ماچ کردنی پیاو و یاری کردنی لەگەڵ خێزانیدا لەکاتێکدا خێزانی لەسوڕی مانگانەدا بێت یاخود منداڵی بوبێت هێشتا پاک نەبوبێتەوە ، دەبێت بە سێ بەشەوە :
یەکەم :
لەگەڵی جووت بێت لە(داوێنەوە) ئەم کارە حەڕامە بەکۆ دەنگی زانایان و موسوڵمانان ، و بەبەڵگەی قورئانی پیرۆز ، هەروەک خودا فەرموویەتی : ( وَيَسْأَلُونَكَ عَنْ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ وَلا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّى يَطْهُرْنَ ) البقرة/222 .
واتە : پرسیارت لێ دەکەن دەربارەی سوڕی مانگانە ، پێیان بڵێ ئەوە ئازارێکە تووشی ئافرەتان دەبێت ، دوور کەونەوە لەئافرەتان لەو حاڵەتەدا و نزیکیان مەکەونەوە (بەجووت بوون لەگەڵیان) تاوەکو پاک دەبنەوە .
دووەم :
ماچ کردن و باوش پیا کردن لەغەیری داوێنەوە ( واتە لەسەروی ناوک و خوارەوەی ئەژنۆوە) ، ئەمەیان حەڵاڵە بەکۆ دەنگی زانایان .
بڕوانە : "شرح مسلم" للنووي ، و "المغني" (1/414) .
سێ یەم :
ماچ کردن و باوش پیا کردن تەنها لەغەیری داوێن و کۆمەوە ،( واتە بە هەموو لاشەى بەڵام جگە لە دواێن و کۆمەوە) ئائەم جۆرەیان زانایان ناکۆکن تیایدا .
ئیمامی ئەبو حەنیفە و مالک و شافعی پێیان دروست نی یە .
ئیمامی ئەحمەد بەدروستی دەزانێت .
وەهەندێ لەزانایانی مەزهەبی ئیمامی ئەبو حەنیفە و مالک و شافعی ئەم بۆچوونەیان هەڵبژاردووە .
ئیمامی النووي دەڵێت : ئەم بۆچوونەیان بەڵگەی بەقووەت ترە و ئەمەیان هەڵبژێردراوە ، اهـ .
ئەوانەی پێیان دروستە چەند بەڵگەیەک لەقورئان و فەرموودە دەکەن بەبەڵگە :
یەکەم : بەڵگەی قورئان ، ئەم ئایەتەیان کردووە بەبەڵگە : ( فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ وَلَا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّى يَطْهُرْنَ ) البقرة/222 .
واتە : دوور کەونەوە لەئافرەتان لەو حاڵەتەدا و نزیکیان مەکەونەوە بەجووت بوون لەگەڵیان تاوەکو پاک دەبنەوە .
شێخ ابن عثيمين لە "الشرح الممتع"دا (1/413) دەڵێت:
(المحيض) جێگەی سوڕی مانگانە و زەمانەکەیەتی ، وجێگەکەی : (داوێنە) مادام لەسوڕی مانگانەدایە جووت بوونی لەگەڵی لەداوێنەوە حەڕامە ، اهـ .
و ابن قدامة لە "المغني" دا (1/415) دەڵێت :
تایبەت کردنی بەدوور کەوتنەوە لەجێگەی دەرچوونی خوێنەوە بەڵگەیە لەسەر دروستێتی جگە لەو جێگایە ، اهـ .
دووەم :بەڵگەی فەرموودە :
ئیمامی مسلم (302) لەئەنەسەوە گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : جولەکەکان کاتێک ئافرەتیان بکەوتایەتە سوڕی مانگانەوە نانیان لەگەڵ نەدەخوارد و لەگەڵیان دانەدەنیشتن لەماڵدا ، هاوەڵانی پێغەمبەر ﷺ پرسیاریان لە پێغەمبەر ﷺ کرد لەم بارەیەوە و خوای پەروەردگار ئەم ئایەتەی دابەزاند : ( وَيَسْأَلُونَكَ عَنْ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ . . . إِلَى آخِرِ الآيَةِ ) واتە :
پرسیارت لێ دەکەن دەربارەی سوڕی مانگانە ، پێیان بڵێ ئەو ئازارێکە تووشی ئافرەتان دەبێت ، دوور کەونەوە لەئافرەتان لەو حاڵەتەدا و نزیکیان مەکەونەوەبەجووت بوون لەگەڵیان تاوەکو پاک دەبنەوە .
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی : هەموو شتێکیان لەگەڵ بکەن جگە لە جووت بوون .
ئەو قسەیە گەشتەوە بەجولەکەکان و گوتیان ئەم پیاوە چی دەوێت ؟!
