لە كوێوە هاتووم ؟ بۆ چی هاتووم ؟ بۆ كوێ دەچم و سەرئەنجامم كوێ یە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
لە كوێوە هاتووم ؟ بۆ چی هاتووم ؟ بۆ كوێ دەچم و سەرئەنجامم كوێ یە ؟
پرسیار:

ئایا ئاینى پیرۆزی ئیسلام چۆن وەڵامی پرسیارەكانی : لە كوێ‌ ؟ بۆ چی ؟ بۆ كوێ ؟ دەداتەوەكە لە كۆن و تازەدا بیری مرۆڤەكانیان داگیركردووە

 ئاشكرایە خوای پەروەردگار عقڵ و بیر و هۆشی بەخشیوە بە مرۆڤ بۆ ئەوەی بیر بكاتەوە و ڕابمێنێت لەو شتانەی كە لە دەوروبەری دا دەگوزەرێین ، جا ئەوەی كە دەگوزەرێت یان هۆكاری دروستبوونەكەی ئاشكرا و ڕوونە یان هۆكارەكەی نادیار و شاراوەیە ، عەقڵی مرڤ ناتوانیت هەستی پێ بكات و پەی پێ نابات ، بێگومان عەقڵی مرۆڤ خوای پەروەردگار توانای ئەوەی پێ نەداوە كە غەیب و نادیارەكان بزانیت ، بۆیە هەرچەند بیر بكاتەوە لە شتە نادیارەكان ناتوانێت ڕاستی و دروستییان بزانێت ، جا لەبەر ئەوە پێویستی بەوەیە كە زاتێك غەیب و نادیارەكانی بۆ ئاشكرا بكات كە بێگومان ئەوەش تەنها الله یە سبحانه وتعالی ، چونكە هیچ شتێك بۆ خوا پەنهان و نادیار نی یە ، وە پێویستە لەسەریان ملكەچی ئەو ووتە و هەواڵانەی خوای پەروەردگار بن كە هەواڵی پێداون ، چونكە خوای باڵا خاوەن و بەدیهێنەری هەموو شێتكە و توانا و دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێكدا هەیە و هیچ شتێكی لا شاراوە نی یە و لە وردودرشتی شتەكان بە ئاگایە ، جا با بزانین ئەو سێ پرسیارە گرنگ و گەورەیە چی یە كە بێگومان باوەڕبوون بە وڵامەكەی باوەڕ و ئیمانە و بێ باوەڕبوونیش پێی كوفر و بێباوەڕییە ، چونكە وڵامدەرەكە خالقی ئاسمان و زەوییە .
ـ پرسیاری یەكەم : لە كوێوە هاتووم ؟
ئەمە یەكێكە لەو پرسیارانە كە مرۆڤ بۆی دروست بووە و كردوویەتی لە كۆن و تازەدا ، و دەیشیكات ، بێگومان باشترین وەڵامیكیش كە دەستی بكەوێت ئەو وڵاممەیە كە خالق پەرەستراوەكەی ( الله ) دەیداتەوە ، وە ئەگەر بەمە ڕازی نەبێت و دانی پێدا نەنێت ئەوا سەرباری ئەوەی توشی بێ باوەڕی دەبێت ، بەهۆی باوەڕنەكردن و ڕەدكردنەوەی ووتەی خالق و پەرەستراوەكەی ـ كە هەرچی ووتە و هەواڵی هەیە حەقە و ڕاستە و بەئاگایە و وردەكاری شتەكانیش دەزانێت ـ ، و هەر ڕۆژە و دەكرێت بە نەوەی كرم و حەشەرات و مەیمەون و جانەوەرێك ، بەهۆی وڵام دانەوەی هەندێك سەرە نەزانی بێ دینی ملحدەوە ، ڕۆژێك دەوترێت لە كرمۆكەوە دروست بووی ڕۆژێك دەوترێت لە مەیموونەوە هاتوویت و گۆڕانكاری بەسەر میموندا هاتووە و تۆی لێوە دروستبووە ، ڕۆژێك دەلێن مرۆڤی نیاندرنتاڵ ڕۆژێك دەڵین مرۆڤی جاوە ، هەر ڕۆژە و بەزم شتێكی تازە !!!
