بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ١٦٣٦ کۆی سەردان: ٨٢٠٧٠٢
پرسیار لەوێنەدا
ئایا پۆشاكی شەرعی ئافرەتان تەنها بریتیە لەو ئەو لەچكەیە كە خوشكانمان ‏ئەی پۆشن؟

الحمد الله والصلاة والسلام على رسول الله وبعد:

وەك ئاشكرایە زۆرێك ‏لە خوشكانمان دڵخۆشن و وە خۆیان بە كەسێكی ‏پۆشتە ئەزانن لە كاتێكدا تەنها حیجابێكی ئاساییان ‏كردووە یاخود لەچكیان كردووەو پانتۆڵیان لەپێ ‏كردووە، یان پۆشاكەكانیان تەسكن یاخود بۆن لە ‏پۆشاكەكانیان ئەدەن یاخود حیجابێكی مۆدێرن ‏ئەكەن!!، كە ئەمانە هەمویان پێچەوانەی شەریعەتی ‏ئیسلامن،خوای گەورە بەم جۆرە جلانە رازی نیە، وە بە ‏پۆشاكی شەرعی دانانرێـت، چونكە خوای پایە بەرز ‏خۆی لە قورئانە پیرۆزەكەیدا باسی پۆشاكی شەرعی ‏ئافرەتانی بۆ كردووین كە دەفەرموێت [وَقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ...] ‏‎)‎النور:31‏‎) واتە: بە ئافرەتانی ئیمانداریش بڵێ‌ ‏چاویان بپارێزن (لە سەیركردنی نا مەحرەم) داوێنی ‏خۆیان بپارێن لە گوناه وە جوانی خۆیان دەرنەخەن ‏جگە لەوەی خۆی دیارە با سەرپۆشەكانیان بدەن ‏بەسەر سینە و مل یاندا،
وە لە ئایەتێكی تردا دەفەرموێـت [يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُلْ لِأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاءِ الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِنْ جَلَابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَنْ يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا...] (الأحزاب:59) واتە: ئەی پێغەمبەر (‏صلى الله عليه وسلم‏) بە خێزانەكانت ‏و كچەكانت و ئافرەتانی ئیماندار بڵێ‌ خۆیان دابپۆشن ‏بە پۆشاكێكی شەرعی ئەوە باشترین شتە كە پێی ‏بناسرێن...‏
كە پۆشاكی شەرعی ئەو پۆشاكەیە كە خوای گەورە لە ‏ئایەتەكەی سەرەوەدا باسی ئەكات كە وابوو جگە لەم ‏جۆرە پۆشاكە بەلای خوای گەورە بە پۆشاكی شەرعی ‏دانانرێت،وە هەروەها پێغەمبەر (‏صلى الله عليه وسلم‏) لە چەندین ‏فەرموودەدا بۆی روونكردوینەوە،لەم فەرموودەیەدا ‏دەبارەی تەسكی پۆشاكی ئافرەتان ئەفەرمووێت (صنفان من أهل النار لم أرهما... ونساء كاسيات عاريات مميلات مائلات، رؤوسهن كأسنمة البخت المائلة، لا يدخلن الجنة ولا يجدن ريحها، وان ريحها ليوجد من مسيرة كذا وكذا)(رواه أحمد ومسلم في الصحيح)..