من وەك كچێك چ دوعایەك بكەم بە شێوەیەكى دینى بۆ ئەوەى شوو بكەم؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
من وەك كچێك چ دوعایەك بكەم بە شێوەیەكى دینى بۆ ئەوەى شوو بكەم؟
پرسیار:

سەرەتا دەست خۆشیتان لێ دەكەم بۆ ئەو سایتە جوانە خوا پاداشتتان بداتەوە بۆ وەڵامدانەوەى پرسیارەكانمان: پرسیارێكم هەیە: من وەك كچێك چ دوعایەك بكەم بە شێوەیەكى دینى بۆ ئەوەى شوو بكەم؟

بەناوى خواى بەخشندەى مهیرەبان

ئێمەش زۆرسوپاسى جەنابت ئەكەین بۆ تەماشاكردن و خوێندنەوەى بابەتەكانى سایتى بەهەشت و هیوام وایە سودى هەبوبێت بۆ خزمەتكردنى موسڵمانان بۆ وەڵامى ئەم پرسیارەى بەڕێزت تا ئەم كاتە من هیچ دوعایەكى تایبەت نازانم یان بیرم ناكەوێتەوە بۆ ژن مارەكردن یان شووكردن بەڵام دروستە ئەو دوعایە بكەیت بەهەر دوعایەكى گشتى بەهەر زمانێك كە خۆت دەیزانیت وە هەركەس داواش لە خوا بكات خواى گەورە كارەكانى بۆ ئاسان دەكات وە موسڵمانى ڕاستەقینە هەموو شتەكانى تەنها لە خوا داوادەكات وەك سوننەتى پێغەمبەرى خوا () لەسەر ئەوە ڕامان دەهێنێت (إذا سألت فاسأل الله وإذا استعنت فاستعن بالله) وە ئەگەر نیازت هەبوو بۆ هەر شتێك یان داواى هەر چاكەیەك نوێژى (إستخارە)ى بۆ بكە و پشت بە خواى گەورە ببەستە و ڕاوێژ بەكەسى لە خۆت شارەزا ترو ئەزموندار تر بكە هەر كەس استخارە بكات تووشى زیان نابێ وە هەر كەس ڕاوێژ بكات پەشیمان نابێ.
وە نوێژى ئیستیخارە بەم شێوەیە دەكرێت
نوێژى (الإستخارة‌)
واتە ئەو نوێژەى كەداوا لە خوا دەكەیت كام شتەى چاكە ئەوەت بۆ بكات. شێوازى نوێژەكە ئەوەیە دوو ڕكات نوێژ دەكەیت وەكو چۆن دوو ڕكات سوننەت دەكەیت بە نییەتى نوێژى (الإستخارة‌) لە دڵەوە. پاشان دواى نوێژەكە دوعاى الإستخارة‌ دەكەیت كە ئەمە دەقەكەیەتى: اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْتَخِيرُكَ بِعِلْمِكَ وَأَسْتَقْدِرُكَ بِقُدْرَتِكَ وَأَسْأَلُكَ مِنْ فَضْلِكَ الْعَظِيمِ فَإِنَّكَ تَقْدِرُ وَلَا أَقْدِرُ وَتَعْلَمُ وَلَا أَعْلَمُ وَأَنْتَ عَلَّامُ الْغُيُوبِ اللَّهُمَّ إِنْ كُنْتَ تَعْلَمُ أَنَّ هَذَا الْأَمْرَ -ناوى پێویستى یەكەى دەهێنى- خَيْرٌ لِي فِي دِينِي وَمَعَاشِي وَعَاقِبَةِ أَمْڕي -یان فەرمووى- (عَاجِله وَآجِلِهِ) فَاقْدُرْهُ لِي وَيَسِّرْهُ لِي ثُمَّ بَاڕكْ لِي فِيهِ وَإِنْ كُنْتَ تَعْلَمُ أَنَّ هَذَا الْأَمْرَ شَرٌّ لِي فِي دِينِي وَمَعَاشِي وَعَاقِبَةِ أَمْڕي -یان فەرمووى- (عَاجِله وَآجِلِهِ) فَاصْڕفْهُ عَنِّي وَاصْڕفْنِي عَنْهُ وَاقْدُرْ لِي الْخَيْرَ حَيْثُ كَانَ ثُمَّ أَرْضِنِي]
واتە: خوایە من بە زانستى خۆت داواى خێرو چاكەت لێ دەكەم وداواى توانات لێ دەكەم بە تواناى خۆت وە لە فەزڵى گەورەت داوات لێ دەكەم بەڕاستى تۆ دەتوانى ومن ناتوانم و تۆ زاناى و من نازانم و تۆ زاناى نهێنی ى غەیبەكانى، خوایە ئەگەر ئەم مەسەلەیە چاكە و خێرى تیایە بۆ دین و ژیان و بژێوى و كۆتایى تەمەنم یان ئێستا و كۆتایم ئەوا خوایە بەنسیبم بكەیت و ئاسانى بكەیت لەسەرم و بەرەكەتى تێ بخە بۆم وە ئەگەر ئەم كارە خراپە بۆ دین و بژێوى وكۆتایى تەمەنم یان ئێستا و كۆتایم ئەوا خوایە لێم دووربخەرەوە و منیش لەو دوور بخەرەوە و خەیو چاكەم بە نسیب بكە لە هەر شوێنێك و پاشان دەروونم ڕازى بكە پێى.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٤,١٨٨ بەش: دوعا و پاڕانه‌وه‌