ئایا منداڵى لەبار چوو نوێژى لەسەر دەکرێ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا منداڵى لەبار چوو نوێژى لەسەر دەکرێ؟

منداڵ، با لە باریش چووبێت نوێژى لەسەر دەکرێ ( السقط : لەبارچوو : ئەو منداڵەیە كە لە باری دایكی دەچێت پێش تەواو بوونی ) ، لەو بارەشەوە دوو فەرموودەمان پێ‌ گەیشتووە :
فەرموودەی یەكەم : پێغەمبەری خوا فەرموویەتی : " ... والطفل ( وفي رواية : السقط ) يصلى عليه ، ويدعى لوالديه بالمغفرة والرحمة " رواه أبو داود والنسائي وغيرهما بسند صحيح
واتە : منداڵ ( لە ڕیوایەتێكی تردا : لە بارچوو ) نوێژی لە سەر دەكرێت ، و دوعای خێریش بۆ باوك و دایكی دەكرێت ، بە لێخۆش بوون ، و ڕەحم لێكردنیان .
فەرموودەی دووەم : لە ( عائشە ) ەوە ـ ڕەزای خوای لێ‌ بێت ـ دەگێڕنەوە كە فەرموویەتی :  " أتي رسول الله بصبي من صبيان الانصار ، فصلى عليه " ، قالت عائشة : فقلت : طوبى لهذا ، عصفور من عصافير الجنة ، لم يعمل سوءاً ، ولم يدركه . قال : " أو غير ذلك يا عائشة ! خلق الله عزوجل الجنة ، وخلق لها أهلا ، وخلقهم ، في أصلاب آبائهم ، وخلق النار وخلق لها أهلا ، وخلقهم في أصلاب آبائهم " أخرجه مسلم (8/55) والنسائي (1/276) وأحمد (6/208) واللفظا للنسائي، وإسناده صحيح،رجاله كلهم ثقات رجال مسلم، غير شيخه عمرو بن منصور ، وهو ثقة ثبت .
واتە : تەرمی منداڵێكیان لە منداڵانی پشتیوانان هێنا بۆلای پێغەمبەری خوا ئەویش نوێژی لە سەر كرد ، دایكە ( عائشة ) ـ ڕەزای خوای لێ‌ بێت ـ دەفەرمووێت : وتم : خۆش بەختی بۆ ئەم منداڵە ، باڵندەیەكە لە باڵندەكانی بەهەشت ، هیچ تاوانی نەكردووە ، نەشگەشتە ئەو تەمەنەی كە تاوانی لە سەر بنووسرێت ، پێغەمبەری خواش  فەرمووی : ناتوانی شتێكی تر بڵێیت جگە لەوە خوای پەروەردگار بەهەشتی درووست كردووە و ئەهلی بەهەشتیشی درووست كردووە ، هەر لە پشتی باوكیان بوون خوای پەروەردگار دەیزانی كامانەن ، وە دۆزەخیشی دروست كردووە ، وئەهلی دۆزەخیشی درووست كردووە ، وهەر لە پشتی باوكیاندا بوون خوای پەروەردگار دەیزانی كامانەن .

ئاشكراشە منداڵی لە بارچوو لە كاتێكدا نوێژی لە سەر دەكرێت كە ڕووحی تێ‌ كرا بێت ، ئەوەش دوای تەواوكردنی چوار مانگەیەتی ، پاشان مردبێت ، بەڵام ئەگەر پێش ئەوە لە بار بچێت ، ئاشكرایە كە لەو كاتەدا بە مردوو ناژمێردرێت ، و نوێژی لە سەر ناكرێت ، بەڵگەی ئەوەش فەرموودەی ( عبدالله ) ی كوڕی ( مسعود ) ە كە فەرموودەیەكی ( مرفوع ) ە ، و تێدا دەفەمووێت : " أن خلق أحدكم يجمع في بطن أمه أربعين يوما ، ثم يكون علقة مثل ذلك ، ثم يكون مضغة مثل ذلك ، ثم يبعث إليه ملكا ... ينفخ فيه الروح " متفق عليه .
واتە : خوای پەروەردگار كە دروستی كردوون لە سكی دایكانتان بەو بار ودۆخانەدا تێتان دەپەڕێنێت ، پاشان فریشتەیەكتان بۆ لا دەنێرێت ... و ڕوحتان دەكاتە بەر .
وە هەندێكیان بەمەرجیان داناوە كە لەبار چووەكە بەزیندووی لە دایك ببێ‌ پاشان بمرێت ، لە بەر ئەم فەرموودەیە : " إذا استهل السقط صلي عليه وورث " .
بەڵام فەرموودەكە ( ضعيف ) ە ، نابێت بكرێت بە بەڵگە ، هەروەكو زانایان ئەوەیان ڕوون كردووەتەوە .

وەرگیراوە لە کتێبى ئەحکامەکانى جەنازە
لە نوسینى زانایای پایەبەرز : شێخ ئەلبانى ڕەحمەتى خواى لێ بێ .

سەردان: ٣,٨٠٦ بەش: چۆنێتى نوێژى جەنازە