حوكمى ئەو كەسانەى كە عەقڵیان پێش دەق دەخەن چییە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى ئەو كەسانەى كە عەقڵیان پێش دەق دەخەن چییە؟

بسم الله الرحمن الرحيم

ئەوانە (موعتەزیلە)ن، بەشێكن لەگروپى (موعتەزیلە)ى گومڕا وە دەبێت تەوبە بكەن لەو كارە، چونكە خواى گەورە دەفەرموێت: [أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الْأَمْرِ مِنْكُمْ] گوێڕایەڵى خواو پێغەمبەرى خوا () بكەن، نەیفەرمووە دواى هەواو ئارەزووەكانتان بكەون و گوێڕایەڵى هەواو ئارەزووتان بكەن، كەواتە كارێكى خراپە وە نابێت مرۆڤ عەقڵى پێش قورئان و فەرموودە بخات، عەقڵ بۆ ئەوەیە لە قورئان و فەرموودە بگەین، بۆ ئەوە نییە كە بەڵگەى قورئان و فەرمودەى پێ ڕەد بدەینەوە، ئەوە گومڕاییە، كەواتە عەقڵ مەجالى خۆى هەیە وە مەجالەكەشى ئەوەیە كە پێى لە قورئان و فەرمودە وردبینەوەو تێى بگەین.
لە لایەن مامۆستا (عبد اللطيف)ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٥٨٢ بەش: بیروباوه‌ڕ