حوکمی نوێژ و گرنگیەکەی چیە ؟ وەگەر کەسێ باوەڕى بە نوێژ نەبێ حوکمى چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی نوێژ و گرنگیەکەی چیە ؟ وەگەر کەسێ باوەڕى بە نوێژ نەبێ حوکمى چیە؟

نوێژ یەکێکە لەڕوکنە دڵنیاکراوەکانی ئیسلام و بەڵکو پایەی دوەمی ئیسلامە دوای شایەتومان و گرنگترین کاری ئەندامەکانی جەستەیە و کۆڵەکەی دینی ئیسلامە ـ هەروەک چۆن هاتوە لە پەیامبەری خواوە کە فەرمویەتی : "عموده الصلاة" أخرجه الترمذی (5/2616) ، وصححه الألبانی فی الإرواء (413)
واتە : کۆڵەکەی ئیسلام بریتیە لە نوێژ."
خوای گەورە فەرز کرد لەسەر پەیامبەرەکەی لەبەرزترین جێگە کە مرۆڤ پێی گەشتبێ و لە پیرۆزترین شەو بەلای پەیامبەرەوە بە بێ بونی نێوەندگیرێک و خوای گەورە پەنجا نوێژی فەرز کرد لەسەر پەیامبەر لە شەو و ڕۆژێکدا بەڵام دواتر خوای گەورە ئاسانی کرد لەسەر بەندەکانی هەتا کردی بە پێنج نوێژ بە کردەوە و پەنجا بە پاداشت وەرگرتنداــ کە هەموو ئەمانەش گرنگی و بەهای نوێژ و خۆشویستنی خوا بۆ نوێژ دەردەخەن و ئەوە دەهێنێ کە مرۆڤ هەندێ لەکاتەکانی ژیانی بۆ تەرخان بکا و تیایدا بەسەر ببات و بۆیە بەپێی قورئان وسونەت و کۆڕای ئوممەتی ئیسلام کارێکی واجب و فەرزە۰
خوای گەورە دەفەرموێ:
(فَإِذَا قَضَيْتُمُ ٱلصَّلَوٰةَ فَٱذْكُرُوا۟ ٱللَّهَ قِيَٰمًا وَقُعُودًا وَعَلَىٰ جُنُوبِكُمْ ۚ فَإِذَا ٱطْمَأْنَنتُمْ فَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ ۚ إِنَّ ٱلصَّلَوٰةَ كَانَتْ عَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ كِتَٰبًا مَّوْقُوتًا)
ئه‌نجا کاتێك نوێژه‌کانتان به‌ جێ هێنا ئه‌وسا یادی خوا بکه‌ن به‌ پێوه‌ و به‌ دانیشتنه‌وه‌، وه‌ له‌سه‌ر ته‌نیشتان(به‌ پاڵکه‌وتنه‌وه‌) جا هه‌ر کاتێك دڵ ئارام بوون(و ترس نه‌ما) ئه‌و کاته‌ نوێژه‌کانتان به‌ ڕێك و پێكی بکه‌ن به‌ڕاستی نوێژ هه‌میشه‌ له‌سه‌ر باوه‌ڕداران فه‌رزکراوێکی کات بۆ دیاری کراوه‌.
وە ماناى (كتاباً) واتە نوێژتان لەسەر نوسراو و فەرز کراوە۰
وە پەیامبەری خوا کاتێ موعازی کوڕی جەبەلی نارد بۆ یەمەن پێی فەرموو:
"أعلمهم أن الله افترض عليهم خمس صلوات في كل يوم وليلة"
(فێریان بکەو پێیان ڕابگەیەنە کە خوای گەورە پێنج نوێژی لەسەر فەرز کردون لە هەموو شەوو ڕۆژێکدا)
وە هەموو زانایانی ئیسلام کۆک و هاوڕان لەسەر واجب و فەرزبوونی نوێژ و هەربۆیە فەرمویانە :
ئەگەر مرۆڤ نکۆڵی فەرزبونی پێنج فەرزەکەی نوێژی کرد یان یەک نوێژیانی کرد ئەوا کافرو بێباوەڕە و هەڵگەڕاوەیە لە ئیسلام و خوێن و ماڵی حەڵاڵە مەگەر تەوبە بکات و بگەڕێتەوە لای خودا یاخود کەسێک بێت کە تازە موسوڵمان بوبێ و شارەزای دروشمەکانی ئیسلام نەبووبێ ــ ئەوکات عوزری نەزانینی هەیە لەو حاڵەتەدا و هەرکات پێی ووترا و فێرکرا و سوور بوو لەسەر نکۆڵیکردنەکەی ئەوا کەسێکی کافر و بێباوەڕە ــ هەر بۆیە نوێژ فەرزترین و لەپێشترین فەرزو درووشمەکانی ئیسلامە.

الشيخ محمد بن صالح العثيمين

سەردان: ٥,٢٧١ بەش: حوکم و گرنگى نوێژ