حوكمی زەکاتی پارچە زەویەک کە بۆ مەبەستی نیشتەجێ بوون کڕدراوە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی زەکاتی پارچە زەویەک کە بۆ مەبەستی نیشتەجێ بوون کڕدراوە
پرسیار: كەسێك پارچە زەویەكى كڕیوە بۆ نیشتەجێ بوون تێیدا بەڵام دواى تێپەڕبوونى سێ ساڵ بەسەریدا نیەتى گۆڕا بۆ مامەڵە پێوەكردنى و مەبەستى بازرگانى جا ئایا زەكاتى ئەو چەند ساڵەش دەبێت بدات؟

لەو چەند ساڵەى ڕابوردویدا زەكاتى لەسەر نییە چونكە مەبەستى نیشتەجێ بوون بووە تێیدا، بەڵام لەو ساتەى كە نیەتى گۆڕا بۆ بازرگانى پێوەكردنى و مامەڵەكردن لەو كاتەوە سەرەتاى ساڵ بەسەردا رۆیشتن دەست پێ دەكات و ئەگەر لەدواى ئەوەوە ساڵى بەسەردا تێپەڕى ئەوا زەكاتى لەسەرە. 

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله - 

سەردان: ١,٥٣٧ بەش: زەکات و سەرفیترە