نیشانەکانى کەسانى لادەر لە مەنهەجی ئەهلى سوننە و سەلەفى صاڵح: ماڵپەڕی وەڵامەکان
نیشانەکانى کەسانى لادەر لە مەنهەجی ئەهلى سوننە و سەلەفى صاڵح
پرسیار:

نیشانه‌كانى ئەو کەسانە چین كه‌ ڕاجیاواز و پێچه‌وانه‌كارى مه‌نهه‌جى سه‌له‌فی صاڵحن؟

له‌ دیارترینیان:
1- نه‌زانى و نه‌فامى به‌ مه‌نهه‌جى سه‌له‌فی صالح به‌هۆى گرنگى نه‌دان به‌ وه‌رگرتنى زانستى شه‌رعى.
2- وه‌رنه‌گرتنى ئامۆژگارى ئامۆژگاریكاران، وه‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تان به‌وه‌ى كه‌ له‌سه‌رین له‌ باتڵ وناڕه‌وا.
3- به‌سووك سه‌یركردنیان بۆ گرنگیدان به‌ڕاست كردنه‌وه‌ى بیروباوه‌ڕ و بانگه‌وازى خه‌ڵك بۆ لاى.
4- ده‌مارگیرى توندیان بۆ گه‌وره‌كانیان و ئه‌هلى بیروباوه‌ڕه‌ ناڕه‌وا و بۆچوونه‌ لاده‌ره‌كان له‌ سوننه‌تى حه‌ق.
5- شوێنكه‌وتنیان بۆ ئایه‌ته‌ لێكچوه‌كان كه‌ ماناكانیان ڕوون و ڕاشكاو نیه‌، وه‌كو خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: [... فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ...(7) ] واته‌: جا بۆیه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ دڵ نه‌خۆشن و لادان له‌ هه‌ق له‌ دڵیاندا هه‌یه‌، له‌به‌ر نیه‌ت خراپی خۆیان ته‌نها شوێن ئه‌و ئایه‌تانه‌ ده‌كه‌ون كه‌ ناڕوونن و چه‌ند واتایه‌ك هه‌ڵده‌گرن .
6- به‌بیدعه‌ خواپه‌رستى ده‌كه‌ن و به‌رگریشی لێ ده‌كه‌ن.
7- دوژمنایه‌تى كردنى ئه‌هلى سوننه‌ به‌ نهێنى و ئاشكرا.
8- په‌یڕه‌وكردنى ڕێباز و ڕه‌فتارى خه‌وارجه‌كان، له‌وانه‌ : قسه‌كردن به‌زانایان و تانه‌دان لێیان و له‌كه‌داركردنیان، كێبڕكێى كاربه‌ده‌ستان و وه‌ستان له‌ دژیان و گوێڕایه‌ڵى نه‌كردنیان له‌ چاكه‌دا، وده‌رچوون (خروج) له‌سه‌ریان، وه‌ هاندانى خه‌ڵكى ئاسایی لێیان، وه‌گرنگیدانیان به‌ كارى سیاسی نه‌ك له‌ ڕێگه‌ى سیاسه‌تى شه‌رعییه‌وه‌ .

وەرگیراوە لە کتێبی : (إعانة الخطباء والأئمة بفقه إمامة الأمة)
لە نوسینى شێخ : محمد بن زيد بن محمد المدخلي

سەردان: ٤٧١ بەش: سەلەفیەت