حوكمى نیقاب كردن بۆ ئافرەت واجبە یان سوننەت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى نیقاب كردن بۆ ئافرەت واجبە یان سوننەت؟

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان

نیقاب كردن بۆ ئافرەتان زۆر شتێكى گرنگ و پارێزەرێكى چاكە بۆ پاراستنى ئابڕو ڕەوشتى ئەوكەسە نیقاب كەدەكات و پاراستنى ڕەوشتى كەسى بەرامبەریش لە پیاوان، بەتایبەت لەم سەردەمەدا كە فیتنەى ڕووتى ئافرەتان و تێكەڵاوى ئافرەتان و پیاوان و لاوازبوونى ئیمانى زۆر لە موسڵمانان بڵاوەو ڕویداوە ئەمما وەكو حوكمى شەرع لەسەر مەسەلەى نیقاب كردن زانایان هەندێك ووتیانە واجبە لەوانە شێخ ابن باز ڕەحمەتى خواى لێ بێ هەندێكى تر لە زانایان ووتویانە سوننەتە بەتایبەت لەم سەردەمەدا چاكترە ببێت لەوانە وەك شێخ ئەلبانى ڕەحمەتى خواى لێ بێ.

لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ١٠,٥٣٥ بەش: ئافرەتان