بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ١٥٣٥ کۆی سەردان: ٦٨٤٦٢٣
پرسیار لەوێنەدا
ئایا مورجیئە چی یە و بەكێ‌ دەگوترێت مورجیئە ؟ وە بۆچی هەندێك كەس بە سەلەفیەكان دەڵێت مورجیئە ؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
سەرەتای مورجیئە دوای فیتنەی ئیبن ئەشعەس دوای ساڵی 83 ی كۆچی دا پەیدا بوو، كە ئەوان مەبەستی یان ئەوەیە كە كردەوە بەشێك نی یە لە ئیمان (الارجاء العمل عن الايمان) یەكەم كەس كە ئەم قسەیەی كرد كە پێ‌ ی دەگوترێت (ئيرجائى فقهاء) زوری كوری عەبدولڵای مورهبی هەمەدانی یە، دوای ئەوە ئەم قسەیان كرد بە مەنهەج وبڵاویان كردەوە، كە گووتیان ئیمان تەنها قەولە (الایمان: قول) ئەم قسەیە یەكەم كەس حەمادی كوری ئەبی سولەیمان بوو ساڵی 120 كۆچی دوایی كردووە، مامۆستایی ئیمام ئەبو حەنیفە بووە – رەحمەتی خوای لێ‌ بێت – دوای ئەوە ئەوەی كە جێگیر بوو ئیرجائی فقها‌ء لەسەر سێ‌ بنچینە ڕاوەستا كە هەرسێ‌ كیان پێچەوانەی مەنهەجی سەلەفە:
1- گومانیان ئەوەیە كە كردەوە ناچێتە ناو ئیمانەوە، كە گووترا ئیمان واتە كردەوەی لەگەڵ دا نی یە، ئیمان تەنها بریتی یە لە (التصدیق) تەنها بەڕاستی بزانە و تەواو.
2- ئیمان زیاد وكەم ناكات، چونكە ئیمان زیاد دەكات بە گوێ‌ رایەلی (طاعة) ئەگەر [ طاعة = عمل ] نەبوو كەواتە زیاد وكەم ناكات.
3- چەواشە دەكەن بەوەی كە ئەڵێن دروست نی یە بڵێ‌ ی: [ أنا مؤمن إن شاء الله ] من ئیماندارم ئەگەر خوای پەروەردگار ویستی لێ‌ ی بێت.
ئەم سێ‌ بۆچوونەیان فكرەی سەرەكی مورجیئەیە كە پێچەوانەی مەنهەجی سەلەف دەكات.
لەسەدەی سێ‌ یەم وچوارەم دا ئیتر بوون بە فیرقەیەك بەناوی مورجیئە (المرجئة، الفرقة الكلامية، الماتريدية الأحناق، والأشاعرة، ومن سلك سبيلهم)وە ئیرجائیش بەردەوامە هەتاوەكو ئەمرۆ، ئەوانیش چەند جۆرێكن و یەك جۆر نین كە ئەمانەن:
1- ئیمان تەنها ئەوەندەیە كەوا بزانیت، ئەگەر بە راستیشی نەزانیت ئەمە قەولی جەهمیەكانە كە لای ئەوان ئیمان تەنها بریتی یە لە (المعرفە) ئەمە خراپترین قسەیانە، لەبەرئەوەی فیرعەون وهامان وقارون وشەیتان خوایان ئەناسی و ئەیانزانی كە خوا دروستی كردوون، ئەگەر بە قسەی قەولی یەكەم بێت ئەوانیش ئیماندارن چونكە ئەوان خوایان دەناسی.
