حوكمی یاری بۆكسێن (الملاكمة) و ‏زۆرانبازی لەگەڵ گا ، و زۆرانبازی ئازاد (المصارعة ‏الـحرة) چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی یاری بۆكسێن (الملاكمة) و ‏زۆرانبازی لەگەڵ گا ، و زۆرانبازی ئازاد (المصارعة ‏الـحرة) چیە؟
پرسیار:

حوكمی یاری بۆكسێن (یان: مشتە كۆڵە) (الملاكمة)، و زۆرانبازی لەگەڵ گا (وومصارعة الثيران)، و زۆرانبازی ئازاد (المصارعة الـحرة) چیە؟

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان

یاری بۆكسێن و زۆرانبازی لە گەڵ گا لەو یاریانەن كە لە ئاینی ئیسلامی پیرۆزدا قەدەغەكراون، لە بەر ئەو زیانە زۆرو ترسناكیە گەورەیەی كە لە بۆكسێندا هەیە، و لە بەر ئەو ئەزیەت دانە ناڕەواییەی كە بەرامبەر بە ئاژەڵەكە ئەنجام دەدرێت لەزۆرانبازی لە گەڵ گادا، بەڵام سەبارەت بە زۆرانبازی ئازاد كە ترسناكی و ئازارێكی تێدا نی یە لەگەڵ دەرنەكەوتنی عەورەت،ئەوا هیچ ڕێگرێك نی یە لە حەڵاڵێتی، لە بەر ئەو فەرموودەیەی كە زۆرانبازی پێغەمبەری خوامان () بۆ دەگێڕێتەوە لە گەڵ یزیدی كوڕی (ركانة) (رضي الله عنه) و لێبردنەوەشی، وە لەبەر ئەوەی كە بنەوا لەم كردارانەدا حەڵاڵێتی یە جگە لەوانەی كە شەریعەتی ئیسلامی پیرۆز قەدەغەی كردوون ،هەروەها بڕیارێك لە (الـمجمع الفقهي الإسلامي التابع لرابطة العالم الإسلامي)ەوە دەركراوە كە یاری بۆكسێن و زۆرانبازی لە گەڵ گادا قەدەغە دەكات لە بەر ئەو هۆكارانەی كە پێشتر باسمان لێوە كردن، ئەمەش دەقەكەیەتی:
بڕیاری سێیەم: سەبارەت بە بابەتی: (یاری بۆكسێن و زۆرانبازی ئازاد و زۆرانبازی لە گەڵ گادا).
شوكر و ستایش تەنها بۆ خوای پەروەردگار، و دروود و سەلامیش لە سەر ئەو پێغەمبەرە بێت كە پێغەمبەری بە دوادا نایەت، سەروەر و پێغەمبەرمان محمد () و ئەهل و بەیت و یارو یاوەرانی، پاش ئەمەش:
(مجلس المجمع الفقهي الإسلامي لرابطة العالم الإسلامي) لە خولی دەیەمیدا، كە لە (مەككەی پیرۆز) دا و لە بەرواری (يوم السبت 24 صفر 1408 هـ الموافق 17 أكتوبر 1987 م إلى يوم الأربعاء 28 صفر 1408 هـ الموافق 31 أكتوبر 1987 م) ڕوانیویەتی یە بابەتی یاری بۆكسێن و زۆرانبازی ئازاددا لەو ڕووەی كە بە وەرزشێكی جەستەیی ڕەوا دادەنرێت، لەگەڵ زۆرانبازی لەگەڵا گادا كە بەربڵاوە لە هەندێك لە وڵاتانی بیانی دا، ئایا ڕەوایە لە ڕوانگەی ئیسلامدا یان نا ڕەوایە ؟ وە دوای تاوتوێ كردن سەبارەت بە بابەتەكە لە هەموو بوارەكانیەوە، و ئەو ئاكامانەی كە لەم جۆرانەدا دەكەوێتەوە، كە دەدرێنە پاڵ وەرزش و ناوەندەكانی ڕاگەیاندن وەكو تەلەفزیۆن لە وڵاتانی ئیسلامی جگە لەوانیش پەخشی دەكەن.
