ئایا ڕاستە داپۆشینی سەر وەک لەسەرکردنی کڵاو سونەتە و بەتایبەت لەکاتی ئەنجامدانی نوێژەکان؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ڕاستە داپۆشینی سەر وەک لەسەرکردنی کڵاو سونەتە و بەتایبەت لەکاتی ئەنجامدانی نوێژەکان؟

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
"داپوشینی سەر بۆ پیاوان لە کاتی نوێژدا لەسونەتەکانی نوێژ نیە.
"فتاوی اللجنۃ الدائمۃ (6/174)
وە شیخ ابن عوسەیمین بە ڕەحمەت بێ دەفەرموێ :
داپۆشینی سەر لەکاتی نوێژدا واجب نیە - بەڵام لەو وڵاتانەی کە خەڵکی ڕاهاتون و شتێکی باوە لە نێویاندا کە کڵاو یان شتێک لەسەر دەکەن ئەوا دەبێتە تەواوکەری جلوبەرگەکانیان و ئەوکات باشتر وایە لەسەری بکەن لەبەر ئەو ئایەتەی خوای گەورە کە دەفەرموێ ( يَٰبَنِىٓ ءَادَمَ خُذُوا۟ زِينَتَكُمْ عِندَ كُلِّ مَسْجِدٍ )
(ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م، پۆشاکی جوان و ڕازاوه‌تان بپۆشن له‌ کاتی هه‌موو نوێژێکدا.)
بۆیە ئەگەر جوانتر وابێ کە مرۆڤ شتێک لەسەر بکات وەک عەمامە یاخود کڵاو یان هەر شتێ تر ئەو کات سونەت و باشتر وایە کە لەسەری بکات لەکاتی نوێژدا ـ بەڵام ئەگەر لەو ووڵاتانە خەڵکەکەی وا ڕاهاتبن کە هیچ لەسەر نەکەن و بەشێکیش نەبێ لەجوانی جلوبەرگیان ئەو کات سونەت نیە و وەک خۆی دەمێنێتەوە.
مجموع فتاوی و رسائل العثيمين (12/294)

سەردان: ٣,٥٩٠ بەش: نوێژ