بێگومان خوای پەروەردگار مرۆڤی نە لە كرمۆكە و نە لە میمون و نە لە هیچ شتێكی تری هاو شێوەی ئەوانە دروست نەكردووە ، بەڵكو مرۆڤ مرۆڤە و حەیوانیش حەیوان و جنۆكەش جنۆكەیە و ملائیكەش مەلائیكەیە ، ئیتر پێویست بەم گاڵتەجاری و پێكەنین بە عەقڵ و هۆشی مرۆڤ كردنە ناكات .
با سەیری دەقەكانی قورئان پیرۆز و فەرموودەكانی پێغەمبەری خۆشەویست بكەین ـ صلی الله علیه و سلم ـ بزانین چۆن باسی ئەم پرس و باسەمان بۆ دەكەن .
وەڵام : خوای پەروەردگار ئادەمی ـ باوكی مرۆڤایەتی ـ لە خۆل و قوڕ دروست كرد ، وە هەر لە پەراسووی ئادەم ( حەوا ) ـی خیزانیشی دروست كرد ، و پاش ماوەیەك ژیانیان لە بەهەشت شەیتان كە خوای پەروەردگار لە ئاگر دروستی كردبوو ـ خۆی بە باشتر و خیرتر و لەپێشتر دەزانی ڕق و حەسودی بەرامبەر بە ئادەم هەبوو ـ فێڵی لێ كردن و وای لێكردن سەرپێچی فەرمانی خوای پەروەردگار بكەن ، ئادەم دواتر تەوبەی كرد و گەڕایەوە لە سەرپێچییەكەی بەڵام شەیتان هەر بەردەوامبوو و تەوبەی نەكرد ، خوای پەروەردگار لە بەهەشت دەریكردن بە هۆی سەرپێچیكردنەكەیان و خستنییە سەر زەوی ، وە لەسەر زەوی وەچەو نەوەی بە ئادەم و حەوا بەخشی ، جا لەو ڕۆژەوە هەتاوەكو ئەمڕۆ مرۆڤایەتی بەردەوامە و مرۆڤ لە دایك و باوكەوە دروست دەبێت ، و هەر بەو شێوەش بەردەوام دەبێت .
خوای پەروەردگار دەفەرمووێ : [يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنْ كُنْتُمْ فِي رَيْبٍ مِنَ الْبَعْثِ فَإِنَّا خَلَقْنَاكُمْ مِنْ تُرَابٍ ثُمَّ مِنْ نُطْفَةٍ ثُمَّ مِنْ عَلَقَةٍ ثُمَّ مِنْ مُضْغَةٍ مُخَلَّقَةٍ وَغَيْرِ مُخَلَّقَةٍ لِنُبَيِّنَ لَكُمْ وَنُقِرُّ فِي الْأَرْحَامِ مَا نَشَاءُ إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى ثُمَّ نُخْرِجُكُمْ طِفْلًا ثُمَّ لِتَبْلُغُوا أَشُدَّكُمْ وَمِنْكُمْ مَنْ يُتَوَفَّى وَمِنْكُمْ مَنْ يُرَدُّ إِلَى أَرْذَلِ الْعُمُرِ لِكَيْلَا يَعْلَمَ مِنْ بَعْدِ عِلْمٍ شَيْئًا] ( الحج: 5 ) 
وە دەفەرموێ : [وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنْسَانَ مِنْ سُلَالَةٍ مِنْ طِينٍ * ثُمَّ جَعَلْنَاهُ نُطْفَةً فِي قَرَارٍ مَكِينٍ * ثُمَّ خَلَقْنَا النُّطْفَةَ عَلَقَةً فَخَلَقْنَا الْعَلَقَةَ مُضْغَةً فَخَلَقْنَا الْمُضْغَةَ عِظَامًا فَكَسَوْنَا الْعِظَامَ لَحْمًا ثُمَّ أَنْشَأْنَاهُ خَلْقًا آخَرَ فَتَبَارَكَ اللَّهُ أَحْسَنُ الْخَالِقِينَ] (المؤمنون: 12 - 14 ) .