وە دوای ڕوانین بۆ ئەو لێكۆڵینەوانەی كە پێشكەش كراون بە داواكاری (مجلس المجمع) لە خولی پێشوویدا، لە لایەن چەند پزیشكێكی پسپۆڕ و كارامە، هەروەها دوای ڕوانین بۆ ئەو ژمێریاریانەی كە لە لایەن هەندێكیانەوە پێشكەش كرابوو سەبارەت بەوەی كە ڕووی داوە لە جیهاندا، لە ئاكامی بەكاربردنی یاری بۆكسێن و ئەو ڕووداوە دڵ تەزێنانەی كە دەبینرێت لە سەر شاشەكانی تەلەفزیۆن لە ئەنجامی زۆرانبازی ئازاد، (مجلس المجمع) ئەم بڕیارەی خواری دەدات:
[یەكەم: یاری بۆكسێن: ]
(مجلس المجمع) بە كۆڕای دەنگ ئەوە دەبینێنت كە یاری بۆكسێن كە باسكرا، كە ئەنجام دەدرێت لە چوار چێوەی وەرزشی پێشبڕكێكان دا لە وەڵاتەكەماندا ئەنجام دەدرێت كردارێكی قەدەغەكراوە لە شەریعەتی ئیسلامی دا ، چونكە لە سەر ئەوە بنیات دەنرێت كە هەركامەیەك لە دوو یاریزانەكە زیاتر بەرامبەرەكەی ئەزیەت بدات لە جەستەیدا، ئەزیەت دانێكی زۆر لەوانەیە بگاتە ڕادەی كوێر بوون، یان تێكدانی مێشكی یاریزانەكە، شكاندنی زۆر لە ئێسكەكانی، یان دەگاتە مردن، بێئەوەی هیچ مەسئولیەتێك بكەوێتە سەر لێدەر، لە گەڵ دڵخۆشی بینەران بۆ ئەو كەسەی كە دەباتەوە، وە پێخۆش بوون بە ئازاری ئەوی تریان، ئەوەش كردارێكی قەدەغەكراوە بە گشتی و بە هەموو بەشەكانیەوە لە حوكمی ئیسلامدا، لە بەر وتەی پەروەردگار كە فەرموویەتی: [ وَلاَ تُلْقُواْ بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ ] [سورة البقرة: 195] ، وە فەرموویەتی: [ وَلاَ تَقْتُلُواْ أَنفُسَكُمْ إِنَّ اللّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًا ] [سورة النساء: 29] ، وە لە بەر ئەو فەرموودەیەی كە پێغەمبەری خوا () تیایدا فەرموویەتی : " لا ضرر ولا ضرار ".
لە بەر ئەوەیە، زانایانی شەریعەت فەرموویانە ئەگەر كەسێك خوێنی خۆی حەڵاڵ بكات بۆ كەسی بەرامبەر و پێی بڵێت: (بمكوژە) نابێت بیكوژێت ، وە ئەگەر ئەو كردارەی ئەنجامدا ئەوا مەسئولە و شایستەی سزایە. وە لە سەر ئەو بنەوایە (كۆنگرە) بڕیاری ئەوە دەدات كە یاری بۆكسێن نابێت پێی بوترێت یاریەكی وەرزشی و جەستەیی یە، ناشبێت ئەنجام بدرێت، چونكە وەرزش لە سەر بنەوای مەشق ڕاهاتن نەك ئەزیەت دان یان زیان گەیاندن، وە پێویستە لاببرێت لە بەرنامەی ناوخۆی و، بەشدارنەبوونیش تیایدا لە یاریە نێو دەوڵەتیە جیهانیەكان دا، هەروەها (كۆنگرە) بڕیاری ئەوە دەدات كە ڕەوا نی یە لە بەرنامەكانی تەلەفزیۆندا پیشان بدرێت، بۆ ئەوەی لاوانمان ئەم یاریە خراپە فێر نەبن و هەوڵی لاسایی بدەن.
