بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ١٣٧٨ کۆی سەردان: ٥٥٢٩٤٦
پرسیار لەوێنەدا
كۆمەڵێك پەیدابوون ناویان لە خۆیان ناوە قورئانی،دەڵێن تەنها قورئان بەسە بۆ ئێمە ...

كۆمەڵێك پەیدابوون ناویان لە خۆیان ناوە قورئانی،دەڵێن تەنها قورئان بەسە بۆ ئێمە، كێ‌ دەڵێت كتێبەكانی فەرموودە دەست كاری نەكراوە وەڵامتان چی یە بۆ ئەم گومانە ؟

 

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
لە شەرحی (نواقض الاسلام) ی شێخ صالح بن فوزان الفوزان كە باسی ئەو جەماعەتە دەكات كە ناویان لە خۆیان ناوە (القرأنیون) كە ئەوانە دەڵێن قورئان نەبێت هیچ شتێكی تر وەرناگرین ئایا حوكمی ئەوانە چی یە ؟
لەوەڵام دا دەفەرموێت: بەڵێ‌ گومان لە كوفریان دا نی یە، لەوبەرئەوەی درۆ دەكەن كە دەڵێن تەنها كردەوە بە قورئان دەكەن، خوای گەورە و میهرەبان لە قورئانە كەیدا فەرمان دەكات بەوە دەكات شوێن پێغەمبەر بكەوین وە شوێن كەوتنیشی بریتی یە لە كردەوە كردن بە سوونەتەكەی خوای گەورە لە چەندین ئایەت دا باسی شوێن كەوتنی پێغەمبەر – صلی الله علیە وعلی ألە وسلم – دەكات وە ئەم قسەیەی ئەوان ئەوە دەگەیەنێت كە كاری پێغەمبەری خوا – صلی الله علیە وعلی ألە وسلم – تەنها گەیاندنی قورئانەكە بووە، ئەگەر فەرموودە دەست كاری بكرێت چۆن خوای گەورە دەفەرموێ‌: [ وَمَا يَنْطِقُ عَنِ الْهَوَى (3) إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْيٌ يُوحَى (4) ] النجم (3- 4) كەواتە فەرموودەی پێغەمبەریش وەحی یە، كەواتە ئەوە بەتاڵە كە بگوترێت فەرموودە دەست كاری دەكرێت.
خوای گەورە دەفەرموێت: [إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ ] ال عمران (132)
وە دەفەرموێت: [ قُلْ أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَإِنَّمَا عَلَيْهِ مَا حُمِّلَ وَعَلَيْكُمْ مَا حُمِّلْتُمْ وَإِنْ تُطِيعُوهُ تَهْتَدُوا وَمَا عَلَى الرَّسُولِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ ] النور (54) لەم ئایەتە دا خوای پەروەردگار گوێ‌ ڕایەڵى پێغەمبەرەكەی – صلی الله علیە وعلی ألە وسلم – لەگەڵ گوێ‌ ڕایەڵى خۆی باس كردووە چونكە پێغەمبەرەكەی – صلی الله علیە وعلی ألە وسلم – فەرمان بە هەرشتێك بكات ئەوە وەحی یە لەلایەن خوای پەروەردگارەوە
وەدەفەرموێت: [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الْأَمْرِ مِنْكُمْ فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِنْ كُنْتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآَخِرِ ذَلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلًا ] النساء (59)
وە دەفەرمویت: [ مَا أَفَاءَ اللَّهُ عَلَى رَسُولِهِ مِنْ أَهْلِ الْقُرَى فَلِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِي الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينِ وَابْنِ السَّبِيلِ كَيْ لَا يَكُونَ دُولَةً بَيْنَ الْأَغْنِيَاءِ مِنْكُمْ وَمَا آَتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانْتَهُوا وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ ] الحشر (7)
[يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَلَا تُبْطِلُوا أَعْمَالَكُمْ ] محمد (32)
