حوكمی كەسێ‌ چی یە كە جوێن بدات بە یەكێك لە هاوەڵان ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی كەسێ‌ چی یە كە جوێن بدات بە یەكێك لە هاوەڵان ؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
جوێن دان بەهاوەڵان – رەزای خوایان لێ‌ بێت - لە پیاوان و ئافرەتان هیچ جیاوازی یەكی نی یە، ئەگەر جوێن دانەكە بە خێزانەكانی پێغەمبەر – صلی الله علیە وعلی ألە وسلم - بێت لەوبارەیەوە شێخ ولئیسلام ئیبن تەیمیە – رەحمەتی خوای لێ‌ بێت – ئەفەرموێت: قاضى أبو يعلى دەفەرموێت: [ من قذف عائشة لما برء الله منه كفر بلا خلاف و قدحكى الجماع على هذا غير واحد ] ابن القیم – رەحمەتی خوای لێ‌ بێت – ئەو ئیجماعە نەقڵ دەكات لە كتێبی زاد المعاد (1/106) و إبن كثير لە تەفسیرەكەی دا لە تەفسیری سورەتی نور، هەركەسێك بوهتانی داوێن پیسی بداتە پاڵ دایكام عائیشە – رەزای خوای لێ‌ بێت – دوای ئەوەی كەخوای گەورەو میهرەبان بەرائەتی دەربریوە بەبێ‌ خیلاف لەنێوان زانیان پێ‌ ی كافر دەبێت، جوێن دان بەخێزانەكانی تری پێغەمبەر – صلی الله علیە وعلی الە وسلم – یەكێكیان دەفەرموێت: وەكو ئەوانی تر وایە وهەمان حوكمی هەیە، دووەم كە راجحە ئەوەیە كەهەركەسێك بوهتانی داوێن پیسی بداتە پاڵ خێزانەكانی پێغەمبەر وەكو بوهتانی داوێن پیسی دانە پاڵ دایكمان عائیشەیە – رەزای خوای لێ‌ بێت – واتە هیچ جیاوازی یەكی تێدانی یە، وە ئەوەش كە خیلافی تێدا نی یە ئەوەیە كە پێ‌ ی كافر دەبێت، جوێن دان بەهاوەڵان حەرامە پێغەمبەری خوا – صلی الله علیە وعلی الە وسلم – دەفەرموێت: [ لا تسبوا اصحابی ] واتە: جوێن بەهاوەڵانم مەدەن.
هەموومان ئەوە دەزانین جنێودان لەناو كوردەواری خۆمان دا ئەوەیە جوێن بەعەورەتی بدرێت بەڵام لە زمانی عەرەبی دا بەو شێوەیە نی یە ئەگەر هاتوو رۆچوو لە حەقی هاوەڵان – رەزای خوایان لێ‌ بێت - دا وەكو ئەوەی عەلەویەكان دەڵێن: عەلی خوایە (إلە) یان بلێت ئەبوایە ئەو پێغەمبەر بووایە، جبریل هەڵەی كرد كە قورئانی دا بە پێغەمبەر – صلی الله علیە وعلی الە وسلم – شێخ ولئیسلام ابن تەیمیە – رەحمەتی خوای لێ‌ بێت – زیاتر ڕوون كردنەوە بە باسەكە دەدات دەفەرموێت: [ فهذا لا شك فى كفره، بل لاشك فى كفره من توقف فى تكفيره ] ئەوەگومان نی یە لە كوفری هەر كەسێك دا كە رابوەستێت لەو حوكمە دا، ئەگەر قسە پێگوتن یان نەبێتە هۆی لە كەدار كردنیان لەدینیان دا ئەوە حەرامە و كوفر نی یە، بۆ نونە بڵێت: رەزیل بووە، یان بڵێت: ترسنۆك بوون، یان بڵێت: كەم زانست بووە، یان بڵێت: زوهدی نەبووە، هاوشێوەی ئەم قسانە پێ‌ ی كافر نابێت، بەڵام شایستەی تەمێ‌ كردن و سزا دانە و حوكمی كوفر نادرێت بە سەریدا، حاڵەتێكی تر ئەوەیە كە بڵێت زۆرینەی هاوەڵان – رەزای خوایان لێ‌ بێت - كافر بوون یان زۆرینەی هاوەڵان – رەزای خوایان لێ‌ بێت - فاسق بوون یان بڵێت زۆرینەی هاوەڵان – رەزای خوایان لێ‌ بێت - لەپاش وەفاتی پێغەمبەر – صلی الله علیە وعلی الە وسلم – پاشگەز بوونەتەوە لەدین، ئەمە كوفرە، لەبەر ئەوەی ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو ئایەتانە رەت دەكاتەوە كە خوای گەورە ومیهرەبان رازی بووە لێ‌ یان، ئەوانەی بە گومانی بەتاڵی خۆیان دەڵێن هاوەڵان – رەزای خوایان لێ‌ بێت - پاشگەزبونەتەوە لە ئیسلام دوای وەفاتی پێغەمبەری خوا – صلی الله علیە وعلی الە وسلم – چەند كەسێكی كەم نەبێت كە ژمارەیان 10 یان 12 كەس بوونە كە ماونەتەوە لەسەر ئیسلام یان بڵێت: زۆربەیان كافر بوونە، شێخ ولئیسلام ابن تەیمیە دەفەرموێت: [ فهذا لا ريب فى كفره ] لەبەر ئەوەی ئەو ئایەت و فەرموودانەی كە هاتووە دژی ئەو قسانە دەوەستێت، لە حاڵەتێكی تردا نەفرەتیان لێ‌ بكات یان بەشێوەیەكی ناشرین باسیان بكات بە گشتی، شێخ ولئیسلام ابن تەیمیە دەفەرموێت:  [ وأما من لعن وقبح مطلقاً فهذا محل خلاف فيهم لتردد الأمر بين غيظ ولعن الاعتقاد فإن كان للغيظ فلا يكفر بخلاف الاعتقاد إنه يكفر ] واتە ئەگەر رقی لە خۆی بێت پێ‌ ی كافر نابێت، بەڵام ئەگەر رقی لە بیر وباوەرەكەی بێت وەكو حاڵەتی پێشوو بڵێت: زۆرینەی هاوەڵان – رەزای خوایان لێ‌ بێت - كافر بوون یان فاسق بوون یان هەڵگەراونەتەوە لەدین، بێگومان ئەوە كوفرە ئیلا ئەگەر ئەو كەسە تازە موسڵمان بووبێت، یان ئەوشتەی نەزانی بێت، بۆی ڕوون دەكرێتەوە، ئەگەر دوای روون كردنەوە هەر بەردەوام بوو ئەوە بێگومان ئەو كاتە پێ‌ ی كافر دەبێت.
لە لایەن بەڕێز مامۆستا [عبدالكریم محمد قادر] ه وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٤,٨٩٤ بەش: بیروباوه‌ڕ