زۆر جار کار وبارەکانی ڕوژانەم شتم بیر دەچێتەوە ، ئایا چی بکەم بۆ ئەوەى لەبەرکردنم بەهێز بێ و شتم بیرنەچێ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
زۆر جار کار وبارەکانی ڕوژانەم شتم بیر دەچێتەوە ، ئایا چی بکەم بۆ ئەوەى لەبەرکردنم بەهێز بێ و شتم بیرنەچێ؟
وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

هەندێ لەو شتانەی کەیارمەتی مرۆڤ دەدەن لەوەی شت لەبیر نەکات ئەمانەی لای خوارەوەن :
یەکەم : دوورکەوتنەوە لەتاوان ؛ چونکە تاوان دەبێتە هۆکاری خراپ بوونی لەبەر کردن ، حەتمەن نوری زانست وتاریکی تاوان بەیەکەوە کۆ نابنەوە
دووەم : زۆر زیکر ویادی خودا کردن لە (سبحان الله) و (الله ٲکبر) و (لا ٳله ٳلا الله) و (الحمد لله) کردن وجگە لەم زیکرانە
سێیەم : دوور کەوتنەوە لەزۆر خورادن ،چونکە زۆر خواردن دەبێتە هۆی تەمبەڵی وزۆر نوستن وسەرقاڵ بوونی مێشک وبێتاقەت بوونی لاشە
چوارەم : زانایان هەندێ شتیان باس کردووە کەتوانای لەبەرکردن بەهێز دەکات ، لەوانە : خواردنی هەنگوین، ومێوژ ، وخواردنی هەندێ جۆری لەشیر و ماست :
پێنجەم : وەیەکێکی تر لەو شتانەی کەسوود بەخشە بۆ لەبەرکردن ودژی لەبیر چوونەوەیە : (کەڵەشاخ) کردنە لەسەردا ، ئەمەش بەتەجرەبە دەرکەوتووە کەسوود بەخشە .

 تەبیعەتی مرۆڤ وایە شت لەبیر دەکات ، هەروەک شاعیر دەڵێت :

وما سُمي الإنسان إلا لنسيه ولا القلب إلا أنه يتقلب
ناوی ئینسان نەنراوە بەئینسان تەنها لەبەر ئەوە نەبێت کە شت لەبیر دەکات ...
وبەدڵ نەوتراوە دڵ تەنها لەبەر ئەوە نەبێت کە دەگۆڕێت .

پێشینان گوتویانە : إن أول نَاسٍ أولُ الناس .
واتە : یەکەم کەس کەشتی لەبیر چووەوە یەکەم مرۆڤ بوو .
کەمەبەست لێی ئادەمە عليه السلام ، بەڵام لەبیر چوونەوە لەمرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی تر جیاوازە بەگوێرەی تەبیعەتی کەسەکان ، بەشێوەیەک هەندێ کەس زۆر شتی لەبیر دەچێتەوە وەهەندێکی تر کەم ، جا هەندێ لەو شتانەی کەیارمەتی مرۆڤ دەدەن لەوەی شت لەبیر نەکات ئەمانەی لای خوارەوەن :
یەکەم : دوورکەوتنەوە لەتاوان ؛ چونکە تاوان دەبێتە هۆکاری خراپ بوونی لەبەر کردن ، حەتمەن نوری زانست وتاریکی تاوان بەیەکەوە کۆ نابنەوە ، بۆیە یەکێک لەو شیعرانەی کەدەدرێتە پاڵ ئیمامی شافعی ئەم شیعرەیە :
شكوت إلى وكيع سوء حفظي ...فأرشدني إلى ترك المعاصي
وقــال إن علم الله نــورٌ ... ونور الله لا يعطى لعاصي
واتە : شکایەتی خراپی لەبەر کرنی خۆم بردە لای وەکیع
ئەویش ڕێی واز هێنانی تاوانی پێ پیشان دام
و پێی گوتم زانستی خودا نوورە
نوری خودا نادرێ بەکەسی تاوانبار

ئیمامی خەتیبی بەغدادی لە [(الجامع (2/387)]دا ، لەیەحیای کوڕی یەحیاوە گێڕاویەتیەوە کەپیاوێک پرسیاری لەئەنەسی کوڕی مالیک کرد وگوتی :
ئەی باوکی عبدالله ئایا ئەو مێشک ولەبەر کردنە هیچ شتێک هەیە باش بێت بۆی ؟
ئەنەسیش گوتی : گەر شتێک هەبێت باش بێت بۆی ئەوا واز هێنانە لەتاوان .

بێگومان کاتێک کەمرۆڤ تاوانێک ئەنجام دەدات ، ئەو تاوانە دەورەی دەدات وتوشی خەم وخەفەتی دەکات وبێ ئاگای دەکات لەزۆر کاری خێر وچاک وبەسوود جا یەکێک لەوانە لەبیر بردنەوەی زانست وزانیارییە .

دووەم : زۆر زیکر ویادی خودا کردن لە (سبحان الله) و (الله ٲکبر) و (لا ٳله ٳلا الله) و (الحمد لله) کردن وجگە لەم زیکرانە ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( واذكر ربك إذا نسيت ) .
واتە : کاتێ خودات لەبیر چوو یادی خودا بکە .

سێیەم : دوور کەوتنەوە لەزۆر خورادن ،چونکە زۆر خواردن دەبێتە هۆی تەمبەڵی وزۆر نوستن وسەرقاڵ بوونی مێشک وبێتاقەت بوونی لاشە ، لەگەڵ ئەوەشدا زۆر خواردن دەبێتە هۆی ناساغی ونەخۆشی ، هەروەک وتراوە :
فإن الداء أكثر ما تراه يكون من الطعام أو الشراب
زۆر بەی نەخۆشیەکان کەتۆ دەیبینیت
هۆکارەکەی خواردن وخواردنەوەیە

چوارەم : زانایان هەندێ شتیان باس کردووە کەتوانای لەبەرکردن بەهێز دەکات ، لەوانە : خواردنی هەنگوین، ومێوژ ، وخواردنی هەندێ جۆری لەشیر و ماست :

ئیمامی زوهری دەڵێت : هەنگوین بخۆ چونکە زۆر بەسوودە بۆ لەبەر کردن .

وەهەروەها گوتویەتی : هەر کەسێک پێی خۆشە فەرموودە لەبەر کات با مێوژ بخوات .
" الجامع " للخطيب (2/394) .

وە إبراهيم گوتویەتی : شیر بخۆنەوە چونکە دڵ بەهێز دەکات ولەبیر کردن ناهێڵێت وبن بڕی دەکات .
الجامع للخطيب (2/397 )

هەوەها ئاماژەیان بەوە داوە کەتورشی هۆکارە بۆ بێ عەقڵی وخراپ بوونی لەبەر کردن .

پێنجەم : وەیەکێکی تر لەو شتانەی کەسوود بەخشە بۆ لەبەرکردن ودژی لەبیر چوونەوەیە :
(کەڵەشاخ)  کردنە لەسەردا ، ئەمەش بەتەجرەبە دەرکەوتووە کەسوود بەخشە .
بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە ( الطب النبوي) ابن القيم .

والله أعلم .

سەردان: ٧٦٧ بەش: هەمەجۆر