ئایا دوو ڕکاتی سوننەتی پێش نوێژی بەیانی جێگای (تحية المسجد)یش دەگرێتەوە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دوو ڕکاتی سوننەتی پێش نوێژی بەیانی جێگای (تحية المسجد)یش دەگرێتەوە ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ابن باز (بەڕەحمەت بێت) دەفەرموێت :
ئەوەی لەشەرعدا هاتووە ئەوەیە دوو ڕکات سوننەتی پێش نوێژی بەیانی دەکات وپێویست بە تحیة المسجد ناکات.
مجموع الفتاوی (۳۷٥ / ۱۱).

ابن عثيمين (بەڕەحمەت بێت) دەفەرموێت :
نوێژی تحية المسجد جێگای سوننەتی بەیانی ناگرێتەوە ئەگەر بەتەنها نیەتی ( تحية المسجد)ی هێنابوو ، بەڵام ئەگەر هاتوو نیەتی سوننەتی بەیانی هێنابوو ئەوکات ( تحية المسجد )یشی لەسەر دەکەوێت .
مجموع الفتاوی (۲۷۸ / ۱٤).

ئەگەر هاتە نێو مزگەوت دوو ڕکات نوێژی کرد بەنیەتی سوننەتی بەیانی ئەوکات نوێژی ( تحية المسج )شی لەسەر دەکەوێ ، بەڵام باشتروایە نیەتی هەردووکیانی لەسەرهێنابێ 

لیژنەی دائیمە (۲۷۱ / ۷).

سەردان: ٥,٤٧٢ بەش: نوێژە سوننەتەکان