خیلاف و جیاوازى لە دیندا چەند جۆرى هەیە؟ وە واجب و بەپرسیاریەتی موسوڵمانان چی یە لەبەرانبەر دینەکەیاندا ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
خیلاف و جیاوازى لە دیندا چەند جۆرى هەیە؟ وە واجب و بەپرسیاریەتی موسوڵمانان چی یە لەبەرانبەر دینەکەیاندا ؟

جیاوازی و خیلاف دوو جۆرە :
یەکەم : جیاوازی لەبواری عەقیدەدا ، کەئەم جۆرەیان دروست نی یە ؛ چونکە واجبە لەسەر موسوڵمانان باوەڕیان بەوشێوەیە بێت کەلەقورئان و سونەتدا هاتووە ، وبەئەقڵ و بیر وڕای خۆیان لێکدانەوەی بۆ نەکەن ؛ چونکە بابەتی عەقیدە تەوقیفی یەو مەجالی لێکدانەوەی ئەقڵی و بیروڕای تیدا نی یە .
دووەم : جیاوازی لەبوارە فیقهیەکاندا ئەوانەی کە لە دەقە شەرعیەکان هەڵهێنجراون ، ئەم جۆرەیان بیگومان جیاوازی و خیلافی تێدا دەبێ ؛ چونکە ئاستی تێگەیشتن و لێکدانەوەی خەڵک جودایە، بەڵام پێویستە ئەوەیان وەربگیرێت کە بەبەڵگە ڕاجح و ڕاسترە ، ئا ئەوە ڕێگای رزگار بوونە لەو جیاوازیە .
وپێویستە لەسەر تاکی باوەڕدار گرنگی بدات بەدینەکەی ، وپارێزگاری بکات لەجێ بەجێ کردنی ئەو شتانەی خودا لەسەری فەرز کردوون ، و لەوشتانە دوور کەوێتەوە کەخودا لەسەری حەرام کردوون، وبەجوانترین ڕەوشت لەگەڵ براکانیدا هەڵسوکەوت بکات ، وڕاستگۆ بێت لەکڕین و فرۆشتنیدا ، وپێشەنگێکی چاک بێت بۆ غەیری خۆی .
وپێویستە لەسەریان پەروەردە بن لەسەر دەست گرتن بەدین وڕەوشتی بەرزەوە ، ودوور بکەونەوە لە ڕەوشتی نزم و هاوڕێی خراپ ، وگرنگی بدەن بەو شتانەی سوودیان پێ دەگەیەنێت لەدونیا ودوا ڕۆژدا ، و‌هێزێکی بەهێز بن بۆ ئیسلام و موسوڵمانان .
وەڵامى شێخ صالح الفوزان حفظه الله

سەردان: ٢,٣٥٧ بەش: بیروباوه‌ڕ