سەبارەت بە بابەتى بەستن پێویستە چەند خاڵێک ڕوون بکەینەوە :
یەکەم : پێناسەی بەستن و نەتوانینی چونە لای خێزان .
دووەم : چۆن بەستن ڕوو دەدات ؟
سێیەم : ئایا بەستن لە ئافرەتانیدا ڕوو دەدات؟
چوارەم : چارەسەری بەستن چیە؟
یەکەم : پێناسەى بەستن چیە ؟
بەستن ئەوەیە کەپیاوێکی لەش ساغ و دوور لەکەم وکورتی لەئەندامی نێرینەدا توانای چونە لای خێزانی نەبێت .
دووەم : چۆن بەستن ڕوو دەدات ؟
شەیتان لەمۆخی پیاواندا سیحر دروست دەکات ، وبەدیاری کراوی لەشوێنی غەریزەی جنسیدا کە فەرمان بەدەمارەکان دەکات بجوڵێن ، وپاشان دەمارەکانی ئەندامی نێرینە بەشێوەیەکی ئاسایی دەس دەکەن بەجوڵان ، جا کاتێ مرۆڤ لەخێزانی نزیک دەکەوێتەوە شەیتان لەمۆخەوە هەستی جنسی لەکار دەخات ، وجوڵاندنی دەمارەکانی ئەندامی نێرینە لەکار دەکەون و وردە وردە یاخود بەسەریعی شل وسیس دەبێتەوە و لەکار دەکەوێت .
هەر بۆیە دەبینی پیاو ئاساییە کاتێ یاری لەگەڵ خێزانەکەیدا دەکات وباوشی پیادا دەکات ، واتە : ئەندامی نێرینە ڕەق دەبێت ، بەڵام کاتێ لەخێزانی نزیک دەبێتەوە بۆ جوت بوون
ئەندامی نێرینەی شل و سیس دەبێتەوە ، ناتوانێ لەگەڵ خێزانیدا جوت ببێت ؛ حەتمەن ڕەق بوونی ئەندامی نێرینە دەورێکی سەرەکی هەیە لەجوت بوندا هەروەک مەعلوم وزانراوە لای هەموان .
سێیەم : ئایا بەستن لە ئافرەتانیدا ڕوو دەدات؟
هەروەک چۆن بەستن لەپیاودا ڕوو دەدات بەهەمان شێوە لەئافرەتیشدا ڕوو دەدات ، جا بەستنی ئافرەت پێنج جۆرە :
1- بەستنی ڕێگری کردن لەجوت بوون :
ئەوەش ئەوەیە کەئافرەت ڕێگری دەکات لەمێردەکەی لەوەی لەگەڵی جوت ببێت ، ئەوەش بەوەی کە هەردوو ڕانی بلکێنێت بەیەکەوە ، بەشێوەیەک پیاو نەتوانێت لەگەڵیدا جوت ببێت ، جا ئەمە لەدەسەڵاتی ئافرەتەکەشدا نی یە ، تەنانەت یەکێک لەو گەنجانەی کە خێزانەکەی توشی ئەو جۆرە سیحرە بوو بوو ، سەر زەنشتی خێزانەکەی دەکرد لەسەر ئەوە ، خێزانەکەشی پێی دەگوت :
لەدەسەڵاتی مندا نی یە ولا ئیرادیە ، بەڵکو بەمێردەکەی گوتبوو ئاسنێک لەنێوان هەردوو ڕانمدا دابنێ بەڵکو نەیەتە یەک ومێردەکەشی ئەوەی کردبوو بەڵام هەر سەری نەگرتبوو ، پاشان خێزانەکەی پێی گوتبوو حەبێکی خەوی بداتێ مێردەکەشی ئەوەی کردبوو بەڵام ئەم جارەیان سەر کەوتوو بوو بوو .
2- بەستنی ساردی وهەست نەکردن بەچێژ :
ئەوەش بەوە دەبێ کەئەو جنەی فەرمانی پێکراوە بەسیحر جێگیر ببێت لەمۆخی ئافرەتدا و ئەو جێگەیەیی کەهەست بەچێژی لێوە سەر چاوە دەگرێت ، جا کاتێ مێردەکەی لەگەڵی جوت دەبێت جنەکە هەستەکەی لەنێو دەبات وهیچ هەست بەخۆشی ناکات ، وهیج گەرم وگوڕ نی یە لەگەڵ مێردەکەیدا ، بەڵکو وەک پارچە گۆشتێک وایە لەبەرانبەر مێردەکەیدا ، داوێنی هیچ ئاو وتەڕایی دەرنادات ،بۆیە جوت بونەکە بەتەواوی سەرکەوتوو نابێت .