واتە: دوو جۆر لە ‏خەڵكە هەن دەچنە دۆزەخەوە من نەمبینیون، ‏ئافرەتانێك كە پۆشتەن بەڵام وەك ڕووتن ‏‏(پۆشاكەكانیان تەسكە یا تەنكە یا كورتە) رووتن لا ‏دەرن لە ڕاستی و هاندەری ئافرەتانی تریشن و بە فیزو ‏لار و لەنجەوە دەڕۆن بەرێوە، وە قژیان وەك كۆپارەی ‏حوشتر لە پشتەوە بەرزدەكەنەوە، ئەوانە نەدەچنە ‏بەهەشت وە نە بۆنی بەهەشتیش دەكەن لە كاتێكدا كە ‏بۆنی بەهەشت ئەوەندە و ئەوەندە دەڕوات،لەبەر ئەوە ‏خوشكی بەڕێزم ئاگاداری جۆری پۆشاكەكەت بە بزانە ‏چ پۆشاكێك ئەپۆشیت هەرگیز نەیكەیت دڵت خۆش ‏بێت تەنها بەو لەچكەی كە ئەیكەیت، چونكە باش ‏بزانە پۆشاكی شەرعی لە بنی پێكانتەوە تا سەرەوەی ‏لەشت ئەبێت داپۆشراو بێت وەك خوای گەورە لەم ‏ئایەتەدا دەفەرمووێت: [وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ] (النور:31).واتە:وەبا ‏جوانی خۆیان دەرنەخەن جگە لەوەی خۆی دیارە با ‏سەرپۆشەكانیان بدەن بەسەر سینە و مل یاندا
بێ گومان لەشی ئافرەتیش گشتی جوانیە لە ‏پیكانیەوە بگرە تا سەری...خوشكی سەنگینم با ‏شەیتان فیڵمان لێنەكات وە چیتر بێ فەرمانی خوای ‏تعالی نەكەین.. ‏
چەند ئامۆژگارییەك بۆ خوشكانم:‏
خوشكی سەنگینم ئایا تۆ تاوانت ئەوەندە كەمە تا ‏تاوانی گەنجانیش بێتە سەر شان بەهۆی خۆ دانە ‏پۆشینت؟؟
خوشكی بەرێزم ئایە ئەزانیت كەی ئەمریت؟؟ ئایا ‏ئەزانیت تاكەی ئەژیت؟؟ ئایا گرنتی ئەوەت پێدراوە كە ‏ئەچیتە بەهەشت؟؟ ئایا گرنتی ئەوەت پێدراوە لە ‏سزای قەبر و دۆزەخ نەجاتت ئەبێت؟؟ئایا تا ئێستا ‏بیرت كردۆتەوە كە رۆژێك هەر ئەگەرێیتەوە بۆ لای ‏خوای گەورە؟؟ ئایا باب و بابپیرانمان و هاورێیانمان بۆ ‏كوێ رۆیشتن؟؟ ‏
خوشكی من ئایا ئەزانیت خۆ داپۆشینت ئەبێتە هۆی ‏بتەوی قەڵای ئیمانت؟؟ ئایا ئەزانیت بە هێمنی و ‏ئارامیت داپۆشراویت زیاتر بە نرخ ئەبیت ؟؟ خوشكی ‏من نرخی تۆ بە داپۆشراویەوەیە نەك بە خۆ ‏دەرخستن؟؟ خوشكە باشەكەم هەموو شتێكی بە نرخ ‏داپۆشراوە تۆش خۆت دابپۆشە تا بەنرخ بیت؟؟ ‏
خوشكی من دەرگەی رەحمەتی خوا دانەخراوە گوێ بە ‏لۆمەی خەڵكی مەدە و هەر ئێستا تەوبە بكە و پۆشاكی ‏شەرم و حەیاو شكۆ بپۆشە دڵنیابە خوای تعالی لێت ‏رازی ئەبێت خوشكە باشەكەم گوێ بە قسەی ‏لۆمەكاران مەدە سوێند بەوەی گیانی ئێمەی بە دەستە ‏بەختەوەر ئەبیت وە دڵنیابە لەدوای یەكلای بوونەوەت ‏بۆ خوا دڵخۆش ئەبیت خوشكی خۆم بەلە بكە تا ئەو ‏كاتە نەهاتووە كە تەوبەی كردن نامێنێت...‏
پەلە بكە مەڵێ بەیانی یان مانگێكی تر یان دوای ئەوە ‏ئەیكەم كێ ئەڵێت تۆ ئەگەیتە بەیانی یان مانگێكی تر ‏ئەو كاتە چی ئەكەیت؟؟ چۆن تەوبە ئەكەیت؟؟ بە چ ‏ڕووێك ئەچیتە بەردەم پەروەردگارت؟؟ پەلە بكە بەسە ‏تاكەی دوای دەخەیت؟؟ ‏
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ.

ستافى وەڵامەکان



سەردان: ٢٦٦ بەش: ئافرەتان

تێكەڵ كردنی نوێژە سوننەتەكان بە یەك نیەت دروستە؟ بۆ نمونە : نوێژى سونەتى دەستنوێژ و نوێژى چێشتەنگا؟من دەمەوێ شەو نوێژ بکەم ئایا ئادابەكان و سودەکانی شەونوێژ چین؟