ئەگەر پیاو ماچ یان دەسبازی لە گەڵ خێزانی خۆی كرد ئایا ڕۆژووەكەی بەتاڵ دەبێتەوە یا نا؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر پیاو ماچ یان دەسبازی لە گەڵ خێزانی خۆی كرد ئایا ڕۆژووەكەی بەتاڵ دەبێتەوە یا نا؟

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
ماچ كردن و دەسبازی پیاو لە گەڵ خێزانیدا بە بێ جیماع كردن لە كاتێكدا بە ڕۆژوو بێت دروستە و هیچی تێدا نییە، چونكە پێغەمبەر () ماچی خێزانی دەكرد و یارى لە گەڵ دەكرد، بەڵام ئەگەر ترسا بكەوێتە حەرامەوە لە بەر ئەوە شەهوەتی بەرز بوو مەكروهە ئەو شتانە بكات، ئەگەر (مَنـی) دابەزی (واتە بە هۆى ماچ و دەستبازیەوە) ئەبێت خۆى بگرێتەوە لە خواردن و خواردنەوە و جماع تا ئێوارەی ئەو ڕۆژە، پاشان ئەو ڕۆژە بگرێتەوە و (كفارة)ی لەسەر نییە لای زۆر بەی زانایان، بەڵام (مذي) ڕۆژوویپێ بەتاڵ نابێتەوە لە ڕای پەسەندكراوی زانایاندا، چونكە ئەسڵ ئەوەیە ڕۆژووەكە تەواو بێت و بەتاڵ نەبێتەوە، هەروەها گرانە ئادەمیزاد خۆی لەو كارە بپارێزێت. جواب (الشيخ ابن باز رحمه الله)، فتاوى رمضان: (2 / 452).

سەلمێنراوە لە ( عائیشە ) وە ـ ڕەزای خوای لێبێت ـ كە فەرموویەتی : " كَانَ رَسُولُ اللهِ يُقَبِّلُ وَهُوَ صَائِمٌ وَيُبَاشِرُ وَهُوَ صَائِمٌ ، لَكِنَّه كَانَ أَمْلَكَكُمْ لإِرْبِهِ " . أخرجه البخاري : ( 4 / 131 ) رقم : ( 1927 ) ، ومسلم رقم : ( 1106 ) .
واتە : پێغەمبەری خوا ماچی دەكرد لەكاتی بەڕۆژوو بوونی دا و یارى لەگەڵ خێزانەكانیدا دەكرد لە كاتی بە ڕۆژوو بوونی دا ، بەڵام لە هەمووتان زیاتر توانای بە سەر خۆیدا هەبوو .
بەڵام : ئەم كارە (مەكروهە) بۆ لاوان و گەنجان جگە لە پیران :
( عبد الله ) ی كوڕی ( عمرو ) ی كوڕی ( العاص ) ڕەزاى خواى لێ بێ دەگێڕێتەوە فەرموویەتی : " كُنَّا عِنْدَ النَّبيِّ فَجَاءَ شَابٌ ، فَقَالَ : يَا رَسُولَ اللهِ أُقَبِّلُ وأنا صَائِمٌ ؟ قَالَ : لا ، فَجَاءَ شَيْخٌ فَقَالَ : أُقَبِّلُ وأنَا صَائِمٌ ؟ قَالَ : نَعَم ، قَالَ : فَنَظَرَ بَعْضُنَا إلى بَعْضٍ ، فَقَالَ رَسُولُ اللهِ : إنَّ الشَّيخَ يَمْلِكُ نَفْسَهُ "
واتە : لاوێك هات و پرسی: ئەی پێغەمبەری خوا ماچی خێزانەكەم بكەم لە كاتی بە ڕۆژوو بوونم ؟ فەرمووی : نەخێر ، پاشان پیاوێكی پیر هات و پرسی : ئەی پێغەمبەری خوا ماچی خێزانەكەم بكەم لە كاتی بە ڕۆژوو بوونم ؟ فەرمووی : بەڵێ . ( عبد الله ) فەرمووی : ئێمەش هەندێكمان سەیری هەندێكی ترمانی كرد ، پاشان پێغەمبەری خوا فەرمووی : پیاوی پیر توانای بەسەر خۆیدا هەیە .
أخرجه أحمد : ( 4 / 185 و 221 ) من طريق ابن لهيعة ، عن يزيد بن أبي حبيب ، عن قيصر التجيبي عنه ، و سنده ضعيف ، لضعف ابن لهيعة . وله شاهد أخرجه الطبراني في ( الكبير ) رقم : ( 11040 ) من طريق حبيب بن أبي ثابت ، عن مجاهد ، عن ابن عباس ، و حبيب مدلس ، وقد عنعنه . فهو به حسن ، و يراجع له ـ لزاما ـ ( الفقيه و المتفقه ) ص : ( 192 ـ 193 ) ، فإن له طرقا أخرى .