هیچ کارێکی ئێمە نی یە ئیلا پێچەوانەی دەجوڵێتەوە !!.
وە ئیمامی أبو داود (272) لە عیکرمەوە لەهەندێ لەخێزانەکانی پێغەمبەرەوە ﷺ گێڕاویەتیەوە کە پێغەمبەر ﷺ کاتێ بیویستایە لەگەڵ خێزانەکانیدا ـ لەکاتی سوڕی مانگانەدا ـ شتێک بکات جلێکی دەدایە سەر داوێنیاندا . قال الحافظ : إسناده قوي اهـ . وصححه الألباني في صحيح أبي داود (242) .
وە لە فەتوای ( اللجنة الدائمة ) دا (5/395) هاتووە :
حەڕامە لەسەر پیاو جوت بێت لەگەڵ خێزانیدا لەکاتی سوڕی مانگانەدا ، بەڵام بۆی هەیە هەموو شتێکی تری لەگەڵ بکات جگە لە جوت بوون ، بەبەڵگەی ئەو فەرموودەیەیی کە
البخاري (302) ومسلم (2293) لە ـ عَائِشَةَ ـوە گێڕاویانەتەوە و دەڵێت : (كَانَتْ إِحْدَانَا إِذَا كَانَتْ حَائِضًا فَأَرَادَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَنْ يُبَاشِرَهَا أَمَرَهَا أَنْ تَتَّزِرَ فِي فَوْرِ حَيْضَتِهَا ثُمَّ يُبَاشِرُهَا) .
واتە : کاتێک یەکێک لەئێمە لەسوڕی مانگانەدا بوایە و پێغەمبەری خوا ﷺ بیویستایە لەگەڵی دەس بازی بکات فەرمانی پێ دەکرد شتێک لەجێگەی سوڕی مانگانەکەی دابنێت (لەسەرەتای سوڕی مانگانەکەدا) پاشان یاری لەگەڵ دەکرد .
وە ئیمامی مسلم (294) لە مَيْمُونَةَ وە گێڕاویەتیەوە و دەڵێت : (كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يُبَاشِرُ نِسَاءَهُ فَوْقَ الإِزَارِ وَهُنَّ حُيَّضٌ) .
واتە : پێغەمبەری خوا ﷺ یاری لەگەڵ خێزانەکانی دەکرد لەسەروی جلەوە ، لەکاتێکدا ئەوان لەسوڕی مانگانەدا بوون .
وەئیمامی ابن القيم لە "تهذيب السنن" لەکاتی (شرح حديث) ژمارە ( 2167 ) لە ( عون المعبود ) دا ، دەڵێت :
فەرموودەی " اصْنَعُوا كُلَّ شَيْءٍ إِلا النِّكَاحَ"واتە : هەموو شتێک بکەن جگە لەجوت بوون .
حەڕامیەکە تایبەت دەکات بەجووت بوون لەجێگەی سوڕی مانگانەوە ، وهەموو شتەکانی تری بەموباح داناوە .
وە ئەو فەرمودانەی کە باس لە (بیجامە)لەبەر کردن دەکەن لەو حاڵەتەدا پێچەوانەی ئەمە نی یە ؛ چونکە ئەوا دەبێتە ڕێگر لە لەبەرکەوتنی خوێن و پیسایی اهـ . بتصرف .
وە ڕەنگە جیاوازی بکرێت لەنێوان سەرەتای سوڕی مانگانەو کۆتاییەکەی ، جا باش وایە لەسەرتادا شتێک لەسەر داوێن دابنرێت چونکە لەو حاڵەتەدا خوێنێکی زۆر دێت .
وەالحافظ ابن حجر دەڵێت :
پشتگیری ئەم بۆ چوونە دەکات ئەوەی کە اِبْن مَاجَهْ بەسەنەدێکی ( حَسَن ) لە (أُمّ سَلَمَة )وە گێڕاویەتیەوە کە پێغەمبەر ﷺ خۆی دوور دەخستەوە لەئافرەت لەسەرەتایی هاتنی خوێندا تا سێ ڕۆژ پاشان یاری لەگەڵ خێزانەکانی دەکرد . اهـ بتصرف .
تێبینی :
ئەوەی باس کرا سوڕی مانگانە و زەیستانی تیایدا یەکسانن .
ابن قدامة رحمه الله دوای ئەوەی جۆرەکانی یاری کردن و دەس بازی پیاو لەگەڵ خێزانیدا لەکاتی سوڕی مانگانەدا باس دەکات ، دەڵێت : ئەو ئافرەتانەش کەمنداڵیان بووە و لەزەیستانیدان یەکسانن لەم حوکمەدا ، اهـ المغني (1/419) .
والله تعالى أعلم .