعاکەی خۆش بێت و گومانی لە گیرابوون و قودرەت و دەسەڵات و ویستی خودا نەبێت ؛ چونکە هیچ شتێک ناتوانێت ببێتە ڕێگر لەبەردەم توانا و دەسەڵاتی خودادا ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی: {ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ }
 واتە: لەمن بپاڕێنه‌وه‌ من وه‌ڵامتان ئه‌ده‌مه‌وه‌.

لێرەدا خودا وەعد وبەڵێنی داوە بەوەی وەڵامی دوعاکانمان دەداتەوە، بۆیە پێویست بەگوتی: "إن شاء الله" ناکات ؛ چونکە هەر کات مرۆڤ بپاڕێتەوە ئەوا خودا یان یەکسەر وەڵامی دەداتەوە ، و یاخود شەڕ و خراپەیەکی لێ دوور دەخاتەوە ، و یاخود بۆی هەڵدەگرێت بۆ قیامەت.

 لەپێغەمبەرەوە   سابت بووە فەرموویەتی: "لا يقل أحدكم: اللهم اغفر لي إن شئت، اللهم ارحمني إن شئت، فليعزم المسألة، وليعظم الرغبة فإن الله تعالى لا مكره له".
واتە: کەسێکتان نەڵێت خوایە لێم خۆش بە گەر ویستت لێ بوو، یان خوایە ڕەحمم پێ بکەو و بەزەیت پێمدا بێتەوە گەر ویستت لی بوو ، با پێداگر بێت لەسەر داوا کاریەکەی ، و با زۆر ئومێدی بەگیرابوونی دوعاکەی هەبێت وویستی لەسەر بێت ، بەڕاستی هیچ شتێک ناتوانێت ببێتە ڕێگر لەبەردەم ویستی خوای گەورەدا .

جا گەر کەسێک بڵێت: ئەی لەپێغەمبەرەوە نەهاتووە کاتێ کەسەردانی نەخۆشی دەکرد پێی دەفەرموو: "لا بأس طهور إن شاء الله"؟ 
واتە: هیچ نی یە پاککەرەوەی تاوانە گەر خودا ویستی لێ بێت؟
دەڵێین: بەڵێ ، بەڵام ئەو دوعایە لەبابی دوعا کردن نی یە ، نا بەڵکو لەبابی خەبەر وڕەجائە ، بێگومان یەکێک لەئادابەکانی دوعا ئەوەیە مرۆڤ پێداگر بێت لەدوعاکەیدا، والله أعلم. 

مجموع فتاوى و رسائل الشيخ محمد صالح العثيمين المجلد الأول - باب العبادة.

سەردان: ٤,٩٤٦ بەش: ئادابەکانى دوعا