ئایا فەرموودەی نیردراوی خودا لەو مانایەی كە هاتووە (هەركەس لە زمانی خەڵكێك تێبگات دەیان ناسێت) صحیحە یان لاوازە...؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا فەرموودەی نیردراوی خودا لەو مانایەی كە هاتووە (هەركەس لە زمانی خەڵكێك تێبگات دەیان ناسێت) صحیحە یان لاوازە...؟

بسم اللە الرحمن الرحیم

هەندێ لە خەڵكی فەرموودەیەك دەگێڕنەوە، یان پەندە، كە دەڵێت [من تعلم لغة قوم أمن مكرهم] ((هەر كەس فێری زمانی قەومێك ببێت لە فێڵ و ئازاریان پارێزراو دەبێت))، بەڵام ئەمە فەرموودەی ڕەسولی خودا نیە و ماناكەشی ڕاست نیە، ئەوەتا خەڵكی زمانی جولەكە و خاچ پەرستان و جگە لەوانیش لە كافرانی عەرەب و عەجەم فیربوون و نەشپارێزران لە فرت و فێڵ و ئازاریان هەروەك لە واقیعدا دەبینین.

سەردان: ٢,٠٠٠ بەش: فەرموودە