3- بەستنی خوێن بەربوون ونەزیف بوون :
جا بەستنی خوێن بەربوون ئەوەیە کاتێ کەپیاو دەیەوێ لەگەڵ خێزانیدا جوت ببێت شەیتان خێزانی توشی خوێن بەربونێکی زۆر دەکات ، بۆیە مێردەکەی ناتوانێ جوت ببێت لەگەڵیدا .
بەڵام سیحری نەزیف بوون پەیوەندی بەکاتى جیماعەوە نیە ، بەڵکو چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت .
4- بەستنی هاتنە یەکی دامێنی خێزان :
ئەوەش ئەوەیە هەرکە پیاو دەیەوێ بچێتە لای خێزانی داوێنی خێزانی دێتە یەک وناتوانێت زەکەری بکاتە ژوورەوە ، بۆیە پرۆسەی جوت بوون بەسەرکەوتوی ڕوو نادات .
5- بەستنی نەمانی پەردەی کچێنی :
ئەوەش ئەوەیە پیاو کچێکی عازەب مارە بکات ، وهەرکات بیەوێ لەگەڵی جوت ببێت وا هەست بکات پێوەژنە ، تاوەکو گومانی لەکچە بۆ دروست دەبێت ، بەڵام کاتێ سیحرەکە چارە دەکرێت پەردەی کچێنی بۆ دەگەڕێتەوە هەروەک پێشو کەچۆن بوووە .
چوارەم : چارەسەری بەستن چیە؟
بۆ چارەسەر کردنی بەستن چەند ڕێگایەک هەیه :
ڕێگەی یەکەم :
ڕوقیەیی شەرعی بەسەردا بخوێندرێت ، جا گەر جنەکە کەبەرپرسی سیحرەکەیە هاتە قسه ، ئەوا پرسیاری لێ دەکرێت لەبارەی جێگای سیحرەکەوە ، ودواتر سیحرەکە دەردەهێندرێت وبەتاڵ دەکرێتەوە ، وفەرمان بەجنەکە دەکرێت بەدەرچوون لەلەشی ، جا کەجنەکە دەرچوو ئەوا سیحرەکە بەتاڵ دەبێتەوە ، بەڵام گەر ڕوقیەی بەسەردا خوێند وجنەکه نەهاتە قسە ئەوا ڕێگای تری لەگەڵدا بەکار دەهێندرێت .
ڕێگای دووەم :
ئەم ئایەتانەی لای خوارەوە حەوت جار دەخوێنێت بەسەر هەندێک لە ئاودا ، ئەو کەسەی کەبەستراوە لەو ئاوە دەخواتەوە وخۆی پێ دەشۆرێت پاشان سیحرەکە بەتاڵ دەبێتەوە إن شاء الله تعالى:
﴿ قَالَ مُوسَى مَا جِئْتُمْ بِهِ السِّحْرُ إِنَّ اللَّهَ سَيُبْطِلُهُ إِنَّ اللَّهَ لَا يُصْلِحُ عَمَلَ الْمُفْسِدِينَ *وَيُحِقُّ اللَّهُ الْحَقَّ بِكَلِمَاتِهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُجْرِمُونَ ﴾ [يونس: 81، 82].
﴿ وَأَوْحَيْنَا إِلَى مُوسَى أَنْ أَلْقِ عَصَاكَ فَإِذَا هِيَ تَلْقَفُ مَا يَأْفِكُونَ * فَوَقَعَ الْحَقُّ وَبَطَلَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ * فَغُلِبُوا هُنَالِكَ وَانْقَلَبُوا صَاغِرِينَ * وَأُلْقِيَ السَّحَرَةُ سَاجِدِينَ * قَالُوا آمَنَّا بِرَبِّ الْعَالَمِينَ * رَبِّ مُوسَى وَهَارُونَ ﴾ [الأعراف: 117، 122].
