چارەسەركردنی نەخۆشی بە خۆراك : ترێ
پێكهاتووە لە ڕێژەیەكی بەرز لە شەكری ترێ و كالسیۆم وفۆسفۆر و ئاسن و ڕێژەیەكی كەم لە ڤیتامینی A و C. هەروەها باشە بۆ:
1- پاككردن و نەرم كردنی خوێن وهاندانی چالاكیی كۆئەندامی هەرسەوە.
2- دەمار و ماسولكەكان بەهێزتر وچالاكتر دەكات و دەبێتە هۆی تازەكردنەوەی خانەكانی ناو لەش و چارەسەركردنی كەم خوێنی و كەمی خۆراك و هیلاكی و لاوازی و پەستانی سەر ئێسقان.
3- باشە بۆ زەردوویی و دەبێتە هۆی دەركردنی ژەهراوی ناو لەش بۆ دەرەوەی لەش و باشە بۆ نەخۆشییەكانی گورچیلە.
4- كوڵاوی گەڵای ووشكی ترێ باشە بۆ چارەسەركردنی بەستنی میزەوە (كێشەی میزنەكردن) و سكچوون بە خواردنەوەی یەك كوپی كوڵاوی گەڵای ووشك پێشی نان خواردن.
5- ترێی ووشك كراو (مێوژ) خواردنێكی بەهێزە و باشە بۆ جگەر و هاندەرە بۆ چالاكیی گشتی لەش، هەروەها كوڵاوەكەی لەگەڵ ئاو و شەكر بۆ چارەسەركردن و نەرم كردنی كۆكە و رێكخستنی هەناسەدان.
تێبینی/ نابێت مێوژ و خورما بە پێكەوە بهەنجێنرێن چونكە زوو گەنییو دەبن. هەروەها نابێت مێوژ لە (3) ڕۆژ زیاتر بمێنێتەوە چونكە تێك دەچێت و پێكهاتەكەی دەگۆڕێت بە تایبەتی لە ژینگەیەكی گەرم.
ئامادەكردنی: بەشی پزیشكی ماڵپەڕی وەڵامەکان