كەوتە قورئان زۆر شتی تێدایە بەكورتی یە (مجمل)تەفسر نەكراوە، پێغەمبەری خوا – صلی الله علیە وعلی ألە وسلم – تەفسیری كردووە لە سوننەتەكانی دا وەكو نوێژ، نوێژ وەكو ئەوەی موسڵمانان لە پێغەمبەری خواوە فێربوون لە قورئان دا نی یە وە ژمارەی ركاتەكانی نوێژ كە بەیانی دووركاتە و نیوەرۆ چوار ركاتە و عەسر چوار ركاتە و مەغریب سێ‌ ركاتە و عیشا چوار ركاتە لە قورئان دا نی یە، ئەی باشە ئەوان چۆن نوێژ دەكەن ؟! قورئان (مجمل) ە لە زۆر حوكمی دا، پێغەمبەری خوا – صلی الله علیە وعلی ألە وسلم – ڕوونی كردۆتەوە، وە بەهەمان شێوە زەكات لە قورئان داهاتووە بەڵام ئەو ماڵە بگاتە چەند وە گەیشتە ئەو رادەیەی كە زەكاتی لێ‌ بكەوێت ئایا چەندی لێ‌ بدات، بەهەمان شێوە حەج و وە زۆرێك لە حوكمەكانی تر، هەروەها لە باس وخواسی نیكاح دا، دەبێت ئەوە بزانین كە ئەو خێزانەی كە لە لاەتە ناتوانیت بچیت پوری مارە بكەیت و ببێتە خێزانی دووەمت (جمع بين المرأة وخالتها و عمتها) چی پخوشكی دایكی بێت یان خوشكی باوك، (أن تجمع بیت أختین)ئەوانەی كەناویانلە خۆیان ناوە قورئانیەكان ئەو جۆرە كەسانە ئەوانەن كە پێغەمبەری خوا – صلی الله علیە وعلی ألە وسلم – دەربارەیان دەفەرموێت: [ يوشك رجل شبعان متكئ على اريكته يقول: بيننا وبينكم كتاب الله نحل حلاله نحرمه حرامه... ثم قال – صلى الله عليه وعلى اله وسلم -: ((الا اني اوتيت القرأن ومثله معه)) ] ـخرجه أحمد (17174)(17194) و أبو داود (4604) و ابن ماجه (12)و صححه البانى، نزیكە كەسانێك بێن كەسانێكن كەوا تێرن پاڵبدەنەوە بلێن: با لەنێوان ئێمە و ئێوە قورئان بێت ئەوەی كە لە قورئان دا حەلالە ئەوە بە حەلالی دەزانین وە ئەوەی حەرامە بە حەرادەزانین، پاشان پێغەمبەری خوا – صلی الله علیە وعلی الە وسلم – دەفەرموێت: (ئاگاداربن من قورئان وێنەی قورئانیشم پێدراوە كە بریتی یە لە سوننەت.
وە قورئان مژدە دەدات بەو كەسانەی كە گوێ‌ رایەلی خوا وپێغەمبەر – صلی الله علیە وعلی ألە وسلم – دەكەن كە خوای گەورە دەفەرموێ: [ وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَالرَّسُولَ فَأُولَئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ مِنَ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاءِ وَالصَّالِحِينَ وَحَسُنَ أُولَئِكَ رَفِيقًا ] النساء (69)
كەواتە پێغەمبەری خوا – صلی الله علیە وعلی ألە وسلم – خەبەری پێداوین كەئەو جۆرە كەسانە پەیدا دەبن وە خەبەرەكەش بۆ ئیقرار نی یە بەڵكو خەبەرەكە بۆ ئاگاداركرانەوەیە واتە خۆمان بپارێزین لەو جۆرە كەسانە و تاوەكو بتوانین ئامۆژگاری خێر بكرێن ئەوانەی كە تازە هەڵخە ڵە تێنراون كە ئامۆژگاری خێر كران و وەریان نەگرت ئەوكات دوور بكەویتەوە لێ‌ یان.
وە فەرمان دەكات پێغەمبەری خوا لە عەقیدە و بیروباوەر و عیبادات و موعامەلات و خورەوشت و ئەخلاق دا بكەینە پێشەوای خۆمان وەكو فەرموویەتی: [ لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِمَنْ كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآَخِرَ وَذَكَرَ اللَّهَ كَثِيرًا ] الأحزاب (21)
كەواتە قسەكەیان بەتاڵە.
لە لایەن بەڕێز مامۆستا [عبدالكریم محمد قادر] ه وەڵام دراوەتەوە



سەردان: ٥٧٢ بەش: وه‌ڵامى گومانه‌كان

ئایا ئەكەر كەسێك جنێو بە خودا یان پێغەبەری خودا بدات كافر دەبێت؟حوكمی كەسێ‌ چی یە كە جوێن بدات بە یەكێك لە هاوەڵان ؟