چۆنیەتی نوێژی جەنازە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆنیەتی نوێژی جەنازە
پرسیار:

شێوازى كردنى نوێژى جەنازە چۆنە؟

شێوازەكەى بۆ جەنازەى پیاو بەم شێوەیەیە: سەرەتا تەرمەكە لە بەرانبەر ئیمام دادەنرێت و ئیمامەكە لەلاى سەرى تەرمەكەوە دەوەستێت ئیتر گەورە بێت یان بچووك، لەلاى سەریەوە دەوەستێت و الله أكبرى یەكەم دەكات وپاشان سورەتى فاتیحە دەخوێنێت وئەگەر سورەتێكى كورتیشی لەگەڵدا بخوێنێت ئەوا ئاساییە، بەڵكو هەندێ لەئەهلى عیلم بۆ ئەوە چوونە كە خوێندنى ئەو سورەتە سوننەتە، پاشان دووەم الله أكبر دەكات و صەلاوات لەسەر پێغەمبەرى خوا دەدات بەم شێوەیە: (( اللهم صلِّ على محمد، وعلى آل محمد، كما صليت على إبراهيم ، وعلى آل إبراهيم ، إنك حميد مجيد، الله بارك على محمد، وعلى آل محمد ، كما باركت على إبراهيم، وعلى آل إبراهيم ، إنك حميد مجيد)). پاشان سێ یەم الله أكبر دەكات و دوعا دەكات بەو دوعایەى كە لە پێغەمبەرى خواوە هاتووە وەكو: الله اغفر لحينا وميتنا، وشاهدنا وغائبنا، وصغيرنا وكبيرنا ، وذكرنا وأُنثانا، اللهم من أحييته منا فأحيه على الإسلام، ومن توفيته منا فتوفه على الإيمان، اللهم اغفر له، وارحمه، وعافه، واعف عنه، وأكرم نزله، ووسِّع مُدخله، وأغسله بالماء والثلج والبرد، ونقِّه من الخطايا كما يُنقى الثوب الأبيض من الدنس، اللهم لا تحرمنا أجره، ولا تضلنا بعده، واغفر لنا وله. جگە لەوانەش كە لە پێغەمبەرى خواوە هاتوون. پاشان چوارەم الله أكبر دەكات، هەندێ لە ئەهلى عیلم وتویانە دواى چوارەم تەكبیرە دەڵێت: ربنا آتنا في الدنيا حسنة، وفي الآخرة حسنة وقنا عذاب النار. وە ئەگەر پێنج الله أكبرى كرد ئەوا دەبێت و ئاساییە، چونكە سابت بووە لە پێغەمبەرى خواوە ، بەڵكو دەبێت جارجار پێنج الله أكبر بكرێت لەبەر سابت بوونى لە پێغەمبەرى خواوە (١)، وە ئەوەى سابت بووە لە پێغەمبەرى خواوە پێویستە مرۆڤ بەو شێوەیەى هاتووە ئەنجامى بدات، جارێك ئەمە و جارێك ئەوى تر، هەرچەندە زۆرتر چوار تەكبیرە كراوە، پاشان یەك سەلام بەلاى ڕاستیدا دەداتەوە، بەڵام ئەگەر جەنازەكە ئافرەت بوو ئەوا ئیمام لە ناوەڕاستیدا دەوەستێت وچۆنێتى نوێژكردنەكەشی هەروەكو هى پیاوەكە وەهایە وجیاوازى نییە.

وە ئەگەریش چەند جەنازەیەك كۆبویەوە پێكەوە ئەوا دەبێت رێكبخرێت، ئەوەى لاى ئیمامەوە دێت پیاوە باڵغەكان دەبن پاشان منداڵانى نێر و پاشان ئافرەتانى باڵغ بوو پاشان كچی بچكۆلە بەم شێوەیە رێكدەخرێت، هەروەها سەبارەت بە سەرى تەرمەكانیش ئەوا سەرى نێرینەكان دەخرێنە ئاستى ناوەڕاستى مێینەكانەوە بۆ ئەوەى وەستانى ئیمامەكە شەرعی بێت.

وە لێرەدا تێبینیەك هەیە ئەویش ئەوەیە كە زۆرێك لە خەڵكى وا گومان دەبەن كە ئەو كەسانەى تەرمەكە دەهێنن باشتر وایە لەگەڵ ئیمامەكەدا بوەستن، بەڵكو هەندێكیان وا گومان دەبەن كە هەردەبێت یەكێكیان یان زیاتر لەگەڵ ئیمامدا بوەستێت لەبرى ئەوەى تەنها بێت، وە ئەگەر ئەو كەسانەى كە تەرمەكە دەهێنن شوێنیان بۆ نەبوو لەنێو ریزى یەكەمدا ئەوا لەنێوان ئیمام و ریزى یەكەمدا دەوەستن.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –


) من حديث زيد بن أرقم رضي الله عنه أنه كبر على جنازة خمساً وقال : كان النبي يكبرها. مسلم : كتاب الجنائز/ باب الصلاة على القبر 2/659.

سەردان: ٧,٥٧٩ بەش: نوێژى جەنازە