بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ١٦٣٦ کۆی سەردان: ٨٢٠٦٦٠
پرسیار لەوێنەدا
من بەتەمام ببم بە باڵاپۆش ئایا تاوانى سفورى پێشترم لاى خواى گەورە دەسڕێتەوە؟

بەناوى خواى بەخشندەو میهرەبان

ئافرەتان لەسەریان واجبە لەشیان داپۆشن و جلى شەرعى لەبەر بكەن ئەمەش دەبێتە هۆى ڕەزامەندى خواى گەورە و پاراستن بۆ خۆیان لە چاوى خەڵكانى خراپ و مانەوەیان لەسەر حەیا و پاكى ڕەوشت و بەو كارەیان دەبنە ڕێگرێك لەبەردەم گورگەكانى ڕەوشت خراپى و هەڵناوەرێن لە ژێر دەستیان دا كە پاشانیش هیچ بەهایەكیان بۆ دانانێن جا هەر سفورێك تەوبە بكات و ببێتە باڵاپۆش خواى گەورە تەوبەى لێ وەردەگرێ و تاوانەكانى دەسڕێتەوە وە خواى گەورە واى لێ دەكات كە تاوانى نەبووبێ وەك پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم دەفەرموێ: ( التائب من الذنب كمن لا ذنب له )صحيح الجامع. واتە: كەسى تەوبەكارو پەشیمان لەتاوان وەكو ئەو كەسەوایە كەتاوانى نییە .

وە ئەو دڵخۆشى و خۆشبەختییەى هەستى پێ دەكەیت ئەو دەرگایە بۆ خۆشبەختى گەورەتر لە دونیا و قیامەتدا إن شاء الله جا خێراكە ساتێك زووتر تەوبە بكەو جلى شەرم و حیشمەت و ڕێز لەبەر بكە نەفرەت بێت لە جلى سفور و نەهێشتنى دین و ڕەوشت.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە



سەردان: ٣٧٢ بەش: ئافرەتان

ئایا لەڕووى تەندروستى یەوە زیانەكانى دەستپەڕكردن بۆ کوڕان و کچان چى یە ؟حوكمى نیقاب كردن بۆ ئافرەت واجبە یان سوننەت؟