[ دووەم: زۆرانبازی ئازاد: ]
سەبارەت بە زۆرانبازی ئازاد كە تیایدا ڕەوایە بۆ هەردوو زۆرانباز كە ئەزیەت و زیان بە بەرامبەرەكەی بگەیەنێت. (كۆنگرە) ئەوەی تێدا دەبینیت كە كردەوەیەكی هاوشێوەیە بە تەواوی بۆ یاری بۆكسێن كە باسكرا، با لە شێوەشدا جیاواز بن،چونكە هەموو ئەو قەدەغەكراوانەی كە ئاماژەیان بۆ كراوە لە بۆكسێندا بەهەمان شێوە لە زۆرانبازی ئازاد كە لە شێوەی زۆرانبازیدا ئەنجام دەدرێت، هەمان حوكمی ئەویش وەردەگرێت لە قەدەغەكردندا. بەڵام ئەو جۆرەكانی تری زۆرانبازی كە تەنها لە بەر وەرزش ئەنجام دەدرێت، و تیایدا ڕێ بەوە نادرێت كە یاریزانەكان ئەزیەتی یەكتر بدەن ئەوا ڕەوایە بە پێی شەریعەت ، (كۆنگرە) یش هیچ ڕێگرێك نابینێت لە ئەنجامدانی.
[سێیەم: زۆرانبازی لە گەڵ گا: ]
بەڵام سەبارەت بە زۆرانبازی لە گەڵ گادا كە بەربڵاوە لە هەندێك لە وڵاتانی جیهاندا، ئەو یاریەی كە دەبێتە هۆی كوشتنی گاكە، لە لایەن یاریزانەكەوە بەشێوەیەكی هونەری كە یاریزانەكە مەشقی لە سەر كردووە، ئەمەش بەهەمان شێوە قەدەغەكراوە لە شەریعەتی ئیسلامی پیرۆزدا،چونكە دەبێتە هۆی كوشتنی ئاژەڵێك بە ئازارەوە، بە هۆی ئەو تیرانەی كە دەچەقێنرێنە گیانی،وە زۆر جاریش ئەم زۆرانبازیە دەبێتە هۆی ئەوەی گاكە زۆرانبازەكە بكوژێت وە ئەم زۆرانبازیە كارێكی دڕندانەیە، ئاینی ئیسلامی پیرۆز قەدەغەی دەكات ئەو ئایینەی كە پێغەمبەرەكەی () فەرموویەتی: " دخلت امرأة النار في هرة حبستها، فلا هي أطعمتها وسقتها إذ حبستها، ولا هي تركتها تأكل من خشاش الأرض " جا ئەگەر ئەمە لەبەر زندانی كردنی پشیلەیەك بێت ئەنجامدەری لەڕۆژی دواییدا بخاتە ئاگری دۆزەخەوە، ئاخۆ ئەبێ حاڵی كەسێك چۆن دەبێت گایەك ئەزیەت دەدات تا مردن ؟!
[چوارەم: ئاژەڵ بەشەردادان: ]
هەرەها (كۆنگرە) بڕیاری قەدەغەكردنی ئەوە دەدات بەسەر ئەوەی ڕوودەدات لە هەندێك لە وڵاتاندا لە بەگژیەكدادانی هەندێك جۆری ئاژەڵ،وەك: وشتر و بەران و كەڵەباب (كەڵەشێر) و جگە لەمانەش، تاكو یەكتر بكوژن یان ئەزیەتی یەكتر بدەن.
وصلى الله على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه وسلم تسليما كثيرا والحمد لله رب العالمين
گرنگترین كەسانی بەشداربوو:
عبد العزيز بن عبد الله بن باز (رئيس مجلس المجمع).
و د. صالح بن فوزان بن عبد الله الفوزان.
و د. بكر عبد الله أبو زيد
================================
فتاوى الشيخ ابن باز رحمه الله، الـمجلد الرابع / حكم الـملاكمة والـمصارعة الـحرة.
وەرگێڕانی: مامۆستا خليل أحمد

سەردان: ٣,٢٥٦ بەش: هەمەجۆر