حوكمى تەوەسول كردن چى یە بە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى تەوەسول كردن چى یە بە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)؟

یەكەم: تەوەسول بكات بە باوەڕهێنانى بە پێغەمبەر()، ئەمە تەوەسولێكى دروستە وەكو ئەوەى بڵێت: خوایە بۆخاتر باوەڕهێنانم بەتۆ و پێغەمبەرەكەت () لێم خۆش بە، ئەمە ئاسایى یەو دروستەو هیچى تێدا نى یە، خواى گەورە لە قورئاندا باسى ئەم جۆرەى كردووە كە دەفەرمێت:
[رَبَّنَا إِنَّنَا سَمِعْنَا مُنَادِيًا يُنَادِي لِلْإِيمَانِ أَنْ آَمِنُوا بِرَبِّكُمْ فَآَمَنَّا رَبَّنَا فَاغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَكَفِّرْ عَنَّا سَيِّئَاتِنَا وَتَوَفَّنَا مَعَ الْأَبْرَارِ ] [آل عمران: 193] . . واتە: ئەى پەروەردگارمان ئێمە گوێ بیستى بانگەوازكارێك بووین بانگەوازى دەكرد بۆ باوەڕهێنان بە تۆ (واتە: پێغەمبەر()) ئێمەش باوەڕمان هێنا، خوایە بۆخاترى ئەم باوەڕهێنانەمان بە تۆ وپێغەمبەرەكەت () لە تاوانەكانمان خۆش بە و گوناهەكانمان بسڕەوە ولەگەڵ چاكەكاراندا بمانمرێنە.
چونكە باوەڕهێنان بە پێغەمبەر() وەسیلەو هۆكارێكى شەرعى یە بۆ لێخۆش بوونى خواى گەورە لە تاوانەكان و سڕینەوەى گوناهەكان، ئەو تەوەسولى كردووە بە هۆكارێكى جێگیرى شەرعى.
دووەم: تەوەسول كردن به پاڕانەوەى پێغەمبەر ()، واتە: پێغەمبەر() دوعاى بۆ بكات و لە خوا بپاڕێتەوە بۆى، ئەمیش بە هەمان شێوە دروستە، بەڵام ناگونجێت تەنها لە ژیانى پێغەمبەردا () نەبێت، بەڵام پاش مردنى دروست نى یە، هەروەكو چۆن ئیمامى عومەر (خواى لێ ڕازى بێت) لە پاش وەفاتى پێغەمبەر() لە بێ بارانیدا تەوەسولى كرد بە ئیمامى عباسى(خواى لێ ڕازى بێت) مامى پێغەمبەر () نەك بە پێغەمبەر() چونكە كۆچى دواى كردبوو، وە فەرمووى:
[اللّهُمَّ إنَّا كُنَّا نَتَوَسَّلُ إليكَ بِنَبِيِّنَا فَتُسْقِينا، وإنا نَتَوَسَّلُ إليكَ بِعَمِّ نَبِيِّنَا فَاسْقِنَا] (رواه البخاري، وانظر: مشكاة المصابيح: 1/ [13] (1509).
واتە: ئەى پەروەردگار ئێمە پێش تر تەوەسولمان دەكرد بە پێغەمبەر () لە ژیانیدا تۆیش بارانت بۆ دەبارانین، وە ئێستا تەوەسول دەكەین بە مامى پێغەمبەرەكەمان () تۆیش بارانمان بۆ ببارێنە. وە فەرمانى دەكرد بە ئیمامى عەباس(خواى لێ ڕازى بێت) كە هەڵسێت و لەخوا بپاڕێتەوە تا بارانیان بۆ ببارێنێت.
بۆیە تەوەسول كردن لە ژیانى پێغەمبەردا () بە پاڕانەوەكەى دروستەو هیچ شتێكى تێدا نى یە.
سێ یەم: تەوەسول كردن بەخاترى پێغەمبەر () ئیتر لە ژیاندا بێت یاخود مرد بێت جیاوازى نى یەو تەوەسولێكى بیدعى یەو دروست نى یە، چونكە خاترى پێغەمبەر  كەس سودى لێ نابینێت تەنها خۆى نەبێت، بۆیە دروست نى یە بۆ مرۆڤــ بڵێت: خوایە بۆ خاترى پێغەمبەرەكەت () لێم خۆش بە، یاخود فڵانە شتم پێ ببەخشە، چونكە وەسیلە دەبێت هۆكار بێت، وە وەسیلە لە(وسل)ەوە وەرگیراوە بە ماناى گەیشتن بە شتێك.
