پەیوەندی نێوان بارودۆخی ئەستێرەكان و ڕووداوەكانی سەر زەوی ؟!!!: ماڵپەڕی وەڵامەکان
پەیوەندی نێوان بارودۆخی ئەستێرەكان و ڕووداوەكانی سەر زەوی ؟!!!
پرسیار:

ئایا هیچ پەیوەندییەك هەیە لەنێوان بارو دۆخی ئەستێرەكان و ڕووداوەكانی سەر زەوی وەک ئەستێرەناس و فاڵچییەکان دەیڵێن ؟!!!

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

لە ڕاستى دا هیچ پەیوەندییەك نیە لە نێوان ئەستێرەکان و ڕووداوەکانى سەرزەوى و نابێ‌ موسڵمانان ئەوەندە ساویلكە بن ، و ئەم بیروباوەڕە پوچەڵەش لە بیروباوەڕى سەردەمى جاهیلی و نەفامییە .

لە ڕاستى دا هیچ پەیوەندییەك نیە لە نێوان ئەستێرەکان و ڕووداوەکانى سەرزەوى و نابێ‌ موسڵمانان ئەوەندە ساویلكە بن ، و ئەم بیروباوەڕە پوچەڵەش لە بیروباوەڕى سەردەمى جاهیلی و نەفامییە .

شێخ ( محمد بن صالح العثیمین ) ـ ڕەحمەتی خوای لێ بێت ـ لــەم بارەیەوە فەرمویەتی :

( لا علاقة لما يحدث في الارض بما يحدث في السماء ، ولهذا كان من عقيدة أهل الجاهلية أن الشمس والقمر لاينكسفان إلا لموت عظيم ، فكسفت الشمس في عهد النبي صلى الله عليه وسلم في اليوم الّذي مات فيه ابنه إبراهيم ، فخطب النبي صلى الله عليه وسلم الناس حين صلّى الكسوف وقال : " إن الشمس والقمر آيتان من آيات الله لايخسفان لموت أحدٍ ولالحياته " ( رواه البخاري ومسلم ) ، فأبطل النبي صلى الله عليه وسلم ارتباط الحوادث الارضية بالاحوال الفلكية )     ( فتاوى العقيدة  : 1 / 202 ).  
كەواتە : پێغەمبەری پێشەوامان صلى الله عليه وسلم لەم فەرمودەیەدا بیرو باوەڕێكی نەفامانەی پێش ئیسلامی پوچەڵ كردووەتەوە و بۆمانی سەلماندووە كە هیچ پەیوەندییەك نیە لە نێوان بارو دۆخی ئەستێرەكان و ڕووداوەكانی سەر زەوی . 
هەروەها شێخ ( محمد بن صالح العثیمین ) دەفەرموێ‌ ( أو يستدلّ بولادة انسان في هذا النجم على أنّه سيكون سعيداً ، وفي هذا النجم الآخر على أنّه سيكون شقيّاً ، فيستدلّون باختلاف احوال النجوم على اختلاف الحوادث الارضية ، والحوادث الارضية من الله ، وليس للنجوم بها علاقة ) ( القول المفيد على كتاب التوحيد : ج2 / 35 ) .

واتە : یان ئەوەی كە لە دیك بوونی كەسێك لەو ئەستێرەدا بكرێتە بەڵگەی ئەوەی كە ئەو كەسە دڵخۆش دەبێت ، یان لەو ئەستێرەدا كە ئەو كەسە خراپە حاڵ دەبێت ، كە بەڵگە هێنانەوەیە بە جیاوازی بارودۆخی ئەستیرەكان لە سەر جیاوازی بارو دۆخی سەر زەوی ، كە لە ڕاستیدا جیاوازی بارو دۆخی سەر زەوی لە لایەن خوای پەروەردگارەوەیە و هیچ پەیوەندیەكی نیە بە ئەستێرەكانەوە .

كەواتە : هیچ پەیوەندییەك نیە لە نێوانیانداو نابێ‌ موسڵمانان ئەوەندە ساویلكە بن كەسانێك بەناوی شارستانییەتەوە زاڵ بن بەسەر بیرو باوەڕ و تایبەتمەندی یەكانی ژیانیان .

سەردان: ١,٥٩٧ بەش: بیروباوه‌ڕ