من ئافرەتێكى موسڵمانم بەڵام نازانم هەموو كات هەست دەكەم تاوانبارم : ماڵپەڕی وەڵامەکان
من ئافرەتێكى موسڵمانم بەڵام نازانم هەموو كات هەست دەكەم تاوانبارم
پرسیار:

من ئافرەتێكى موسڵمان و لە خوا ترسم هەموو ڕۆژانى دووشەمەو پێنج شەمە بەڕۆژوو دەبم و قورئانى زۆر دەخوێنم و بە بێ عابا لەماڵ نارۆمە دەرەوە و خۆم لە هەموو بیدعەو شتێك دەپارێزم كە خارجى مەنهەجى سەلەف بێت بەڵام نازانم هەموو كات هەست دەكەم تاوانبارم و هەمیشە دەترسم خوا لێم خۆش نەبێ و زۆربێ تاقەت دەبم ئایا گەر كەسێ بە شێوەیەكى باش مولتەزیم بێت بە دینەوە هەمیشە دەبێ دڵى خۆش بێ و لە هیچ نەترسێ ؟ من زۆرجار موحاسەبەى نەفسى خۆم دەكەم و لێكى دەدەمەوە كە ڕۆژى واهەیە بچوكترین تاوان ناكەم بەڵام نازانم بۆ هەمیشە خۆم بەتاوانبار دەزانم بەرامبەر بە خواى گەورە وا دەزانم هیچ خێرێكم نەكردوە تكایە یارمەتیم بدەن. خواى گەورە پاداشتى خێرتان بداتەوە

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
بەڕاستى ئەوە یارمەتى خوایە كە موسڵمانیت و ڕۆژووى دووشەممە و پێنج شەممە دەگرى و باقى ئەو شتانە دەكەیت كە باست كردووە.
بەڵام بۆ پرسیارەكەت كە دەڵێى هەمیشە دەترسم خوا لێم خۆش نەبێت ئەڵێم: مەنهەجى سەلەف لە ڕێگەى ئیسلامەتى و بەرەو خوا چوندا ناوەندە لە نێوان ترس و هیوادا ئەبێ ئەوەندە نەترسین تا بمانگەیەنێت بە بێ هیوایى لە ڕەحم و سۆزى خوا، وە ئەوەندەش هیوامان زیاد نەبێت كە لە خودا نەترسین و تاوانەكان بكەین بەڵكودەبێ لە نێوان ترس و هیوادا بژین ئەوانەى باسى دەكەیت كەوا دەزانیت هیچ خێرێكت نەكردووە دوو واتا هەڵدەگرێ:
ئەگەر بەماناى شانازى نەكردن بێت بە كردەوەكانى خۆت ئەوە باشە و مرۆڤ بەڕەحمى خوا دەچێتە بەهەشتەوە.
بەڵام ئەگەر بەماناى بێ هیوا بوون بێت لە ڕەحمى خوا ئەوە شتێكى خراپە و وەسوەسەى شەیتانە بۆ قورس كردنى ئایینى پیرۆزى ئیسلام.

لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٥٧٧ بەش: بیروباوه‌ڕ