من شیرى پورم زیاتر لە پێنج جار خواردووە ئێستا شووم كردوە بە كوڕێكى پورم ...: ماڵپەڕی وەڵامەکان
من شیرى پورم زیاتر لە پێنج جار خواردووە ئێستا شووم كردوە بە كوڕێكى پورم ...
پرسیار:

هاوڕێیەكم ئەڵێت: من شیرى پورم زیاتر لە پێنج جار خواردووە ئێستا شووم كردوە بە كوڕێكى پورم كە نزیكەى دە ساڵ لە خۆم گەورە ترە و دوو منداڵم هەیە ژیانمان زۆر خۆشە پێكەوە ئایا ئەمە دروستە؟ چونكە هەندێ مەلا ئەڵێن ئەبێ لەگەڵ ئەو كەسەى كە خواردووتە شیرەكە هى كام منداڵ بێت لەگەڵ ئەوە ئەبێت بە خوشك و برا بەس ئەوانەى لە تۆ گەورەترن نابێت بە خوشك و برات. ئایا هاوڕێكەم چى بكات؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
بەڕێزان ئەمە كارێكى حەرامە و بە هیچ شێوەیەك دروست نیە وە پێویستە لەیەك جیابكرێنەوە چونكە ئەم دووانە برا و خوشكى یەكن ئەگینا تووشى زینا كردن دەبن وە لە پرسیارەكەدا نووسیویەتى هەندێ مەلا ئەڵێن تەنها لەگەڵ ئەو كەسەدا دروست نیە كە لەگەڵیدا شیرت خواردووە بەڕاستى ئەمە فتوایەكى سەیرە لەوانەیە ئەو كەسانە مەلا نەبن كە فتوایان داوە یان بە هەڵەدا ڕۆشتوون چونكە ئەو فەرموودەی باسمان كرد لە شیر خواردنى پێغەمبەرى خوا () لەگەڵ پێشەوا (حمزة‌) دا خواى لێ ڕازى بێت لە شیرى ئافرەتێك كە پەیوەندى بە هیچكامیانەوە نەبوو وایكرد كچى حەمزە لە پێغەمبەرى خوا () حەرام ببێ بەو بەو قسەیەى سەرەوە بوایە حەرام نەدەبوو چونكە پێغەمبەرى خوا () لەگەڵ كچە مامەكەى دا شیرى نەخواردووە جا ئەو فەتوایە قسەیەكى نادروستە و پێچەوانەى قورئان و فەرموودەیە با موسڵمانان وریا بن لە ئەحكامەكانى شیرخواردن چونكە پێغەمبەرى خوا () دەفەرموێ (فانه يحرم من الرضاعة ما يحرم من النسب)رواه مسلم.
واتە / چ ئافرەتێك لەبەر خزمایەتى مارەكردنى حەرام بێت شیرخواردنیش ئەوە حەرام دەكات.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٥,٤١٤ بەش: ئافرەتان