وە پێغەمبەری خوا ـ ـ فەرموویەتی : إن الله تعالى خلق آدم من قبضة قبضها من جميع الأرض فجاء بنو آدم على قدر الأرض فجاء منهم الأحمر والأبيض والأسود وبين ذلك والسهل والحزن والخبيث والطيب " ، قال أبو عيسى هذا حديث حسن صحيح . صحيح وضعيف سنن الترمذي (6/ 455)
وە پێغەمبەری خوا ـ ـ فەرموویەتی : يا أيها الناس ! " إن الله قد أذهب عنكم عبية الجاهلية و تعاظمها بآبائها فالناس رجلان : رجل بر تقي كريم على الله و فاجر شقي هين على الله و الناس بنو آدم و خلق الله آدم من تراب " صحيح وضعيف الجامع الصغير وزيادته (ص: 1383)
ـ پرسیاری دووەم : بۆ چی هاتووم ؟
بێگومان خوای پەروەردگار دانا و زانا و شارەزایە ، وە هەموو شتێكی بە مەبەستەوە دروستكردووە ، جا مرۆڤیش یەكێكە لەو دروستكراوانەی كە دروستی كردووە بۆ مەبەست و ئامانجێك كە ئەویش بریتی یە لە پەرەستن و عیبادەتكردنی بە تاك و تەنها .
پەرەستن : بریتی یە لە هەموو كار و گوفتارێك كە خوای پەروەردگار پێی خۆش بێت و پێی ڕازی بێت جا كار و گوفتارەكە كار و گوفتاری دڵ بێت یان زمان یان ئەندامەكانی لاشە .
بێگومان خوای پەروەردگار عیبادەت و پەرەستشی لە مرۆڤ داوا نەكردووە لەبەر ئەوەی كە پێویستی بە بەندەكانی و عیبادەتی بەندەكانی بێت ، بەڵكو بە پێچەوانەوە بەندەكان پێویستیان بە خوای پەروەردگارە ، وە ئەگەر هەموو بەندەكانی خوا بە جنۆكە و مرۆڤیشەوە لە عیبادەت و گوێڕایەڵی خوادا بن هیچ سود و قازانجێك بە خوای پەروەردگار ناگەیەنن و هیچ لە موڵك و دەسەڵات و توانای خوا زیاد ناكەن ، وە بە پێچەوانەشەوە ئەگەر هەموو جنۆكە و مرۆڤەكان لە سەرپێچی و بێ فەرمانی خوای پەروەردگاردا بن هیچ زیان و زەرەرێك بە خوای پەروەردگار ناگەیەنن و هیچ لە موڵك و دەسەڵات و توانای خوا كەم ناكەن ـ وە خوای پەروەردگار خالق و بەدیهینەرە و خاوەنی هەموو شتێكە و پێویستی بەكەس نی یە و زاڵ و بە دەسەڵاتە بەسەر هەموو شتێك و كەسێكدا ، هەموو شت و كەسێك پێویستیان بەوە ، و بێ دەسەڵات و زەلیلن بەرامبەری ـ ، وە ئەگەر مرۆڤ گوێڕایەڵ بێت یان سەرپێچی كار ، تەنها سود وەرگر و زیان بەركەوتوو هەر خۆیەتی ، وە بە دڵنیاییەوە و بە بێ هیچ شك و گومانێك ئەوەی كە خوای پەروەردگار بڕیاری لەسەر داوە و كردوویەتی بە شەرع و بەرنامە گوێڕایەڵبوون بۆی سود و قازانجە بۆ دنیا و دواڕۆژ ، وە بە پێەوانەشەوە سەر شۆڕی و نەهامەتی و بەدبەختی یە بۆ دونیا و دواڕۆژدا .