[الَّذِينَ آَتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَعْرِفُونَهُ كَمَا يَعْرِفُونَ أَبْنَاءَهُمْ وَإِنَّ فَرِيقًا مِنْهُمْ لَيَكْتُمُونَ الْحَقَّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ ] البقرة (146)
2- ئەڵێن: ئیمان تەنها بریتی یە لە بەراست دانان (التصدیق) كە ئەمەش قسەیەكی بەتاڵە، لەبەرئەوەی بێ‌ باوەرەكان بەدڵیان بە راستی یان دادەنا، لەوانە جولەكە وگاور، خوای گەورە دەفەرموێت: [الَّذِينَ آَتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَعْرِفُونَهُ كَمَا يَعْرِفُونَ أَبْنَاءَهُمْ وَإِنَّ فَرِيقًا مِنْهُمْ لَيَكْتُمُونَ الْحَقَّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ ] البقرة (146) [قَدْ نَعْلَمُ إِنَّهُ لَيَحْزُنُكَ الَّذِي يَقُولُونَ فَإِنَّهُمْ لَا يُكَذِّبُونَكَ وَلَكِنَّ الظَّالِمِينَ بِآَيَاتِ اللَّهِ يَجْحَدُونَ ] الأنعام (33) ، خوای گەورە دەفەرموێت: (لا یكژبون) كەواتە بەراستی یان دەزانی، ئەمانە بەزمان نەیان دەگووت بە كردەوەش كردەوەیان ئەنجام نەدەدا، بەڵام لە دڵیان دا بەراستیان دادەنا [وَجَحَدُوا بِهَا وَاسْتَيْقَنَتْهَا أَنْفُسُهُمْ ظُلْمًا وَعُلُوًّا فَانْظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُفْسِدِينَ ] النمل (14) ئینكاری كردن بەڵام لە ناخیان دا بە ڕاستیان دەزانی لەگەڵ ئەوەش خوای گەورە دەفەرموێت ئەوانە ئیمانیان نی یە.
3- ئەڵێن: ئیمان تەنها بریتی یە لەوەی كە بە زمان بیڵێیت ((نطق باللسان)) ئەگەر دڵیشی لەگەڵ دا نەبێت وەكو بیروباوەر (إعتقاد) ئەمەش قەولێكی بەتاڵە لەبەرئەوەی مونافیقەكان بە زمان دەیانگووت بەڵام لە دڵ دا باوەڕیان پێ‌ ی نەبوو وە بە ڕاستیشیان نەدەزانی ئەنجام و شوێنی ئەوان [ إِنَّ الْمُنَافِقِينَ فِي الدَّرْكِ الْأَسْفَلِ مِنَ النَّارِ وَلَنْ تَجِدَ لَهُمْ نَصِيرًا ] النساء (146) [إِذَا جَاءَكَ الْمُنَافِقُونَ قَالُوا نَشْهَدُ إِنَّكَ لَرَسُولُ اللَّهِ وَاللَّهُ يَعْلَمُ إِنَّكَ لَرَسُولُهُ وَاللَّهُ يَشْهَدُ إِنَّ الْمُنَافِقِينَ لَكَاذِبُونَ ] المنافقون (1) ، لەگەڵ ئەوەی بە زمان دەیانگووت ئیمانمان هەیە بەڵام هیچ سودێكی پێ‌ نە گەیاندن.
4- ئەم جۆرەیان لە هەمووی گومراییەكەیان كەمترێكە بەڵام هەر خراپە كە ئەڵێن: ((إن الإيمان: إعتقاد باللقلب ونطق باللسان ولا يدخل العمل) ئەمە قەولی مورجیئەی فوقەهایە.
خیلاف لە نێوان سەلەف و مورجیئە خیلافێكی حەقیقیە، لەبەرئەوەی ئیمان لای مورجیئە (لا یزید ولا ینقص) وە دەڵێن: خەڵك هەمووی وەكو یەكە و هیچ جیاوازییەكیان نی یە، بەڵام ئەوەی كە عەقیدەی لەسەر مەنهەجی سەلەفی صاڵحە دەڵێت [ الايمان: إعتقاد بالجنان وقول باللسان و العمل بالأركان و يزيد بالطاعة وينقص بالمعصية ] وە بڵێ‌ ی: [ أنا مؤمن إن شاء الله ] ئەوە دڵنیایی یە و گومان نی یە، گومان لەوە دانی یە كە ئیمانم هەیە بەڵام بە جەزم ناڵێ‌: چی ئەنجام بدەم لای خوا قبوڵە و وەری دەگرێت.