بۆیە دەبێت وەسیلەكە بتگەیەنێت بە شتەكە، وە ئەگەر نەتی گەیاند بە شتەكە ئەوا وەسیلەیەكى بێ سوودە.
لەسەر ئەم بنچینەیە دەڵێین: تەوەسول كردن بە پێغەمبەر() سێ بەشە:
بەشى یەكەم: تەوەسول كردن بە باوەڕ هێنان پێى و شوێن كەوتنى، ئەمە دروستە لە ژیانى و لەپاش مردنى.
بەشى دووەم: تەوەسول كردن بە پاڕانەوەى، واتە: داوا لە پێغەمبەر() بكات دوعاى بۆ بكات، ئەمەیان لە ژیانیدا دروستە نەك لە پاش مردنى چونكە لەپاش مردنى ناگونجێت و ناشێت.
بەشى سێ یەم: تەوەسول كردن بە خاتر و پلەو پایەى پێغەمبەر() لە لاى خواى گەورە، ئەمەیان دروست نى یە نە لەژیانیدا وە نەلە پاش مردنى، چونكە وەسیلە نى یە ومرۆڤــ ناگەیەنێت بە مەبەستى چونكە لە كردەوەى خۆى نى یە. ئەگەر كەسێك بڵێت: هاتوم بۆ لاى پێغەمبەر () لاى گۆڕەكەى، وە داوام لێ كردووە داواى لێخۆشبوونم بۆ بكات لە خواى گەورە ئایا ئەم شتە دروستە یان نا؟
دەڵێین: دروست نى یە، ئەگەر بڵێت: ئەوە نى یە خواى گەورە دەفەرمێت: [ وَلَوْ أَنَّهُمْ إِذْ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ جَاءُوكَ فَاسْتَغْفَرُوا اللَّهَ وَاسْتَغْفَرَ لَهُمُ الرَّسُولُ لَوَجَدُوا اللَّهَ تَوَّابًا رَحِيمًا ] [ النساء: 64 ] .
واتە: كاتێك كە ستەم لە خۆیان دەكەن و تاوان ئەنجام دەدەن و حوكم بۆ لاى جگە لە خواى گەورە دەبەن، ئەگەر بێن بۆ لاى تۆ ئەى محمد () وداواى لێخۆشبوون لە خواى گەورە بكەنء تۆیش داواى لێخۆشبوونیان بۆ بكەیت لە خواى گەورە ئەوا دەبینن خواى گەورە لێخۆشبوو بە بەزەیى یە.
پێى دەڵێین: بەڵێ خواى گەورە وا دەفەرمێت، بەڵام دەفەرمێت: [ وَلَوْ أَنَّهُمْ إِذْ ظَلَمُوا ] . وە ئەم [ إِذْ ] ە بۆ ڕابردووە نەك بۆ داهاتوو، خواى گەورە نەیفەرمووە: [ وَلَوْ أَنَّهُمْ إِذْا ظَلَمُوا ] . بەڵكو فەرموویەتى: [ إِذْ ظَلَمُوا ] ، ئایەتەكە باسى شتێك دەكات كە لە ژیانى پێغەمبەردا () ڕوویداوە، وە داواى لێخۆشبوونى پێغەمبەر () لە پاش مردنى شتێكى نەشیاو ونەگونجاوە، چونكە ئەگەر مرۆڤــ بمرێت هەموو كردەوەكانى دەبچڕێت تەنها سێ شت نەبێت: سەدەقەو خێرێكى نەبڕاوە، یاخود زانیارى یەكى بەسود، یاخود منداڵێكى چاك لەپاش خۆى دوعاى خێرى بۆ بكات. هەروەكو پێغەمبەر() فەرموویەتى: (صَدَقَةٌ جَاڕية، أو عِلْمٌ يُنْتَفَعُ بِهِ، أو وَلَدٌ صَالِحٌ يَدْعُو لَهُ)(صحيح الجامع الصغير: 1/ 793)
بۆیە گونجاو نى یەو ناشێت هیچ مرۆڤێك لە پاش مردنى داواى لێخۆشبون بۆ كەس بكات، بەڵكو تەنانەت داواى لێخۆشبوون بۆ خۆیشى بكات، چونكە كردەوەكانى بچڕاوە .

((فتاوى مهمة لعموم الأمة: ص99-102)).

لە فەتواكانى زاناى پایەبەرز الشیخ محمد بن صالح العثيمين (رحمه الله)

كۆكردنەوەو وەرگێڕانى م/ صلاح الدین عبدالكریم

سەردان: ٤,٢٢٤ بەش: پێغەمبەری خودا