حوكمی پێدانی مۆڵەتی نەخۆشی لەلایەن دكتۆرەوە بە فەرمانبەرێك كەشیاوی ئەو مۆڵەت نەبێت چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی پێدانی مۆڵەتی نەخۆشی لەلایەن دكتۆرەوە بە فەرمانبەرێك كەشیاوی ئەو مۆڵەت نەبێت چیە؟

لەصەحیحی بوخاری و موسلیم دا هاتووە لە أبو بەكرەوە كە پێغەمبەر - - فەرموویەتی : «ألا أنبؤكم بأكبر الكبائر؟» واتە : ئایا هەواڵتان پێبدەم بەگەورەترین تاوان ؟ گوتیان : بەڵێ ئەی پێغەمبەری خودا - - ، پێغەمبەریش- -فەرمووی : :« الإشراك بالله، وعقوق الوالدين» واتە : هاوبەش بڕیاردان بۆ خودا ، وئەزیەت دانی دایك وباوك . وپێغەمبەر - - ڕاكشا بوو وهەستایەوە و دانیشت و فەرموو «وقول الزور وشهادة الزور» واتە : قسەی درۆ و شایەت دانی درۆ .
بێگومان دكتۆر كاتێك مۆڵەتی نەخۆشی دەدات بە فەرمانبەرێك و نەخۆشیش نەبێت ئەوا قسەی درۆی كردووە و شایەتی درۆی داوە .
وە ئەو تاوانبارە و تاونێك لەتاوانە گەورەكانی كردووە ، وە هەروەها ئەو كەسەش كەمۆڵەتەكەی وەرگرتووە تاوانبارە و درۆی كردووە لەگەڵ لایەنی بەر پرس لێی و ماڵی بەناحەق خواردووە ، بەتەئكید ئەو مووچەیەیی كەلەكاتی ئەو مۆڵەتەدا وەرگرتووە بەناحەق وەری دەگرێت ، و هەروەها گەر مۆڵەتی زیاتر لەپێویست پێ بەخشی ، وەك ئەوەی پێویستی بەسێ ڕۆژ مۆڵەت بێت ئەو چواری پێ ببەخشێت ، ئەو كارە حەرامە و لە تاوانە هەرە گەورەكانە .
وە لەڕاستیدا مرۆڤ هەر كاتێك بیر لەو جۆرە كارانە دەكاتەوە تووشی سەر سوڕمان دەبێت و ئایا چۆن كاری وا لەموسوڵمان دەوەشێتەوە ؟
ئایا هەموومان موسوڵمان نیین ؟!
وە ئایا دینی ئیسلام ئەو كارەی حەرام نەكردووە ؟!
وە ئایا ئەقڵی مرۆڤ گەر موسوڵمانیش نەبێت ڕێگری ناكات لەوەها كارێك ؟!
وەڵام : بەڵێ ، بەڵام بەداخەوە ئەم كارە لەموسوڵمان بوەشێتەوە و دەبێتە خاڵێكی ڕەش بەنێو چەوانی موسوڵمانانەوە ئێستا هەندێ لەكەسە سەفیهو بێئەقڵەكان دەڵێن : بێباوەڕان باش تر و ڕاستگۆتر و بەوەفا ترن لەموسوڵمانان ، ئەو قسەیە ڕەنگە لە هەندێ‌ حاڵەتدا ڕاست بێت ، بەڵام ئێمە بەو كەسە دەڵێن : دینی ئیسلام تەواو ترە لەهەموو دینەكان تر ، و ڕێبازی ئیسلام باش ترە لە هەمەموو ڕێبازەكان تر ، وشەریعەتی ئیسلامی لەسەرووی هەموو شەریعەتەكانی ترەوەیە ، بەڵام بەڵاكە لە هەڵگرانی ئیسلامدایە نەك خودی ئیسلام .
وە مادام من كەسێكی موسوڵمانم و شانازی پێوە دەكەم و بەم كارانەم چاوەرێی پاداشت دەكەم لەخودا ، ئەی بۆچی پێچەوانەی شەریعەتی ئیسلام هەڵسوكەوت بكەم ؟
ئەی بۆ درۆ بكەم ؟
ئەی بۆ شایەتی درۆ بدەم ؟
ئەی بۆ ماڵ بەناحەق بخۆم ؟
ئەی بۆ ناپاكی لەگەڵ بەرپرساندا بكەم ؟
هەموو ئەمانە لەوانەن كە جێی داخن ، و هەموو ئەمانە وای پێویست كردووە كە موسوڵمانان دوا بكەون و دوژمنان بەسەریاندا زاڵ بێت .
برایانمان لەهەندێ وڵاتانی ئیسلامیدا وەك بەرخ سەر دەبڕدرێن ، بەسەر بڕین سەر دەبڕدرێن ، ناموسیان لەكە دار دەكرێ‌ ، وە ئافرەتەكانیان دەكرێت بە كۆیلە ، و ماڵەكانیان بەغەنیمەت دەبردرێت ، بۆچی ؟!
هەموو ئەمانە هۆكارەكەی تاوان و بێفەرمانی خۆمانە .
فنسأل الله أن یعاملنا بعفوه، وأن ینصرنا علی أعدائنا.
محمد بن صالح العثيمين - رحمه الله -

سەردان: ٤,٢١٨ بەش: هەمەجۆر