وە پەرەستن تەنها بریتی نی یە لە نوێژ و ڕۆژوو زەكات و حەج بەڵكو پێناسەی پەرەستن وەك لە پێشدا ئاماژەمان پێی كرد زۆر لەوە فراوان ترە ، وە ئەمانە چوار پایەی گرنگی ئیسلامن و لە گەورەترینی پەرەستشەكانن بەڵام پەرەستش واتاكەی فراوانترە و ئیسلام و ئیمان و ئیحسانیش دەگرێتەوە ، و ڕازی بوون و ملكەچبوون و كاركردن بە بەرنامە و شەریعەتەكەی و ڕەدكردنەوەی هەموو بەرنامە و پرۆگرام و یاسایەك كە پێچەوانەی بەرنامە و شەریعەت و یاساكانی خوای پەروەردگار بێت ، و دروكەوتنەوە لە حەرام و قەدەغەكراوەكان و ئەنجام نەدانیان عیبادەتە ، وە خوای پەروەردگاریش جنۆكە و مرۆڤیشی تەنها بۆ پەرەستنی خۆی دروستكردووە .
خوای پەروەردگار ( پەرەستراوی هەق ـ الله ـ ) دەفەرموێ : [وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ]( الذاريات: 56) .
ـ پرسیاری سێ یەم : بۆ كوێ دەچم و سەرئەنجامم كوێ یە ؟
بێگومان هیچ كەسێك ناتوانێت نكۆڵی لە مردن و تیاچوونی مرۆڤەكان بكات ، چونكە بە ڕۆژی ڕووناك بەچاووی خۆمان ئەو ڕاستیی یە دەبینین ، بەڵام پرسیار لەوەدایە ئایە دوای ئەو مردن لەناوچوونە مرۆڤەكان بۆ كوێ دەچن و دەرئەنجامیان كوێ یە ئایە هەر بە مردن و تیاچوون ئیتر تەواو كۆتایی یە ، یان لە دوای مردن ژیانێكی تر هەیە كە مرۆڤەكان دوبارە زیندوودەكرێنەوە وەك چۆن یەكەم جار لە نەبوونەوە خوای پەروەردگار هێنانییە بوون ، بەهەمان شێوە خوای پەروەردگار دوای مردن زیندوویان دەكاتەوە ، وە ئەمەش بۆ خوای پەروەردگار زۆر ئاسانە ، چونكە زاتێك كە بە توانا بێت و دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێكدا هەبێت و خاوەن و دروستكاری هەموو شتێك بێت چۆن سەرەتا توانیوێتی لە نەبوونە بیهینێتە بوون دەشتوانێت دوای مردنی دوبارە ژیانی پێ ببەخشێتەوە و زیندووی بكاتەوە .
خەڵكینە ئەم ژیان و زیندووبوونەوەی دوای مردن هەتا هەتایی یە و مرۆڤ دوای مردنی لە دونیا ئیتر جارێكی تر مردنی بەسەردا نایەتەوە .
ـ جا یان سەركەوتوو سەرفراز دەبێت لە خۆشی و ناز و نیعمەتە بەردەوامەكانی بەهەشدا بە هەتاهەتایی لە بەهەشت دەمێنێتەوە بە هۆی موسوڵمانبوونی كردەوەی چاكی و دوركەوتنەوەی لە كوفر و بێ باوەڕ و تاوان .
