بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ١٥٣٥ کۆی سەردان: ٦٨٢٢٥٤
پرسیار لەوێنەدا
گرنگى پۆشاكی شەرعی بۆ ئافرەتی موسوڵمان چیە؟ وە مەرجەکانى باڵاپۆشى کامانەن؟

بسم الله الرحمن الرحيم
لە ڕاستیدا خواى گەورە كەپێغەمبەرى (صلى الله عليه وسلم) ناردووە وەكو ڕێ پیشاندەر بۆ دینى ڕەهاو ڕاستەقینە بۆ ئەوەى كە خەڵك لە تاریكیەكان ڕزگار بكات بۆ بەدیهێنانى تەنهاپەرستى خواى گەورە بە ئەوپەرى مل كەچ بونەوە لەهەموو فەرمان پێكراوو ڕێ لێگیراوێكدا، وە پێش خستنى ئەو بەندایەتی یە لەسەر هەواو ئارەزووى نەفس. وە هەروەها نێردراوە بۆ تەواوكردنى هەموو ڕەوشتێكى بەرزو جوان و تێكدەریش بۆ هەموو ڕەوشتێكى ناشیاوو ناڕێك.
ڕێبازەكەى پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم لەو پەڕى تەواوەتى وبێ كەموو كوڕىك دایە لە هەموو لایەنێكەوە وە بێ پێویستە لەوەى دروستكراوێك (مرۆڤێك) بە بیرو
بۆچونە سنور دراوەكەى، هەولێ ڕێك خستنى یان تەواو كردنى بدات ؛ چونكە نێردراوە لە لایەن خواى داناو كاربەجێ كەتەنهاخۆى بەرژەوەندى بەندەكانى دەزانێ.یەكێك لە فەرمان پێكراوە پێویستكراوەكان بەدەقى (قورئان وسوننەت) بریتىیە لە خۆداپۆشینى ئافرەتى موسولمان، بە داخێكى زۆرەوە ئەمڕۆ دەبینین زۆربەى خوشكان و دایكان و كچانمان پشتیان كردۆتە فەرمانەكەىكم خواو پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم، لە كاتێدا كە بەختەوەری و ئاسودەیى و سەربەرزى و كامەرانییان لە وەڵامدانەوەى فەرمانەكانى خواو پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دایە، وەك پەروەردگار فەرمویەتى:
[يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اسْتَجِيبُوا لِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُمْ لِمَا يُحْيِيكُمْ ] (الأنفال:24).. واتە:ئەى بڕواداران وەڵامى خواو پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بدەنەوە كاتێك بانگیان كردن بۆ هەر شتێك ؛ چونكە بانگەوازى خواو پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم مایەى ژیانى ڕاستەقینەیە بۆ ئێوە. وە بەختەوەرى ئێوە تەنها لەوەدایە.
[مَنْ عَمِلَ صَالِحاً مِنْ ذَكَرٍ أَوْ أُنْثَى وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً وَ لَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُمْ بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ] (النحل:97). واتە: هەر پیاوو ئافرەتێكى ئیماندار، وەڵامى داواكارى خواو پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بدەنەوەو كردەوەى چاك بكەن ئەوە ئێمە - واتە الله - دەیژیەنین ژیانێكى باش وچاك وپاك، وە پاداشتیشى دەدەینەوە بەگوێرەى چاكترینى كردەوەكانى.
بەڵام بەپێچەوانەوە كۆمەڵێك لە ئافرەتانمان وەڵامى بانگەوازەكانى سەر شۆرى زەرەرمەندییان داوەتەوەوشوێن ئارەزوى نەفس و شەیتانەكانى جنۆكەو ئینسان (شياطين الإنس و الجِنّ) كەوتون وە پۆشاكى شەرع و ئابڕویان وەلاناوە بۆ پۆشاكى بێ باوەڕانى ڕوژئاوا بە بیانوى چەند دروشم و ناوێك كە جگە لە وتەى بریقەدارو كەفى سەرئاو و خۆ خەڵەتاندن و گەنج چەواشەكردن و كۆمەڵگا بەرەو هەڵدێر بردن هیچى تر نیە!
چونكە نە پێشكەوتن و ڕزگارى و شارستانیەت بە جل وبەرگ و ڕوتى و بەرەڵایى وعاداتى بێ باوەڕانە! وە نە دواكەوتن و ژێردەستەییش بە پۆشاكى ئابڕو و شەرعى ئیسلامە !.
بۆیە؛ پێویستە بەخۆماندا بچینەوەو مەرجەكانى پۆشاكى شەرعى لەخۆماندا بهێنینەدى.
وە لێرەدا بە كورتى لە چەند خالێكدا مەرجەكان دەخەمەوە یادى خوشكانم بە ئومێدى بیركردنەوەو سود وەرگرتن لێیان وە وازهێنان لە ڕوتى پۆشاكى مۆدێرن ! وەمن خوازیارى ئەوە نیم خوشكانى هاو نەتەوەم ڕەسەنایەتى داب و نەریتە جوانە شەرعىیەكەى دایك وداپیرانمان فڕێ بدەن
