ئایا ئەو كاتانەی كەناتوانی دەست بەرزبكەیتەوە لە دوعاکردندا چ كاتێكە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ئەو كاتانەی كەناتوانی دەست بەرزبكەیتەوە لە دوعاکردندا چ كاتێكە؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
سەبارەت بەدەست بەرزكردنەوە لەدوعادا سێ حاڵەت هەیە:
حاڵەتى یەکەم : كەتێیدا بێگومان پێغەمبەری خوا صلی الله علیەوسلم دەستی بەرزكردۆتەوە هەروەكو لە نوێژە بارانەدا پێغەمبەر صلی الله علیەوسلم دەستی بەرزكردۆتەوە وەهەروەها لەسەر صەفاو مەروا پێغەمبەری خوا صلی الله علیەوسلم كە دوعای دەكرد لەحەج و عومرەدا دەستی بەرزدەكردەوە وەهەروەها لە أیام تشریقدا پێغەمبەری خوا صلی الله علیەوسلم جەمرەی یەكەم و دووەم وسێ یەمی دەكرد بەهەمان شێوە پێغەمبەر صلی الله علیەوسلم دەستی بەرزدەكردەوە لەموزدەلیفە دوعای كرد دوای نوێژی بەیانی دەستی بەرزكردەوە كەواتە ئەوانە هەمووی فەرموودەی لەسەرە كەلەو شوێنانە پێغەمبەر صلی الله علیەوسلم دەستی بەرزكردۆتەوە.
جۆری دووەمیان ئەو شوێنانەی كە دڵنیایین و فەرموودەی لەسەرە كە پێغەمبەر صلی الله علیەوسلم لەدوعاكەیدا دەستی بەرزنەكردۆتەوە وەكو بۆ نموونە كاتێ كە ئەو دوعایانەی لەناو نوێژەكەیدا دەیكات ئەو جا دوعای دەست پێكردنی نوێژ بێ (استفتاح) یان دوعای سوجدە كە لە سوجدەدا دوعا دەكا یا ئەو دوعایەی كە لەبەینی سوجدەكان دەیكا یان پێش سەلام دانەوە لەتەحیاتی ئاخیردا كۆمەڵێك دوعا كەسوننەتە دەیكا هیچی وارد نەبووە كەپێغەمبەری خوا دەستی بەرزكاتەوە یان دوای سەلام دانەوەی نوێژ دوای نوێژە فەرزەكان پێغەمبەری خوا صلی الله علیەوسلم هیچ فەرموودەیەك نەهاتووە كەبڵێ والله دوعای كردە دەستی بەرزكردۆتەوە یا لە وتاری جومعەدا نەهاتووە پێغەمبەر صلی الله علیەوسلم دەستی بەرزكاتەوە بۆ دوعاكردن ئەو شوێنانە تێیدا دەستی بەرزنەكردۆتەوە ئێمەش دەست بەرز ناكەینەوە.
حاڵەتی سێ یەم ئەوەیە كە هەركەسێ دوعا بكا لەغەیری ئەو دوو شوێنانەی باسمان كرد وەهیچ بەڵگەشی لەسەر نەبێ بڵێین بەرزی كردۆتەوە یان بەرزی نەكردۆتەوە دەڵێین ئەصڵ ئەوەیە كە بەرزی كاتەوە چونكە یەكێك لە ئادابەكانی دوعاكردن دەست بەرزكردنەوەیە هەروەكو چۆن پێغەمبەری خوا صلی الله علیەوسلم دەفەرمووێ: ((إن الله حي كريم يستحي من عبدة إذا رفع إليه يدة فليرد ما سفرا)) خوای پەروەردگار شەرم دەكا زۆر بەشەرمە پەروەردگارمان زۆر بەكەرەم و فەزڵ و سەخاوەتی هەیە شەرم لەوە دەكا عەبدی خۆی دەستی بۆلا بەرزكاتەوەو داوای لێبكاو لێی بپاڕێتەوە ئەویش هەردوو دەستەكانی بەسفری بەبەتاڵی بۆ بگەڕێنێتەوە واتە وەڵامی نەداتەوە تەماشا دەكەین ئەصڵ لەدوعادا ئەوەیە دەست بەرزبكرێتەوە ئیلا ئەو شوێنانە نەبێ كەلەجۆری دووەم باسمان كرد كەدەستی تێدا بەرز ناكرێتەوە والله أعلم
لە لایەن بەڕێز مامۆستا [عبدالطيف] ه وه وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,٧١٥ بەش: دوعا و پاڕانه‌وه‌