من زۆر ڕەش بینم هەرچەندە لە دین نزیك ئە بمەوە هەرماوەیەكى كەم باش: ماڵپەڕی وەڵامەکان
من زۆر ڕەش بینم هەرچەندە لە دین نزیك ئە بمەوە هەرماوەیەكى كەم باش
پرسیار:

من زۆر ڕەش بینم هەرچەندە لە دین نزیك ئە بمەوە هەرماوەیەكى كەم باش ئەبم دوایى زۆر بێ تاقەت و ڕەش بین ئەبمەوە و بیر لە مردن ئەكەمەوە هەست ئەكەم مردن خۆشترە دوعاش زۆر زۆر ئەكەم بەتایەبت ئەو كاتانەى كە دوعاى تیادا زۆر قەبوڵە بەڵام هەر باش نابم تكایە یارمەتیم بدەن لەبیر كردنەوەى خۆم زۆر ئەترسم

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان

ڕەش بینى كارو بۆچونێكى خراپە بەڵكو بە پێچەوانەوە موسڵمان دەبێ گەشبین بێت وەك ووتراوە: (تفاءلوا بالخیر تجدوه) گەشبین و دڵخۆش بن بە خێرو خۆشى دەیگەنێ.
جا بۆ چارەسەركردنى ڕەشبینى پێویستە موسڵمان لە شارەزابوونى ناو وسیفەتەكانى خواى گەورە بچێتە پێش وە بتوانێ سودیان لێ وەربگرێت ئەوەش بزانە پەروەردەى ئیسلامى مرۆڤ پەروەردە دەكات لەسەر ترس و هیوا بە یەكسانى بۆ ئەوەى مرۆڤ نەڕوخێ و زیادە ڕۆیش نەكات لەسەر پێچى دا جا بۆ لایەنى هیواو ئومێد بەڕەحم و عەفوى خواى گەورە چەندین ئایەت و فەرموودە هەن پێویستە زۆریان لێ بزانیت بۆ دروستكردنى هیواو ئومێد بەڕەحمى خوا و گەشبین بێت لەوانە خواى گەورە دەفەرموێ:
{قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ } (53) سورة الزمر
وە پێغەمبەرى خوا دەفەرموێ: خواى گەورە دەفەرموێ:(يا ابن آدم لو أتيتني بقراب الأرض خطايا ثم لقيتني لا تشرك بي شيئا لأتيتك بقرابها مغفرة) رواه الترمذي وحسنه.
واتە: ئەى ئادەمیزان ئەگەر پێم بگەیت لە قیامەتدا پڕبەپڕى تاوانت كردبێ بەڵام شەریكت بۆم بڕیار نەدابێت منیش لە پاداشتتدا بەقەد ئەوە لێخۆشبونم بۆت هەیە.
لەلایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ١,٩٨٦ بەش: هەمەجۆر