بۆچی تۆمەتباری شیخ بن باز و شێخ ئیبن عوسەیمین وە شێخی ئەلبانی دەكرێت بە ئیرجا‌ء لەلایەن هەندێك نەزانەوە – رەحمەتی خوایان لێ‌ بێت -، مەرجێك نی یە كەسێك خوێندنی نیظامی تەواو كردبێت و دوور بێت لە زانستی شەرعی، دوای ئەوەی كە هاتە ناو زانستی شەرعیەوە بەبێ‌ ئەوەی خوێندبێتی وەكو ئەوانی تر شارەزا بێت، تێیان دا هەیە ئیتهامی شێخی ئەلبانی دەكات بە مورجیئە – رەحمەتی خوای لێ‌ بێت -، ئەو كەسە مامۆستایە پاشان بووەتە ئیمام وخەتیب، تۆمەتباركردنی شێخ ئیبن باز وشێخ ئیبن عوسەیمین و شێخی ئەلبانی – رەحمەتی خوایان لێ‌ بێت - بە ئیرجا‌ء لە بەر ئەوەیە ئەوان بەگوێرەی هەوا و هەوەسی خۆیان حوكمیان بۆ نادەن و فتوایان بۆ نادەن، كە دەڵێن شێخ ئیبن باز و شێخ ئیبن عوسەیمین – رەحمەتی خوایان لێ‌ بێت - فەتوایان نەداوە تۆ هەڵبسە فیتنەیەك دروست بكە بەرامبەر بە دەسەڵاتدار، كوڕی خەڵكی بدە بەكوشت و بیدە بە گرتن و خۆشت لە دوورەوە نەوێریت نزیك بیتەوە، پاشان ڕابكەی بۆ شوێنێكی تر یان ئاشت بیتەوە و بگەیتە پلە وپایەیەكی دونیایی بۆ خۆت.
وە هەروەها لەبەرئەوە پێ یان دەگوترێت مورجیئەیە ئەوان موسڵمانیان كافر نەكردووە، حوكمی كوفریان نەداوە بەسەر ئەهلی بیدعە دا (لا نكفر أهل القبلة بذنب ما يستحله) ئەوان ئەوەیان دەوێت، لەبەرئەوەی شێخ ئیبن باز وشێخ ئیبن عوسەیمین و شێخی ئەلبانی – رەحمەتی خوایان لێ‌ بێت – وە ئەوانەش كەوا لەسەر مەنهەجی سەلەف دەرۆن فەتوا نادەن بۆئەوەی كەوا خۆپیشاندان بكرێت، لەبەرئەوە پێ ی دەگوترێت ئەمانە مورجیئەن، ئێ‌ خۆ ئەمە باسی عەمەل و ئیمان نی یە، نوێژیان دەكرد و رۆژوویان دەگرت و زەكاتیان دەدا و حەجیان دەكرد ئەوانە هەمووی عەمەل نی یە ؟! فەرمانیان دەكرد بە چاكە ونەهی یان دەكرد لە خراپە، بەتایبەتی شێخ ئەلبانی – رەحمەتی خوای لێ‌ بێت – لە سعودیە فیتنەیان بۆی دروست كرد نەیانهێشت ساڵی چوارەم دەرس بڵێتەوە، دوای لەسوریا دەریان كرد هەر لەسەر عەقیدەو مەنهەج و بیروباوەرەكەی، پاشان لە ئوردن هەوڵیان دا دەری بكەن لەبەرئەوەی چوو بووە ساڵەوە خوای گەورە دڵی دەسەڵاتداری نەرم كرد كە بەتەمەنە و پیاوێكی زانایە وخاوەن عیلمە تاوەكو ئەو كاتەی لەوێ‌ كۆچی دوایی كرد – رەحمەتی خوای لێ‌ بێت – جا لەبەرئەوە تۆمەتباری ئەوان دەكەن بە مورجیئە لەبەرئەوەیە كە ئەوان بە گوێرەی ئەمان فتوایان بۆ نادەن، هەروا بە ئاسانی حوكمی كوفر نادەن بەسەر خەڵك دا، كەواتە ئەوانە كە تۆمەتبار دەكرێن لەبەر ئەو مەسئەلەیەیە كە هانی ئەو خەڵكە نادەن بۆ فیتنە وئاژاوە دروست كردن، بۆیە ئیمامی بەربەهاری دەفەرموێت: [ من قال إن الايمان يزيد بالطاعة وينقص بالمعصية و أنه قول وعمل وإعتقاد فقد برئ من الإرجاء كله أوله وأخره ]
لای مورجیئە عەمەل لە ئیمان نی یە و إستثناء لە ئیمان نی یە وە ئیمانیش لای مورجیئە زیاد وكەم ناكات.
لە لایەن بەڕێز مامۆستا [عبدالكریم محمد قادر] ه وەڵام دراوەتەوە



سەردان: ٣٥٢ بەش: بیروباوه‌ڕ

حوكمی كەسێ‌ چی یە كە جوێن بدات بە یەكێك لە هاوەڵان ؟جیاوازی لەنێوان كوفر و شیرك چی یە؟