چۆنێتى لەناو بردنى نوشتە و سحر و جادوو کاتێک دەیدۆزیتەوە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆنێتى لەناو بردنى نوشتە و سحر و جادوو کاتێک دەیدۆزیتەوە
پرسیار:

ئەگەر نوشتە و سحرێکمان دۆزیەوە بە چ شێوەیەک لە ناوی بدەین و چی بخوێنین بەسەریدا و پاشان بیسوتێنین؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
هەر کەسێک نوشتە و پەڕۆ و سەرپۆش یان هەر شتێکی تری دۆزیەوە کە سیحری پێوە كرابوو ئەوا پێش ئەوەی بیکاتەوە با سورەتی (قل أعوذ برب الفلق ، قل أعوذ برب الناس ، قل هو الله أحد ، آية الكرسي) بخوێنێت بەسەریدا پاشان بەدەم قورئان خوێندنەوە بیکاتەوە و بیسوتێنێت و لە ناوی ببات تاوەکو هیچ شتێکی لێ نەمێنێتەوە ، بەمەش کاریگەری سیحرەکە نامێنێت إن شاء الله .
وەڵامى شێخ سولەیمان ڕوحەیلی 

سەردان: ٤,٨٥١ بەش: بەتاڵ کردنەوەى سیحر و جادو