تا چەند دروستە خۆ خەریک کردن بە هەڵسەنگاندنی خەڵک و قسە کردن لەسەریان و چێژ وەرگرتن لەم کارە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
تا چەند دروستە خۆ خەریک کردن بە هەڵسەنگاندنی خەڵک و قسە کردن لەسەریان و چێژ وەرگرتن لەم کارە ؟
پرسیار:

لەو شتانەی کەجێی داخە لەم سەردەمەدا کەسانێک خۆیان خەریک کردووە بە هەڵسەنگاندنی خەڵک و قسە کردن لەسەریان و چێژ وەرگرتن لەم کارە ...

دروست نی یە بۆ مرۆڤی باوەڕدار خۆی خەریک کات بەقسەکردن بەموسوڵمانانەوە وتەفرەقە بخاتە نێوان موسوڵمانانەوە و حوکمیان لەسەر بدات بەبێ عیلم ؛ چونکە ئەم کارە دوو بەرەکی و فەسادی لێدەکەوێتەوە ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : {‏وَلاَ تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُولـئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْؤُولاً‏}‏ ‏[‏الإسراء‏:‏ 36‏.‌‏]‌‏.‏
واتە : قسە لەشتێکدا مەکە کەزانیاریت نی یە لەبارەیەوە بەتەئکید لەگوێ وچاو ودڵ، ولەهەموو ئەمانە بەرپرسی .
پێویستە لەسەر کەسی موسوڵمان هەوڵ بدات بۆ چاک کردنی نێوان موسوڵمانان و کۆکردنەوەی بیر و بۆچوونیان و هەوڵدان بۆ یەک ڕێزی موسوڵمانان لەسەر حەق ، نەک بەپێچەوانەوە نێوان موسوڵمانان تێک بدات وبیانکات بەچەند کۆمەڵێک و جەماعەتێکەوە ، بەڵکو داوای لێکراوە گەر خەلەلێکی بینی لە نێوان موسوڵمانان هەوڵ بدات بۆ چارەسەر کردنی ، گەر دوو بەرەکیەکی بینی هەوڵی یەکڕیزی وئیسڵاح لەنێوان موسوڵمانان بدات .
ئا ئەوە داوا کراوە لەکەسی موسوڵمان ، بانگەواز بکات بۆ کۆدەنگی موسوڵمانان ، لەلابردنی هۆکارەکانی پەرتەوازەیی ؛ چونکە ئەم کارە لەگەورەترین ئامۆژگاریە بۆ پێشەوا وعامی موسوڵمانان .
وەڵامى شێخ صالح الفوزان حفظه الله

سەردان: ١,٨٤١ بەش: هەمەجۆر