﴿ إِنَّمَا صَنَعُوا كَيْدُ سَاحِرٍ وَلَا يُفْلِحُ السَّاحِرُ حَيْثُ أَتَى ﴾ [طه: 69].
ڕێگای سێیەم:
حەوت گەڵای سیدری سەوز ئامادە دەکات و ورد وردی دەکات وپاشان لەناو ئاودا دایدەنێت وپاشان لەنێو ئاوەکەدا ئەم دیو ئەو دیوی پێ دەکات وحەوت جار (آية الكرسي) ، وە حەوت جار (المعوِّذات) کە سورەتی (فلق ، الناس) بەسەریدا دەخوێنێت ، پاشان فەرمان بەنەخۆشەکە دەکات لێی بخوات وحەوت ڕۆژ خۆی پێ بشوات ، بەڵام گەر ویستی گەرمی بکات نابێ لەسەر ئاگر گەرمی بکات بەڵکو دەتوانێت لەبەر خۆر داینێت تا گەرم دەبێت ، ولەجێگەی پیس دا بەجێی ناهێڵێت ، بەم شێوەیە سیحرەکە بەتاڵ دەبێتەوە وبەستنەکە نامێنێت ، إن شاء الله تعالى، وهەندێ جار هەر بەیەکەم خۆ شوشتن سیحرەکە بەتاڵ دەبێتەوە .
ڕێگەی چوارەم :
ڕوقیەی شەرعی بەسەر ئەو کەسەدا دەخوێنێت کەبەستراوە ، پاشان ئەم ئایەتەش بەگوێیدا دەخوێنێت : ﴿ وَقَدِمْنَا إِلَى مَا عَمِلُوا مِنْ عَمَلٍ فَجَعَلْنَاهُ هَبَاءً مَنْثُورًا ﴾ [الفرقان: 23].
ئەمە سەد جار یاخود زیاتر دوو بارە دەکاتەوە ، هەتا وەکو نەخۆشەکە هەست بە لەش سوکی دەکات ، وەئەم ڕوقیەیە چەند ڕۆژێک بەسەر ئەم نەخۆشەدا دوو بارە دەکرێتەوە تاوەکو وای لێ دێت هەست بەهیچ نەکات ، لەو کاتەدا دڵنیا دەبێت کەسیحرەکە بەتاڵ بۆتەوە إن شاء الله تعالى.
ڕێگای پێنجەم :
مەنجەڵێک دێنێت کەئاوی تێدایە و(المعوِّذات) کە سورەتی (فلق ، الناس) بەسەردا دەخوێنێت ، وەهەروەها ئەم دوعایانەشی بەسەردا دەخوێنێت :
1- اللهم رب الناس، أذهب الباس، واشف أنت الشافي، لا شفاء إلا شفاؤك، شفاءً لا يغادر سقمًا.
2- بسم الله أرقيك، والله يشفيك، من كل داء يؤذيك، ومن كل نفس أو عين حاسد، الله يشفيك.
3- أعوذ بكلمات الله التامات من شر ما خلق.
4- بسم الله الذي لا يضر مع اسمه شيء في الأرض ولا في السماء، وهو السميع العليم.
5- اللهم أبطل هذا السحر بقوتك، يا جبار السموات والأرض.
ئەم دوعایانە حەوت جار بەسەر ئاوەکەدا دەخوێنێت ، وسێ ڕۆژ لەئاوەکە دەخوات و وەهەروەها خۆی پێ دەشۆرێت ، پاشان سیحرەکە بەتاڵ دەبێتەوە وبەستنەکەی نامێنێت بإذن الله تعالى.
ڕێگای شەشەم :
ئەم ئایەتانە بەگوێی ئەو کەسەدا دەخوێنێت کەبەستراوە :
1- حەفتا 70 جار یاخود زیاتر سورەتی فاتیحا دەخوێنێت .
2- حەفتا 70 جار یاخود زیاتر (آية الكرسي) دەخوێنێت .
3- بۆ ماوەی سێ3 بۆ حەوت7 ڕۆژ حەفتا 70 جار یاخود زیاتر (المعوِّذات) کە سورەتی (فلق ، الناس) بەسەردا دەخوێنێت ) پاشان پشت بەخوا سیرەکە بەتاڵ دەبێتەوە .