ـ یان ڕوو ڕەش و ڕسوا و دۆڕا و ئاخر شەڕ دەبێت و دەخرێتە دۆزەخەوە بە هەتا هەتایی لە ناڕەحەتی و بەدبەختی و ئازار و مەینەتی ئیشی سەختی ئاگری دۆزەخدا دەمێنێتەوە بە هۆی بێ باوەڕبوونی و سەرپێچی ، ئیمان نەهێنان و ئەنجام نەدانی فەرمانەكانی خوای پەروەردگار .
ـ یان ئەگەر موسوڵمانێكی تاوانباری یەكخواپەرەست بێت ئەوا بە گوێرەی تاوان و سەرپێچییەكانی سزا دەدرێت و پاشان لە دۆزەخ دەر دەكرێت ، وە ئەگەر خوای پەروەردگار ویستی لێ بێت لێی خۆش دەبێت و بە ڕەحم بەزەیی خۆی ڕەحمی پێ دەكات و دەیبورێت و سزای نادات لەبەر ئەوەی كە موسوڵمانێكی یەكخوا پەرەست بووە هاوەڵی بۆ خوا بڕیار نەداوە .
وە لەمەش دا دادوەری خوای پەروەردگار بە ڕوونی و ئاشكرایی دەردەكەوێت ، چونكە ئەگەر وا نەبێت و كەسی كافر و بێ باوەڕ و بێ دین ـ كە باوەڕناهێنێت و سەرپێچی فەرمانەكانی خوای پەروەردگار دەكات و هەر چییەكی پێ خۆشە دەیكات و دەیڵێت و دەیخوات ـ لەگەڵ كەسی موسوڵمانی باوەڕدار ـ كە باوەڕی هێناوە و فەرمانەكانی خوای پەروەردگاریش ئەنجام دەدات و لەبەر خوا خۆی لە حەرام دەگرێتەوە ، وە كەسێك كە ژیانی هەمووی بە تێر و دەوڵەمەنی و لەشساغی ـ كە ژیانی لەو پەڕی خۆشی ڕەفاهەتدایە و هیشتا ناشوكری خوا دەكات ، لەگەڵ كەسی دەستكورت و نەبوو نەخۆش ـ كە ژیانی لەو پەڕی ناخۆشیدایە بەڵام ئارام دەگرێت و چاوەڕی پاداشت دەكات ـ ، وە كەسی موسوڵمانی گوێڕایەڵی خۆپارێز لە تاوان و سەرپێچی ، لەگەڵ كەسی موسوڵمانی لاساری خۆنەپاریز لەتاوان ، هەموو ئەمانە یەك ئەنجامیان هەبوو كە ئەویش مردن و تیاچوون و فەنابوونە ، ئەمەش دەبووە نادادپەروەری كە ئەم سیفەتە دورە لە خوای پەروەردگارەوە ـ لە خوایەك كە هەموو بریارەكانی ڕاست و دروست و دادوەرانەیە ، وە بە هیچ شێوەیەك زوڵم و ستەم لە هیچ كەسێك ناكات ـ ، وەك دەفەرموێت : [وَلَا يَظْلِمُ رَبُّكَ أَحَدًا] .
خوای پەروەردگار سەبارەت بە سەرئەنجامی مرۆڤ لە دوای مردنی دەفەرمووێ : [اللَّهُ يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ] ( الروم: 11 ).
وە دەفەرمووێ : [ثُمَّ إِلَى رَبِّكُمْ مَرْجِعُكُمْ فَيُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ]( الزمر: 7 ) .
وە دەفەرمووێ : [وَأَنَّ إِلَى رَبِّكَ الْمُنْتَهَى]( النجم: 42 ) .
وە دەفەرمووێ : [إِنَّ إِلَى رَبِّكَ الرُّجْعَى]( العلق: 8 ) .

له ماڵپەڕى ڕاماڵینەوە وەرگیراوە

http://ramaleen.com

سەردان: ٣,٥٦٥ بەش: بیروباوه‌ڕ