بەڵكو دەڵێم كەئێمە بە خۆشحاڵى یەوە دەڵێین كوردین با عادەتە بەرزە ڕەسەنەكانمان نەگۆڕینەوە بە داب و نەریتى ڕوخاوو داڕزاوو بۆگەنى بێ باوەڕ و بەد ڕەوشتان
مەرجەكانى پۆشاكى شەرعى
1/ پێویستە پۆشاكەكە هەموولەش داپۆشێت بەبێ جیاوازى، وەكو داپۆشینى پێكان وهەردوو باسك و سەر و سینگ. وەك پەروەردگار فەرمویەتى:
(وَقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَاڕهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْڕبْنَ بِخُمُڕهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ وَلا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ أَوْ آبَائِهِنَّ أَوْ آبَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ أَبْنَائِهِنَّ أَوْ أَبْنَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي أَخَوَاتِهِنَّ أَوْ نِسَائِهِنَّ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُنَّ أَوِ التَّابِعِينَ غَيْڕ أُولِي الْأِرْبَةِ مِنَ الرِّجَالِ أَوِ الطِّفْلِ الَّذِينَ لَمْ يَظْهَرُوا عَلَى عَوْرَاتِ النِّسَاءِ وَلا يَضْڕبْنَ بِأَرْجُلِهِنَّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِنْ زِينَتِهِنَّ وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعاً أَيُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ) (النور:31)
2/ دەبێت پۆشاكەكە سەرنج ڕاكێش نەبێت، بەشێوەیەك كەنەخش ونیگار و بریقەدار كراو نەبێت.
3/ پێویستە ئەستور بێت، واتە وا تەنك نەبێت كە لاشەى تێدا دیاربێت.
4/ پێویستە فراوان بێت وتەسك نەبێت شێوەى لەش دەربخات وببێتە هۆى تاوان.
5/ نابێت بۆن خۆش كرابێت.
6/ نابێت لە پۆشاكى پیاوان بچێت.
7/ لەیەكچو نەبێت لەگەڵ پۆشاكى كافران و خوا نەناسان، وەكو ئەوەى كورت بێت بۆنموونە.
8/ پۆشاكێك نەبێت یەكجار گران بەها و دیار بێت، بۆ دەركردنى ناوبانگ و خۆ ناساندن.چونكە دەبێتە مایەى ڕیسوایىو پۆشاكى ئاگرین لەڕۆژى زیندوبونەوەدا.
لە كۆتاییدا ؛ خوشكى موسڵمان لەخوا بترسە وچاودێرى بكە، وە بزانە كە ئەمڕۆ كاردەكەیت و موحاسەبەت لەگەڵ ناكرێ، بەڵام بەیانى موحاسەبەیە بەبێ دەرفەت مانى ئەنجامدانى كار.
وە هەموو شتێكى بەنرخ، وەكو مروارییەك ئەگەر بزر بێت یان لەناویش بچێت شوێنى پڕ دەكرێتەوە تەنها تۆ نەبیت كە شوێنت بەهیچ ناگیرێتەوە.
ئەى ئەو خوشكەى ستەمت لەخۆت كردوە، فریو مەخۆ (مەخەڵەتێ) بە ئافرەتانى بێ ئابڕو (بێ شەرم) و هاو شێوەكانیان چونكە خواى گەورە لە بارەیانەوە دەفەرموێت:
[وَلَقَدْ ذَرَأْنَا لِجَهَنَّمَ كَثِيراً مِنَ الْجِنِّ وَالْأِنْسِ لَهُمْ قُلُوبٌ لا يَفْقَهُونَ بِهَا وَلَهُمْ أَعْيُنٌ لا يُبْصِرُونَ بِهَا وَلَهُمْ آذَانٌ لا يَسْمَعُونَ بِهَا أُولَئِكَ كَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ أُولَئِكَ هُمُ الْغَافِلُونَ ] الأعراف:179
واتە:لەڕاستیدا ئەوان تە نها وەكو ئاژەڵ وان بەڵكو گومڕا تریشن لە ئاژەلڕ وە ئەوان ئەهلى ئاگرن).
پێش ئەوەى سەرپێچى خوا بكەیت بیر بكەوە و (لەیادت بێ) كەمى ژیانى دونیا و خێرایى بە سەرچوونى.
كەمبونەوەى تەمەن و بێ ئەمەكى و تاسەرنەبوونى بۆ هیچ كەسێك.
بڕوانە كەسانى عاشقى دونیا چۆن بێ هۆش و (بێئاگان) لە دەوریدا بە خواردنەوەى تاڵى و سزاى جۆراو جۆر كەمێك ڕادەبوێرن و پیدەكەنن بەڵام دەرەنجام زۆر دەگرین و بێ هیوا دەبن. خواى بەخشندە هیدایەتمان بدات.

م.ئاسودە بایز وە سمرا أحمد. 



سەردان: ٣٥٦ بەش: ئافرەتان

من كچێكم باڵابۆش نیم دڵم ڕه‌قه‌ له‌ ئاست پۆشینى حیجاب چی بکەم تا دڵم نەرم بێ؟سوودەکان و کاتەکان و شێوازەکانى داوای لێخۆشبوون لە خواى گەورە چۆنە؟