ئایە ماڵی بازرگانی بەو پارەیە ئەژمار دەکرێت کە کاڵاکەی پێ کڕدراوە یاخود بەو پارەیە کە کاڵەکەی پێ دەفرۆشرێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایە ماڵی بازرگانی بەو پارەیە ئەژمار دەکرێت کە کاڵاکەی پێ کڕدراوە یاخود بەو پارەیە کە کاڵەکەی پێ دەفرۆشرێت؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

ماڵی بازرگانی بەو پارەیە ئەژمار دەکرێت کەخاوەنەکەی لەکۆتایی ساڵدا پێی دەفرۆشێت .

ئەوەش ئەو پەڕی عەدالەت ودادپەروەریە ، بەو نرخە ئەژمار بکرێت کەپێی دەفرۆشێت ، چونکە ڕەنگە کەم وزۆر بکات لەکاتی فرۆشتندا ؛ لەبەر ئەوەی مرۆڤ لەکۆتایی ساڵدا زەکاتی ماڵەکەی دەدا .

زانای پایەبەرز ( ابن قدامة ) لەکتێبی "المغني" (4/249) دا ، دەڵێت:
" هەرکەسێک بوو بەخاوەنی ماڵێکی بازرگانی ، وساڵ بەسەریدا تێپەڕ بوو ، وگەشتبووە حەدی زەکات ، و ئەو دوو مەرجەی تێدا هاتبووە جێ ، ئەوا زەکاتەکەی دەدا ، ئەویش لەدەدا ڕوبعێكی نرخەکەی دەکات " انتهى .

وە لە "الموسوعة الفقهية" (13/171) دا ، هاتووە :

" لەسەر بازرگان نییە ماڵی بازرگانیەکەی بەو نرخە ئەژمار بکات کەکاڵاکەی پێ کڕیوە ، بەڵکو بەو نرخە ئەژماری دەکات کە کاتێ دەیفرۆشێت کاتێ کەزۆر ناچار نییە " انتهى .

لەمەشدا ئەوە دەردەکەوێت : ئەژمار کردنەکە بەئەندازەی نرخەکەی دەبێت لەکاتی فرۆشتنی دا دوای تێپەڕ بوونی ساڵ بەسەریدا .

وە ( الشيخ ابن عثيمين ) ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت  :
" ئەو ئەرزانەی کە خاوەنەکەی بۆ کڕین وفرۆشتن کڕیونی هەروەك زۆر جار وایه چاوەڕێ دەکەن پارەی زیاتر بکات ئا ئەوە ماڵی بازرگانیە ، وخاوەنەکەی هەڵسەنگاندنی بۆ دەکات لەکاتی تێپەڕ بوونی ساڵ بەسەریدا بزان بای چەندە ، پاشان ڕوبعێك لە دە دەردەکات ...وهیچ جیاوازیەك لەوەدا نییە ئەو ئەرزانە ئەو نرخە بکات کەکاتی خۆی پێی کڕدراوە یاخود نا . 
گەر وا دانێین پیاوێک ئەرزێکی بەسەد هەزار کڕی بێت ، ولەکاتی تێپەڕ بوونی ساڵ بەسەریدا دوو سەد هەزار بکات ، ئەوا واجبە لەسەری زەکاتی دوو سەد هەزار بدات ، وئەگەر بەپێچەوانەوە بوو ولەکاتی تێپەڕ بوونی ساڵدا نرخەکەی بوو بەپێنج سەد هەزار ئەوکاتیش هەر زەکاتی پێنج سەد هەزار دەدا ؛ چونکە کاتی واجب بوونی زەکاتەکە ئەژمار دەکرێت وحسابی بۆ دەکرێت نەک کاتی کڕینەکە" .
"مجموع فتاوى ابن عثيمين" (18/205) . 

وە پرسیار کراوە لە( اللجنة الدائمة) : ئەو ئەرزانەی کەکڕدراون بۆ بازرگانی چۆن زەکاتیان دەدرێت ؛ بەو نرخەی کڕدراون یاخود بەو نرخەی کەلەکاتی تێپەڕ بوونی ساڵدا بەسەریاندا؟

لە وەڵامدا گوتوویانە :

" ئەرزی کڕدراو بەماڵی بازرگانی دادەنرێت ، ویاسای گشتی لەشەریعەتی ئیسلام دا وایە ماڵی بازرگانی لەکاتی تێپەڕبوونی ساڵدا ئەژمار دەکرێت بەو نرخەی کەدەیکات ، بێ گوێدانە ئەو نرخەی کەپێی کڕدراوە ، جا زیاد بێ یاخود کەم لەکاتی واجب بوونی زەکاتدا ، وەزەکاتەکەی لەنرخەکەی دەدرێت کەئەویش دەکاتە ڕوبعێك لە دە ، لەئەرزێکدا کەنرخی هەزار ڕیاڵ بێت ـ بۆ نموونە ـ بیست وپێنج ڕیاڵ زەکاتیەتی وبەم شێوەیە " .

"فتاوى اللجنة الدائمة" (9/324)

وە هەروەها لە " فتاوى اللجنة الدائمة " (9/319) دا ، هاتووە:

"ڕێگای شەرعی بۆ ئەژمار کردنی ماڵی بازرگانی کاتی تێپەڕ بوونی ساڵە بەسەریدا بەو نرخەی کە لەو کاتەدا دەیکات ، بێ گوێدانە ئەو نرخەی کەپێی کڕدراوە "  .

هەر بۆیە کاتێ کە بازرگان بەجوملە شت دەفرۆشێت یاخود تاک تاک ئەوا زەکاتەکەی بەو نرخە ئەژمار دەکرێت کەدەیفرۆشێت .

وە پرسیار کراوە لە (الشيخ ابن عثیمين) ڕەحمەتی خوای لێ بێت : 
شتێکی مەعلومە کە کاڵا بەگوێرەی نرخەکەی لەکاتی فرۆشندا زەکاتی لێ دەدرێت ، بەڵام لەکاتی واجب بوونی زەکاتدا جیاوازی هەیە لەفرۆشتن بە جوملە و قست جا ئایە بەکامیان ئەژماری کەین جوملە یاخود تاك تاك ؟

لەوڵامدا گوتوویەتی :

" گەر بازرگانەکە لەوانە بوو کەبەجوملە دەیفرۆشت ئەوا هەر بەجوملە ئەژماری دەکات ، گەرنا بەتاك تاك ئەژماری دەکات .

"مجموع فتاوى ابن عثيمين

سەردان: ١,٢٣٣ بەش: زەکات و سەرفیترە