خوای پەروەردگار دەفەرمووێت: [لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا ][البقرة:286].
خوای پەروەردگار داوا لەهیچ كەسێك ناكات تەنها ئەگەر توانای خۆی نەبێت، پیرەمێردێك یان پیرەژنێك كە گەیشتە ئەو تەمەنە زۆرە خەڵافا واتە هەر عەقڵی ڕۆژووی نەما یان نازانێ ڕۆژووگرتن چۆنەو كەی كۆتایی دێت یاخود بەهیچ شێوەیەك ناتوانێت، ئەوانە ڕۆژوویان هەر لەسەر نییە وە نە قەزا كردنەوەشی نە فیدیەشی لەسەرە، بەڵام كە پیرەمێردێك یان پیرەژنێك كە ڕۆژوو قورس بوو لەسەریان تەنها فیدیە دەدەن ئەوە دەتوانێ بیگرێ بەڵام قورسە لەسەری بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ باسی دەكەین ئەوەیە كە هەر ناتوانێ بیگرێت نازانێ ڕۆژوو چییە نازانێ نوێژ چییە وەكو مناڵی لێهاتۆتەوە ئەوانە ڕۆژوویان هەر لەسەر نییە وە نە قەزا كردنەوەشی نە فیدیەشی لەسەرە ان شاء الله تەكلیفیان لەسەر هەڵگیراوە.
ئەم پرسیارە لە لایەن (دکتۆر عبداللطیف أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە