ئایا مەنهەجی ئەهلی سوننە ناگونجێت لەگەڵ ئەم سەردەمەدا؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا مەنهەجی ئەهلی سوننە ناگونجێت لەگەڵ ئەم سەردەمەدا؟
پرسیار:

هەندێ کەس بانگەشەی ئەوە دەکەن کە مەنهەجی ئەهلی سوننە ناگونجێت لەگەڵ ئەم سەردەمەدا ، بەبەڵگەی ئەوەی ئەو زەوابیتە شەرعیانەی کەئەهلی سوننە وجەماعە دایناوە ناتوانرێت لەڕۆژگاری ئەمڕۆدا جێ بەجێ بکرێت .

ئەو کەسەی کەپێی وایە مەنهەجی سەلەفی ساڵح ناگونجێت لەگەڵ ئەم سەردەمەدا ؛ ئەوا کەسێکی گومڕاو گومڕاکەرە ؛ چونکە مەنهەجی سەلەفی ساڵەح ئەو ڕێبازەیە کەخودا فەرمانی پێمان کردوە لەسەری بڕۆین تا ڕۆژی دوایی ، پێغەمبەر فەموویەتی : ‏(‏فإنه مَن يعش منكم؛ فسوف يرى اختلافًا كثيرًا؛ فعليكم بسنتي وسنة الخلفاء الراشدين المهديين من بعدي؛ تمسّكوا بها، وعضّوا عليها بالنّواجذ‏)‏ ‏[‏رواه الإمام أحمد في ‏"‏مسنده‏"‏ ‏(‏4/126، 127‏)‏، ورواه أبو داود في ‏"‏سننه‏"‏ ‏(‏4/200‏)‏، ورواه الترمذي في ‏"‏سننه‏"‏ ‏(‏7/319، 320‏)‏؛ كلهم من حديث العرباض بن ساري رضي الله عنه‏.‌‏]‏.
واتە : هەرکەسێک لەئێوە بژی ؛ ئەوا لەداهاتوودا خیلاف و دوو بەرەکیەکی زۆر دەبینێت ، جا دەست بگرن بەسوننەتی من وخولەفای ڕاشیدینی ڕێنوێنی کراوەوە لەدوای منەوە ؛ دەستی پێوە بگرن ، وبەددانەکانتان پارێزگاری لێبکەن .
وە ئەمە فەرمانە بۆ ئومەتی ئیسلامی تاوەکو ڕۆژی دوایی ، وئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی پێویستە لەسەر ڕێبازی سەلەف بڕۆین ، وڕێبازی سەلەف گونجاوە بۆ هەموو سەردەمێک وجێگایەک .
وخودای پەروەردگار فەرمویەتی : {‏وَالسَّابِقُونَ الأَوَّلُونَ مِنَ الْمُهَاجِرِينَ وَالأَنصَارِ وَالَّذِينَ اتَّبَعُوهُم بِإِحْسَانٍ رَّضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُواْ عَنْهُ‏}‏ ‏[‏التوبة‏:‏ 100‏.‌‏]‏ ‏.
واتە : ئەو کەسانەی کەلەپێشدا هەبوون لە کۆچکەران وسەرخەرانی ئیسلام وئەوانەی کەبەجوانی شوێنیان دەکەوتن خودا لێیان ڕازیە و ئەوانیش لەخودا ڕازین .
جا ڕستەی: ‏{‏اتَّبَعُوهُم بِإِحْسَانٍ‏}‌‏ واتە : ئەوانەی کەبەجوانی شوێنیان دەکەوتن ، هەموو ئومەتی ئیسلامی دەگرێتەوە تا ڕۆژی دوایی ؛ بۆیە پێویستە لەسەر ئومەتی ئیسلامی شوێن ڕێبازی کۆچکەران وسەرخەرانی ئیسلام بکەوێت ، وه ئیمامی مالکی کوڕی ئەنەس دەڵێت: کۆتایی ئەم ئومەتە چاک نابێت تەنها بەوە نەبێت کەسەرەتاکەی پێ چاک بوو .
ئەو کەسەی دەیەوێت عیزەت بۆ ئومەتی ئیسلامی بگێڕێتەوە ، وئوممەت لە سەلەفی ساڵەح داببڕێت ، ؛ ئەوا کەسێکە شەڕی بۆ موسوڵمانان دەوێت ، ودەیەوێت دەستکاری ئیسلام بکات ، ودەیەوێت بیدعە وموخالەفات بێنێتە ئاراوە ؛ پێویستە ئەم جۆرە کەسانە ڕەفز بکرێن وبەرپەرچ بدرێنەوە وخەڵک لەشەڕیان ئاگادار بکرێتەوە ؛چونکە پێویستە دەست گرتن بەڕێبازی سەلەفی ساڵحەوە و شوێن کەوتنیان ، وپێویستیشە لەسەر ڕێبازی سەلەف بڕۆین ،وئەوەش لەقورئان وسوننەتدا هەیە هەروەک پێشتر ئاماژەمان پێدا .
وئەو کەسەی دەیەوێت خەلەفی ئەم ئومەتە لەسەلەفی پێشووی داببڕێت ئەوا کەسێکی موفسید وخراپە کارە لەسەر ئەرزدا ، واجبە قسەی ڕەفز بکرێت ، وئەوبۆچوونەی ڕەد بکرێتەوە ، وخەڵکی لێ ئاگادار بکرێتەوە .
وەڵامى شێخ صالح الفوزان حفظه الله

سەردان: ١,٧٢٦ بەش: سەلەفیەت