بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ١٥٣٥ کۆی سەردان: ٦٨٤٤٦٧
پرسیار لەوێنەدا
حوکمى قومار کردن و يانسيب چیە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
خواى بی هاوتا ده‌فه‌رمووێ : [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالأَنصَابُ وَالأَزْلامُ رِجْسٌ مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ] المائدة: ٩٠
واته‌: « ئه‌ى ئه‌وكه‌سانه‌ى باوه‌ڕتان هێناوه‌ باش بزانن كه‌ عه‌ره‌ق و قومار و یانسیبو فاڵگرتنه‌وه‌ بۆ ده‌ركه‌وتنى بارێكى خراپ یان چاك، هه‌مووى پیسن و كاروكردارى شه‌یتانه‌، بۆیه‌ ئێوه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ره‌تان خۆتانى لێ بپارێزن، تاوه‌كو له‌ دونیاو قیامه‌تدا ڕزگارو به‌خته‌وه‌ربن».
سه‌رده‌می جاهیلیه‌تى پێش ئسلام خه‌ڵكی قومارو یانسیبان ده‌كرد، دیارترینیان و به‌ ناوبانگترینیان ئه‌وه‌ بوو ده‌ پیاو وه‌كو یه‌ك له‌ حوشترێكدا شه‌ریك ده‌بوونه‌وه‌، پاشان جۆره‌ قورعه‌یه‌كیان بۆ ده‌كرد به‌ به‌رد هه‌ڵدان (حه‌وت جار ده‌یان كرد) جا ئه‌و حه‌وته‌ به‌ یانسیب به‌شی جیاجیان به‌رده‌كه‌وت (به‌پێی یه‌كه‌م و دووه‌م و....) سیانی كۆتایی (كه‌ناویان ده‌رنه‌ده‌چوو ) هیچیان به‌ر نه‌ده‌كه‌وت .
به‌ڵام له‌سه‌رده‌می ئێمه‌دا قومارو یانسیب چه‌نده‌ها شێوازو جۆری هه‌یه‌، له‌وانه‌ :
ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ پێی ده‌وترێ یانسیب شێوازو جۆری زۆره‌، ساده‌ترین جۆری كڕینی بلیتى ژماره‌ییه‌ به‌پاره‌، كه‌ له‌دوایدا ڕاكێشانى بۆ ده‌كرێ، براوه‌ی یه‌كه‌م خه‌ڵاتێكى پێ ده‌درى و دووه‌م خه‌ڵاتێكى تر ئابه‌و شێوه‌یه‌ خه‌ڵاته‌كان ده‌گۆڕێت و جیاوازن به‌پێی یه‌كه‌م ودووه‌مى، ئا ئه‌مه‌حه‌رامه‌و قه‌ده‌غه‌كراوه‌ هه‌رچه‌نده‌ ناویشی بنێن كاری خه‌یری .
شێوازێكی تر ئه‌وه‌یه‌ شمه‌كێك بكڕێت له‌پێناو شتێكى نادیاردا، كه‌ ئه‌وشته‌ نه‌زانراوه‌ له‌ ناوشمه‌كه‌كه‌دایه‌، یان ژماره‌یه‌كى پێده‌درێ له‌كاتى كڕینی شمه‌كه‌كه‌دا و ڕاكێشانى بۆ ده‌كرێ بۆ دیارى كردنی خه‌ڵاتی براوه‌كان، ئه‌م هه‌مووجۆره‌ شێوازه‌ى قومار ده‌چێته‌ ژێر ئه‌و(المیسر) كه‌خودا له‌ ئایه‌ته‌كه‌دا باسی لێوه‌ كردووه‌ .



سەردان: ٣٨٢ بەش: تاوانه‌كان

حوکمى ئەو پیاوانە چیە کە لە ئاست سفورى و خراپى خێزان و کچەکانیان بێدەنگن؟حوکمى خواردنەوەی عەرەق و مەی چیە ؟ ئەگەر قومێکیش بێت هەر حەرامە؟